داواكارى فیدڕاڵى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاند، دوو به‌رپرسى هه‌واڵگرى رژێمى سووریاى گرتووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤایه‌تى به‌شداریان كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانیا دوو به‌رپرسى هه‌واڵگرى رژێمى سووریایان گرتووه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه به‌شداریان له تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤایه‌تى كردووه.
رۆیته‌رز زانیارییه‌كانى له داواكارى فیدڕاڵى ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه ئه‌و دوو به‌رپرسه پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى رژێمى سووریا كاریان كردووه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نى 56 ساڵه به ناوى ئه‌نوه‌ر..ر ئه‌ویتریش ته‌مه‌نى 42 ساڵه به ناوى "ئه‌یاد.. ئا".
زانیاریى ئه‌وه‌یش ئاشكراوه ئه‌و دوو كه‌سه له‌لایه‌ن پۆلیسى به‌رلینه‌وه له هه‌رێمى راینله‌ند گیراون و له‌وه ده‌چێ له ساڵى 2012 وه سووریایان جێهێشتبێ و روویان له ئه‌ڵمانیا كردبێت.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا به تاوانه‌كانى جه‌نگ وتاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى ئه‌نجام ده‌درێت، زۆرێك له وڵاتانى ئه‌وروپا ئاماده نیین مافى په‌نابه‌رى به سه‌رانى رژێمه‌كه و كه‌سوكارى بنه‌ماڵه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د بده‌ن.