وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له ساڵی 2023 تا ئێسته‌ی 2024، دادگا بڕیاری له سێداره‌دان و گرتنی تاهه‌تایی بۆ نزیكه‌ی 100 بازرگانی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه. جیاله‌وه‌ی له‌ناو یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به‌سه‌ر رێژه‌یه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میقداد میری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له 2023وه تا ئێسته ساڵی 2024، دادگاكانی عێراق بڕیاری له سێداره‌دان و گرتنی تاهه‌تاییان بۆ نزیكه‌ی 100 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه.
میقداد میری زیاتر گوتی، ئۆپراسیۆنی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراقدا به‌رده‌وامه، ئه‌م دۆسیه‌یه زۆر گرنگه كه ئاسایشی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه له‌و بواره‌دا پاڵه‌په‌ستۆكانمان چڕتر كردووه‌ته‌وه تا ئه‌وه‌ی بۆمان بكرێ ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ته‌نیا له‌ناو یه‌ك هه‌فته‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ها گرتنی 200 هه‌زار ده‌نكه حه‌بی كارتێكه‌ری ئه‌قڵی، له‌گه‌ڵیدا توانراوه 123 تۆمه‌تبار له‌و بواره‌دا بگرن.