شانۆكارێكی خه‌ڵكی كه‌ركووكه، ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره‌جوانه‌كانه و تێبینی و قسه‌ی له‌سه‌ر شانۆی كوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه و ده‌ڵێ، له نواندندا هێز و متمانه ته‌نیا له خۆم وه‌رده‌گرم. ئه‌وه هونه‌رمه‌ندی شانۆكار زه‌ینه‌ب كاوه‌یه كه گفتوگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ "وشه" كردووه و پێی وایه، نابێ له شانۆدا هیچ قسه‌یه‌كی به‌شێوه‌ی "فه‌رمان" پێ بگوترێ.
زه‌ینه‌ب كاوه ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی كه له ناخی خۆم بریارم داوه بیكه‌م ئه‌وه‌یه ببمه ئه‌كته‌رێكی باش و ببمه شانازی بۆ خێزانه‌كه‌م و شاره‌كه‌م، چونكه ئێسته شانۆگه‌ریی كوردی له هه‌رێمی كوردستان بوێرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناره‌حه‌تی و بێ سپۆنسه‌ری و نه‌هامه‌تییه‌ی رووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بێته‌وه، هه‌ر به‌رده‌وامن له نمایشی شانۆی كاری هونه‌ری.
ئه‌و خانمه شانۆكاره پێی وایه، پێویسته هه‌رده‌م له بیركردنه‌وه‌دا گه‌شبین بین، سه‌ره‌تا كاری هونه‌رى كچ زۆر به كه‌می رێگه‌ی پێ ده‌درا كه به‌شداری بكات له كاره هونه‌رییه‌كان، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ئازادییه زیاتر بووه و باوه‌ڕم وایه كه شانۆ له داهاتوودا به‌ره‌و باشتر ده‌روات.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێ، من له نواندندا هێز له متمانه به‌خۆبوونی خۆم وه‌ره‌گرم، زۆرجار كارێكی هونه‌ری هاتووه‌ته پێشم به خۆم گوتووه به‌هێزم و ده‌توانم بیكه‌م.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاره‌زوو ده‌كه‌یت، چ رۆڵێك بگێڕی؟ ئه‌و گوتی، رۆڵگێران به ئاره‌زوو نییه، زۆربه‌ی رۆڵه‌كانم گێراوه، مه‌رجه‌كانی من بۆ به‌شداری له شانۆگه‌ری ئه‌وه‌یه كه هیچ قسه‌یه‌ك به شێوازی فه‌رمانپێكردن نه‌بێت و رێز هه‌بێت له نێوان ته‌واوى ستافه‌كه‌دا.
پێیشی وایه، كه ماندووبوونه‌كانی له‌و بواره‌دا به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و جێگای خۆی گرتووه، هێڵی سوور له كاری هونه‌ری لای من هه‌ندێك جووله و ئه‌كته‌ری به‌رانبه‌ر، یان به‌كارهێنانی هه‌ندێك وشه‌ی نه‌شیاو یا هه‌لقۆستنه‌وه‌یه.
وشە/ ئەحمەد تاریق