مزگه‌وتی ''عومه‌ریی'' كه یه‌كێكه له په‌رستگه دێرین و پیرۆزه سونییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه، له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا بۆردمان كرا و خاپوور بوو. ئیسرائیل ده‌ڵێ، حه‌ماس فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له ناو مزگه‌وته‌كه جێگیر كردووه.
پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، شوێنه‌واری مێژوویی مزگه‌وتی عومه‌رییه كه له مناره‌یه‌كی بڵند پێكهاتووه، گرنگیی مێژوویی هه‌یه بۆ مسوڵمانانی كه‌رتی غه‌زه، ئێسته به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه كتێبخانه‌ی ناو مزگه‌وته‌كه شێواوه و كتێبه‌كان په‌رشوبڵاو بوون.
مزگه‌وته‌كه به درێژایی مێژوو شوێنی چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و حوجره بووه، UNESCO بڵاوی كرده‌وه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه تا ئێسته، 43 شوێنه‌واری مێژوویی ئاینی شێوێنراون له كه‌رتی غه‌زه، ڕه‌خنه‌گرانی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن، سوپای ئیسرائیل ده‌ست له پیرۆزی و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی كه‌رته‌كه ناپارێزێت و هه‌موویانی شێواندووه.
جێی باسه به‌گوێره‌ی یاساكانی جه‌نگ، تێكدانی شوێنه‌واری مێژوویی و شوناسی نه‌ته‌وه یان ئاینه‌كان، تاوانی جه‌نگه هاوشێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی داعش دژ به ئێزیدییه‌كانی كوردستان ئه‌نجامی دا.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه شه‌ڕی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه، به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ بێت، ئیسرائیل زۆرینه‌ی تاوانه‌كانی له شه‌ڕی غه‌زه كردووه، وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و په‌رستگه و شوێنه‌واره ئاینییه‌كان.
مزگه‌وتی عومه‌رییە پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه خاوه‌ندارێتیی كراوه و له پێش مه‌سیحه‌وه په‌رستگه بووه، به‌ڵام دواتر كریستیانه‌كان داگیریان كرد و له سه‌رده‌می بێزه‌نتینییه‌كان كرایه كه‌نیسه، پاشان مسوڵمانه‌كان گرتیان و كردیانه مزگه‌وت، ئێسته مزگه‌وتی عومه‌ری به ته‌واوه‌تی خاپوور بووه.