به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه له گوندێكی مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 72 سه‌ر مه‌ڕ مردار بوون و سه‌رووی یه‌ك ملیار تمه‌ن زیانی به ئاژهڵدارهكه گه‌یاند.
محه‌مه‌دئه‌مین سه‌بووری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی خه‌لیفان به میدیاكانی راگه‌یاند، رووداوه‌كه له به‌رزاییه‌كانی گوندی حه‌سه‌ن چه‌پ و چومهل رووی داوه، دوو ئاژه‌ڵدار خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان بوون كه له‌پڕ هه‌وره‌بروسكه له رانه‌مه‌ڕه‌كه‌ی داوه.
ئه‌و به‌پێویستی زانی هۆشدارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌به‌رچاو بگیرێن و له كاتی هه‌بوونی هه‌وره‌بروسكه، پێویسته ئاژه‌ڵداران له به‌رزاییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
بارانی ئه‌مساڵی مه‌هاباد له چاو ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بووه
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، بارانی ئه‌مساڵی مه‌هاباد له چاو ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بووه، چیا و پێده‌شته‌كان هێشتا سه‌وزن و ئه‌وه‌ش له سوودی ئاژهڵداراندایه.
ئه‌مساڵ هه‌وره‌بروسكه جگه له زیانی مادی، زیانی گیانیشی هه‌بووه و له مه‌هاباد له ماوه‌ی رابردوودا كه‌سێك به هه‌وره‌بروسكه گیانی له ده‌ست دا.