توێژینه‌وه‌كان پێمان ده‌ڵێن، به درێژایی 100 هه‌زار ساڵی ڕابردوو مێشكی مرۆڤ به ڕێژه‌ی 13% بچووك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا زاناكان وێڵن به دوای وه‌ڵامی هۆكاری بچووكبوونه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئایار پێگه‌ی ''
BBC'' بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند هۆكارێك بۆ بچووككردنه‌وه‌ی مێشك ده‌ستنیشان كراوه، له‌وانه هه‌ریه‌كه له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤ له بواری زمانه‌وانی و دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ، وه‌ك هۆكار ده‌ستنیشان كراون بۆ بچووكبوونه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ.
یان تاته‌رسال توێژه‌ر و زانای بوار مرۆڤناسی كۆن، پێشنیازی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه به‌رده‌ست نین و پێشڤه‌چوونی مرۆڤ له بواری زمانه‌وانییه‌وه، ئێسته مێشكی مرۆڤ بچووكتر بووه‌ته‌وه به به‌راورد به مێشكی مرۆڤی كۆن.
لای خۆیه‌وه جێف ستیبێل زانای بواری هزر، هۆكاری بچووكبوونه‌وه‌ی مێشك ده‌به‌ستێته‌وه به گۆڕان له كه‌شوهه‌وای جیهانیدا، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بچووكبوونه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ له سه‌ده‌كانی دوای چاخی به‌سته‌ڵه‌كه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ندێك شاره‌زای تر باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاری كشتوكاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماده خۆراكییه‌كان، هۆكاره بۆ بچووكبوونه‌وه‌ی مێشكمان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێشكمان بچووك بووه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی هه‌بێ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زیره‌كیی مرۆڤ، به‌ڵام به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرن و ئه‌و ئامێره نوێیانه‌ی كه به‌رهه‌م هێنراون، توانراوه هه‌مان زیره‌كی و ڕێژه‌ی ژیری بهێڵرێته‌وه كه پێشتر مێشك هه‌یبووه.