نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووەوە و پێش نیوەڕۆش لەگەڵ لەتیف رەشید كۆبوونەوەی دەبێ

:: AM:09:08:28/04/2024 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ماڵی عەمار حەكیم ئامادەیە و لەگەڵیدا لە كۆبوونەوەدایە، بڕیاریشە لەگەڵ عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كۆ بێتەوە.

لە دوێنێوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە، چەندان كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام داوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووەوە، بڕیاریشە لەگەڵ عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كۆ ببێتەوە .

ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و چەند سەركردەیەكی تری عێراقی كۆ دەبێتەوە.
 
لە كۆبوونەوەدا كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە عێراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەوانە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و هێرشی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر.



وشە - رامیار جەواد