به‌گوێره‌ی دواین ئاماری سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، له ماوه‌ی ساڵی 2023 قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران به‌راورد به ساڵێك پێشتر به‌رێژه‌ی 15% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه كه جۆ بایدن به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له جێبه‌جێكردنی سزاكان ده‌ستی شل كردووه، بۆیه له‌و كاته‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش له ئێران زیادی كردووه.
له ساڵی 2021 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 10% له ساڵی 2022 به هه‌مان رێژه زیادی كرد، له ساڵی 2023دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 15% زیادی كردووه.
پێشبینی كراوه ئه‌مساڵیش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران 100 هه‌زار به‌رمیلی تر به‌رز ببێته‌وه
به‌گوێره‌ی ''
ئیرنا'' پێشبینی كراوه ئه‌مساڵیش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران 100 هه‌زار به‌رمیلی تر به‌رز ببێته‌وه و بگاته سێ ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
هاوكات له ساڵی 2022 به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتیش له چوار ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل، بۆ ساڵی 2023 و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مساڵیش 300 هه‌زار به‌رمیلی تر به‌رز ببێته‌وه.
ئێران له ساڵی 2023دا رۆژانه ملیۆنێك و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مساڵ قه‌باره‌كه 100 هه‌زار به‌رمیلی تر به‌رز بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل.
له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ خوارووی 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیبوو.