بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن بزانن باشترین مۆبایله‌كانی ساڵ كامانه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌واداری سیسته‌می ئه‌ندرۆیدن كه زیاتر له 80%ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان پێك ده‌هێنێ، ئه‌وا پێویستییان به‌م زانیارییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت كه ڕیزبه‌ندیی بهشارین پێنج مۆبایلی ئه‌مساڵ ئاشگرا ده‌كات.
له پله‌ی پێنجه‌م: LG V30
مۆبایلی V30 له زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی Vی كۆمپانیای LGی كۆری، توانی پێشكه‌وتنێكی گه‌ره به‌خۆیه‌وه ببینێ و ببێته یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كانی ساڵ.
مۆبایله‌كه به شاشه‌یه‌كی شه‌ش ئینجی له جۆری كوالیتیی "P-OLED" دروست كراوه به سیسته‌می دراگۆن 835ی هه‌شت ناوكی و ڕامه‌كه‌ی چوار گێگایه و توانای هه‌ڵگرتنی هارده‌كه‌ی له 64 یان 128 گێگا بایته. كامێرای پشته‌وه‌ی دوانییه یه‌كێكیان 13 و ئه‌وی تر به 16 مێگا پێكسل و كامێرای سێڵفییه‌كه‌ی پێنج مێگا پێكسڵه. توانای پاترییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 300 میلی ئه‌مپێره.
پله‌ی چواره‌م: گالاكسی S8 و S8+
ڤێرژنی S8ی زنجیره‌ی به‌ناوبانگی گالاكسیی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری، توانی هه‌نگاوێكی به‌رز له ڕووی دیزانهوه ببڕێ و به پێی زۆربه‌ی ڕاپرسییه‌كان جوانترین دیزاینی ساڵی هه‌یه و تاكه مۆبایله زۆرینه‌ی ڕووی پێشه‌وه‌ی شاشه‌یه كه 5.8 ئینجه به كوالیتیی سۆپه‌ر ئه‌مۆلیدی+QHD و چڕیی 570 پێكسڵ له یه‌ك ئینجدا. یه‌كه‌م مۆبایلیش بوو به ته‌واوی دوگمه‌ی سه‌ره‌كی نه‌هێشت و خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریشی خسته پشته‌وه. كامێراكه‌ی 12 مێگا پێكسڵه و كامێرای سێڵفییهكهشی هه‌شت مێگا پێكسڵه و ڕامی چوار گێگا و هارده‌كه‌ی 64 گێگا بایته و ده‌كرێ زیادیش بكرێ، توانای پاترییه‌كه‌ی ده‌گاته سێ هه‌زار میلی ئه‌مپێر و ده‌توانێ به بێ وایه‌ر شه‌حن بكرێته‌وه.
پله‌ی سێیه‌م: One+ 5T
ئه‌گه‌رچی ئه‌م مۆبایله له كوردستان زۆر باو نییه، به‌ڵام یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كانی ساڵ و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر بۆ خۆی په‌یدا بكات. شاشه‌كه‌ی شه‌ش ئینجه به كوالیتیی 1080×2160 و چڕیی 401 پێكسڵ له یه‌ك ئینجدا. جێگه‌ی په‌نجه‌مۆری له پشته‌وه داناوه و سیسته‌مه‌كه‌ی به دراگۆگۆنی 835 له‌سه‌ر ئه‌ندرۆیدی OxygenOS په‌سه‌ندكراو به Android 7.1.1 دانراوه. ڕامه‌كه‌ی له شه‌ش گێگا و هه‌شت گێگایه و هارده‌كه‌ی له 64 یان 128 گێگا بایته. پاترییه‌كه‌شی سێ هه‌زار و 300 میلی ئه‌مپێره و جیا ده‌كرێته‌وه.
له پله‌ی دووه‌م: google pixel2
كۆمپانیای گووگڵ ئه‌گه‌رچی دڕه‌نگ ده‌ستی به دروستكردنی مۆبایل كرد، به‌ڵام توانی یه‌كسه‌ر بچێته ڕیزی پێشه‌نگه‌كان و ته‌نیا به دوو ڤێرژن، بوو به یه‌كێك له باشترینه‌كانی ساڵ و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێیدایه.
گووگڵ پێكسڵ دوو، باشترین كامێرای له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو مۆبایله‌كان هه‌یه، به 12.2 مێگا پێكسڵ و جۆری وێنه‌كه‌شی OIS و سیسته‌می ئه‌لیكترۆنیی EIS له‌خۆ ده‌گرێ كه تاكه مۆبایله به‌و تواناییه، كامێرای سێڵفییهكهشی هه‌شت مێگا پێكسڵه و به شاشه‌ی AMOLED قه‌باره‌ی پێنج مێگا پێكسڵ دانراوه كه كوالیتییه‌كه‌ی 1920×1080 پێكسڵه. ڕامی مۆبایله‌كه چوار گێگا بایته و هارده‌كه‌ی له 64 یان 128 گێگا بایته. سیسته‌می ژیرییه‌كه‌ی هه‌شت ناوكیی كوالكۆمی سنابدراگۆنی 835 یه، توانای پاترییه‌كه‌ی دوو هه‌زار و 700 میلی ئه‌مپێره.
هه‌مان ئه‌م مۆبایله قه‌باره‌ی ئێكسی دروست كردووه كه شه‌ش ئینجه به كوالیتیی 2880×1440 پێكسڵ و هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیی مۆبایله‌كه‌ی تری له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام توانای پاترییه‌كه‌ی زیاتره و كردوویه‌تی به سێ هه‌زار و 520 میلی ئه‌مپێر.
پله‌ی یه‌كه‌م بۆ مۆبایله جیاوازه‌كه‌ی ساڵه: گالاكسی نۆت 8
ئه‌گه‌رچی كۆمپانیای سامسۆنگ دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی له گالاكسی نۆت 7 تووشی هات، بڕیاری دا چیتر زنجیره‌ی نۆت دروست نه‌كات، به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و ئه‌م پهشیمانییهش به‌خێر بۆ خۆی و هه‌وادارانی فابلێت گه‌ڕایه‌وه، واته ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له مۆبایلی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه كه بۆ زۆر كاری گرافیك و ئه‌ندازیاری كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ و له‌م ڤێرژنه‌دا به ته‌واوی به‌هێزی كردووه.
گالاكسی نۆت 8 له شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له هه‌ر جارێك پێك دێت به 6.3 ئینج و كوالیتیی 2960×1440 پێكسڵ له‌گه‌ڵ چڕیی 521 پێكسڵ له یه‌ك ئینجدا. سیسته‌می ژیرییه‌كه‌ی هه‌شت ناوكیی كوالۆم سناپ دراگۆنی 835 یه و ڕامه‌كه‌ی شه‌ش گێگا بایته و توانای هه‌ڵگرتنی هاردهكهشی سێ جۆره: 64 و 128 و 256 گێگا بایت و ده‌تواندرێ له ڕێگه‌ی میمۆرییه‌وه تواناكه‌ی زیاد بكرێ به سیسته‌می میمۆریی مایكرۆ ئێس دی. كامێرای پشته‌وه‌ی دوانیی 12 مێگا پێكسڵییه به كۆمه‌ڵێ ورده‌كاری كه تا ئێسته له هیچ مۆبایلێكی تردا نه‌بووه وه‌ك ده‌بڵ زووم و كامێرای پێشه‌وه‌شی هه‌شت مێگا پێكسڵه. توانای پاترییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 300 میلی ئه‌مپێره.