كوردستانێكى به‌هێز چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستانه
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان براوه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به 44 كورسیى په‌رله‌مان، ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى له ئه‌ستۆ ده‌بێت، هاووڵاتییانیش به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕواننه حكوومه‌تى داهاتوو و پێیان وایه لایه‌نى براوه حكوومه‌تێكى نوێ و باش پێك ده‌هێنێ و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بێ ڕكابه‌ر توانى ببێت به براوه‌ى هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ى كورسییه‌كانى له 38 كورسییه‌وه زیاد بكات بۆ 44 كورسیى په‌رله‌مان، به‌وه‌ش حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان پێك دێنێت و وه‌ك راگه‌یه‌نراوه، لایه‌نه‌كانیش به‌پێى قه‌باره‌ى خۆیان به‌شدارى پێ ده‌كات.
ئازاد ئه‌سعه‌د هاووڵاتییه‌كى كاسبكارى شارى سلێمانییه و پێى وایه، له سه‌ره‌تاوه پارتى بانگه‌شه‌ى بۆ پێكهێنانى كوردستانێكى به‌هێز ده‌كرد، بۆیه به‌په‌رۆشه حكوومه‌تى داهاتوو ببینێت و به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌و حكوومه‌ته كۆتایى به كێشه‌كانى ڕابردوو ده‌هێنێت و ده‌بێته جێى ئومێدى هاووڵاتییان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كات".
زیاتر گوتى، پێكهێنانى حكوومه‌تى زۆرینه باشتر ده‌بێت له حكوومه‌تى بنكه‌فراوان وه‌ك ئه‌وه‌ى له خولى ڕابردوودا بینیمان كه سه‌ره‌ڕاى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى كێشه‌كان، گرفتى بۆ هاووڵاتییانیش دروست كرد و له ڕووى خزمه‌ت و ئه‌زموونه‌وه كه‌متر تواناى هه‌بوو، بۆیه پێم وایه حكوومه‌تى داهاتوو له ئاست داواكاریى هاووڵاتییان ده‌بێت و گرنگى به ژیان ده‌دات.
بنیاتنانى كوردستانێكى به‌هێز، ئه‌و دروشمه بوو كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد، ئه‌و حزبه ده‌یه‌وێ كوردستانێكى به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانى گرنگ له بواره‌كانى ئابوورى و كشتوكاڵ پێكه‌وه بنێت.
ڤیان محه‌مه‌د ژنێكی فه‌رمانبه‌ر له سلێمانی به"وشه" راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌ركه‌وتوویى كۆتایى هات، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكوومه‌تێكى سه‌ركه‌وتوویش دروست بكرێت كه له ئاست ویست و داواكارى هاووڵاتییان بێت، چه‌رمه‌سه‌رى چوار ساڵى ڕابردوو به‌هۆى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان بسڕێته‌وه و ببێته جێى ئومێدى خه‌ڵك.
ئه‌وه‌شى گوت، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌هێزترین حكوومه‌ت پێك بهێنێت و داواكارى هاووڵاتییان جێبه‌جێ بكات و گرنگى به سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بدات، له ناویشیاندا گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستى كار و وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ و دامه‌زراندنى ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كه چه‌ند ساڵه دامه‌زراندن ئه‌نجام نه‌دراوه.
گۆران عوسمان كه ده‌رچوویه‌كى زانكۆیه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته‌ى پێك ده‌هێنرێت، بتوانێ كێشه‌كانى چوار ساڵى ڕابردوو كۆتا پێ بهێنێت، ئه‌وا ده‌بێته حكوومه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو به‌راورد به حكوومه‌تى خوله‌كانى ڕابردوو، به‌و پێیه‌ى چه‌ندان كه‌لێن و كێشه له حكوومه‌تى ڕابردوو دروست بوو، له هه‌موو بواره‌كان و به تایبه‌ت دامه‌زراندنى ده‌رچووان.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، "ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و حكوومه‌ته كه جارێكى تر بتوانێ ئومێد بۆ گه‌نج بگه‌ڕێنێته‌وه و كۆتا به كێشه‌ى چه‌ند ساڵه بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌لى زیاتر بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه بێكارن و خاوه‌نى بڕوانامه‌ن و دامه‌زراوه‌كان زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت."
باسى له‌وه‌ش كرد، ئێسته به‌هۆى باشبوونى دۆخى ئابوورى و دارایى و هێوربوونه‌وه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و شه‌ڕ و ئاژاوه، پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین حكوومه‌تێكى به‌هێز بێته پێكهێنان و چوار ساڵى ئاوه‌دانى چاوه‌ڕێى كوردستان ده‌كات، هێزى كار و گرنگیدان به هاووڵاتییان له بواره جۆربه‌جۆره‌كان زیاتر په‌ره پێ بدرێت.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پلانى پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌هێزى داناوه و ده‌یه‌وێ له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا كوردستانێكى به‌هێز دروست بكات، له سێكته‌ره‌كانى وه‌به‌رهێنان و ئابوورى و خزمه‌ت و كشتوكاڵ و ئابوورى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته جێى ئومێدى هاووڵاتییان و قه‌ره‌بووى چوار ساڵى ڕابردوو بكاته‌وه كه به‌هۆى خراپى دۆخى دارایى، شه‌ڕی تیرۆر و هاتنی ملیۆنان ئاواره، كوردستان ماندوو بوو.
نه‌وزاد ئه‌مین كاسبكارێكى سلێمانییه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاسبكاران هه‌میشه پێیان باشه حكوومه‌تێكى به‌هێز بێته پێكهێنان كه هه‌موو لایه‌ك له ژێر چهترهكهیدا بحه‌سێنه‌وه.
به‌گوته‌ی نه‌وزاد بۆ "وشه" هه‌ركات حكوومه‌ت به‌هێز بوو، هه‌موو كه‌رته‌كان و ئیشى ده‌ست به‌هێز ده‌بێت، كاتێك هه‌موو كهرتهكانیش به‌هێز بوون، كه‌واته كوردستانێكى به‌هێز له سایه‌ى حكوومه‌تێكى به‌هێز دروست ده‌بێت.
وشه/ سلێمانى. هۆشیار عه‌لى