له‌و كاته‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر توماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی سه‌رده‌می شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا سه‌پێنراوه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانه و داوا ده‌كات حوكمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو توماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی ناڕازی كه له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی "فه‌ساد فێلئه‌رز" سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
جگه له رێبه‌رانی وڵاتانی دنیا كه به توندی سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئێرانیان كرد، خه‌ڵكیش له چه‌ندان شاری سویسرا، ئوسترالیا، چیك، سوید، دانیمارك، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه و داوا ده‌كه‌ن حوكمه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت.
جگه له راوێژكاری كۆشكی سپی، رێبه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌و حوكمه ده‌ربڕیوه و داوایان كردووه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
حوكمه‌كه‌ی توماج له جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌م بكات زیاد كرا
بەگوێرەی رادیۆ
فەردا ئه‌میر ره‌ئیسیان پارێزه‌ری توماج ساڵحی چوارشه‌می رابردوو رای گه‌یاند، حوكمه‌كه‌ی توماج له جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌م بكات زیاد كرا و بووه له‌سێداره‌دان، ئه‌مه‌ش شۆكێك بوو كه به‌ر بنه‌ماڵه‌ی توماج و هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ كه‌وت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له سه‌رده‌می شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیرا و پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و لقه به هه‌مان تۆمه‌ت سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ به‌ندكردن و به تۆمه‌تی سووكایه‌تی به خومه‌ینی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاته دژبه‌ره‌كان، بێبه‌ری كرا و وه‌ك سزای زیاده، قه‌ده‌غه‌بوونی ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه له ئێرانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
توماج ساڵحی لە دووەم مانگی پایزی 2023، دوای تێپه‌ڕكردنی یه‌ك ساڵ و 21 ڕۆژ به‌ندكردن كه 252 ڕۆژی له ژووری تاكه‌كه‌سیدا تێپه‌ڕ كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی كه سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ به‌ندكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لقی 39ی دادگای باڵای ئێران ڕه‌ت كرایه‌وه، به دانانی بارمته تا كاتی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی و به شێوه‌ی كاتی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیسفه‌هان ئازاد كرا.
ئه‌و له دووه‌م مانگی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان كه دواتر به شۆڕشی ژینا ناسرا، له گوندی گێردبیشه‌ی سه‌ربه به‌شی گه‌ندۆمانی شاری برووجێن له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
توماج ساڵحی بۆ جاری دووه‌م له كۆتایی پایزی 2023 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هێزه ته‌ناهییه چه‌كداره‌كان له شاری بابۆل، له‌گه‌ڵ توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ده‌ستگردی شاری ئیسفه‌هان گواسترایه‌وه و تا ئێسته له‌م گرتووخانه‌یه راگیراوه.