پڕۆژەیەكی ئاو 300 ماڵ دەبووژێنێتەوە

:: PM:07:12:27/04/2024 ‌
پڕۆژەی تۆڕی ئاوی شارەدێی بەرمیزە لە سنووری سیدەكان، بە گوژمەی یەك ملیار و 13 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، ئەم پڕۆژەیە بۆ خەڵكی شارەدێی بەرمیزە زۆر پێویست و گرنگ بوو. پێشتر كێشەی كەمیی ئاو هەبووە، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە كێشەكە نامێنێت. 

هاووڵاتییانی بەرمیزە دڵخۆشن بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە و سوپاس و دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ دابینكردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەكەیان.

لەم شارەدێیەدا زیاتر لە 300 ماڵ نیشتەجێن، پێشتر تۆڕی ئاو لەو ناوچەیە نەبوو؛ بە تەواوبوونی پرۆژەكە زیاتر لە 300 ماڵ سوودمەند دەبن.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكانی بەردەوامە؛ دەستی هاوكاریی و خزمەتگوزاری دەگەیەنێتە هەموو ناوچە جیاوازەكانی كوردستان.



وشە - وشه‌