پیاوێكی ته‌مه‌ن 64 ساڵ گیرا به تۆمه‌تی چاوبڕینه تایلۆر سویفت گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی كاتێك جلی نیمچه‌ڕووتی له‌به‌ردا بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی حوزه‌یران، پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تایلۆر سویفت گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی له ئێدنبهرهی پایته‌ختی سكۆتله‌ندا، كۆنسێرتێكی سێ ڕۆژه‌ی ئه‌نجام دا، له یه‌كێك له كۆنسێرته‌كاندا پیاوێكی ته‌مه‌ن 64 ساڵ به دزییه‌وه چاوی بڕیوه‌ته گۆرانیبێژه‌كه، له كاتێكدا گۆرانی بێژه‌كه جلی نیمچه‌ڕووتی له‌به‌ردا بووه.
له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ سكۆتله‌ندا تایلۆر سویفت سوپاسی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، دواتر پۆلیسی سكۆتله‌ندا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و پیاوه گیراوه كه چاوی بڕیوه‌ته تایلۆر سویفت و گۆرانیبێژه‌كه‌ی دووچاری هه‌راسانی سێكسی كردووه‌ته‌وه.
تایلۆر سویفت یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام جله نیمچه‌ڕووته‌كانی له كۆنسێرته‌كان بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان.