له ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوو ئۆتۆمبێل كه به‌رانبه‌ر یه‌كتر هاتوون، خۆیان به یه‌كتردا داوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
رووداوه‌كه له رێی نێوان ورمێ و باڵانیش رووی داوه و جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی نیسان ماكسیما و ئار دی بوون. رێی نێوان ورمێ و شنۆ یه‌ك سایده و ساڵانه له‌و رێیه ژماره‌یه‌كی زۆری رووداوی هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێن.
دوو ئافره‌ت و دوو پیاو بوون، گیانیان له ده‌ست داوه.
بەگوێرەی
ئیرنا، فه‌رزین ره‌زازاده به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی پارێزگای ورمێ به میدیاكانی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله كه دوو ئافره‌ت و دوو پیاو بوون، گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆ له ئێران زۆر به‌رزه و رۆژ نییه له‌م وڵاته ده‌یان كه‌س به رووداوی هاتوچۆ نه‌مرن، خراپیی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ك و خراپیی شه‌قامه‌كان و تیژڕه‌ویی شۆفێران به هۆكاری سه‌ره‌كیی رووداوه‌كانی هاتوچۆ هه‌ژمار ده‌كرێن.