سبەی كاریگەریی بارانەكە دەست پێ‌ دەكات

:: AM:11:25:28/04/2024 ‌
شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، سبەی لە ئەنجامی كاریگەریی سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران و هەورەبروسكە لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق چالاك دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی نیسان، ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رای گەیاند، سبەی لە ئەنجامی كاریگەریی سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران و هەورەبروسكە، لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق چالاك دەبێت و لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای كەركووكیش، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری تاوەبارانی رێژە مامناوەند و چالاكبوونی هەورەبروسكە دەبێت.

باسی لەوەش كردووە، بۆ كاتەكانی شەویش لە ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان لە كات و شوێنی جیاجیادا، ئەگەری نمەباران دەبێت، بای باشوور و باشووری رۆژهەڵات، كاتەكانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە چالاك دەبێت و خێرای با لە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركووك، چالاكتر دەبێت بەتایبەت دوای نیوەڕۆ.

فەرمان غەفوور شارەزای كەشناسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەم تا ئێوارەی ڕۆژی شەموو، كاریگەریی باران هەیە و پێنجشەم لەسەر هەینی ئەو دوو ڕۆژە بارانی زۆر دەبارێت.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد لەو دوو ڕۆژە نەچن بۆ سەیران، چونكە بروسكە هەیە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.


وشە - رامیار جەواد