ئێسته هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیان به دانوستانی نوێ كردووه له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، جیاواز له گهڕهكانی پێشووی ئاگربه‌ست، ئه‌مجاره هه‌ردوولا نه‌رمییان نواندووه و سازشیان له‌سه‌ر چه‌ند داواكارییه‌كیان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ئایار پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' نوێترین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دانوستانه‌كانی شه‌ڕی غه‌زه‌ی بڵاوی كرده‌وه:
1- ئیسرائیل كاتی هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح بۆ ماوه‌یه‌كی تر دواده‌خات.
2- ئاگربه‌سته‌كه ماوه‌ی 40 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، تێیدا حه‌ماس له ماوه‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه هه‌موو ئه‌و دیلانه ئازاد ده‌كات كه ژن و كچن، له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل به‌ندكراوه فه‌له‌ستینییه‌كان ئازاد ده‌كات.
3- سوپای ئیسرائیل له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌كشێنه‌وه، به‌مه‌یش ڕێ به هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌درێت بگه‌یه‌نرێنه ناو غه‌زه، هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینییه‌كانی باكوری كه‌رتی غه‌زه له باشووره‌وه ده‌چنه‌وه.
4- به‌شی دووه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له‌وه‌ی له كاتی ئاگربه‌سته‌كه، لێكتێگه‌یشتن بكرێت له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه و ئازادكردنی ته‌واوی دیله‌كان، له به‌شی سێیه‌میشدا پلانی پێنج ساڵه داده‌نرێت بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌زه.
هێشتا بەربەستەکانی بەردەم ئاگربەستی هەمیشەیی زاڵن بەسەر ڕێککەوتندا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی هه‌موو به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه زۆرن، حه‌ماس ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له ته‌واوی غه‌زه بكشێته‌وه، ئیسرائیلیش كۆڵ نادات له‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت، هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح بۆ نه‌ته‌نیاهۆ گرنگه و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێ درێژتر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی نوێیه و گرنگی خۆی هه‌یه، بریتییه له سازشكردنی هه‌ردوولا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست.
هێشتا ئاسۆی دوای شه‌ڕه‌كه له كه‌س دیار نییه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هێزی عه‌ره‌بی بۆ پاراستنی ئاشتی له غه‌زه جێگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی حكوومه‌تێكی نوێ پێك بهێنێت و غه‌زه به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی باسه دووباره دروستكردنه‌وه‌ی غه‌زه‌یه، ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردووه، زیاتر له 18 ملیار دۆلاری تێده‌چێت و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت.