كرێی مارەبڕین لەمساڵدا دیاری كرا

:: AM:09:30:05/05/2024 ‌
كرێی ئەمساڵی مارەبڕینی هاووڵاتییانی توركیا، بە 400 لیرە كە نزیكەی 16 هەزار و 250 دیناری عێراقی دەستنیشان كراوە، بەڵام بۆ كۆچبەران ڕێژەكە زۆر زیاترە، نرخەكەیان 10 هەزار لیرەیان داناوە كە دەكاتە 403 هەزار دینار.
 
بورجو كۆكسال سەرۆكی شارەوانیی ئافیۆن سەربە جەهەپە، لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت، شارەوانییەكەمان تەنیا خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان دەكات و كۆچبەران لە خزمەتگوزارییەكان سوودمەند نابن، بەپێچەوانەوە ئەركی سەرشانیان قورستر دەكەن، چونكە دەبێـت ئەوە بزانن مانەوەیان لەم وڵاتـەی ئێمە باجی دەوێت. 
 
بورجو كۆكسەل بە یەكێك لە رەگەزپەرستەكانی توركیا بەناوبانگە و هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونی، چەندان بڕیاری دژی ئەوانە دەركرد كە لە دەرەوەی توكیا چوونەتە ئەو وڵاتە، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی فشاریان بخاتە سەر تا لە توركیادا وەدەریان بنێت.
 
یەكەم بڕیاری ئەو سەرۆك شارەوانییەی جەهەپە لە دژی كۆچبەران، لێكردنەوەی سەرجەم تابلۆ عەرەبی و بیانییەكان و داخستنی شوێنكاری كۆچبەرانی سوورییەكان بوو. ئەوانەی مۆڵەتیشیان هەیە، پێیان راگەیەنرا كە مۆڵەتی كاركردنیان بۆ نوێ ناكرێتەوە. 
 
زۆربەی بەرپرسانی توركیا چەند ساڵە بەشێوەی جۆراوجۆر فشار دەخەنە سەر پەنابەرانی سووری تا  توركیا چۆڵ بكەن، چونكە پێیان وایە بوونەتە نەمانی كار بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەكە.



وشە - سۆران عەزیز