ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا گرت و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له كوێوه بێ، كاتێك ئه‌مه‌ریكا مووشه‌ك له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆیان ناڕازین، به‌ڵام ناتوانن ڕه‌تی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ڕووسیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئهلیكسانده لوكاشینكوی سه‌رۆكی بیلارووس گوتی، ئایا بڕوا ده‌كه‌ن هه‌ر یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بیه‌وێ مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی مه‌ودا مام ناوه‌ند له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه، نه‌خێر هیچ یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌مه‌یان ناوێ، به‌ڵام بێده‌نگ دانیشتوون و نا‌وێرن دژی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستنه‌وه، كه‌وایه ده‌بی بپرسین سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانی ئێوه له كوێدایه.
زیاتر گوتی، وه‌ك بیانووی بۆ ده‌هێننه‌وه كه ئه‌و پرسه پێوه‌سته به ڕێكخراوێك كه ناوی "ناتۆ"یه، به‌ڵام ئه‌و سه‌روه‌ری ئێوه‌ی بۆخۆی بردووه، وڵاتانی ئه‌وروپایش دانیان به‌وه‌دا ناوه.
پوتین دووپاتی كرده‌وه كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیاری جێبه‌جێكردن به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌رده‌كات و بڕیاره‌كانیش پابه‌ندیه‌تی له‌سه‌ره و جێبه‌جێنه‌كردنی كارێكی مه‌ترسیداره، به تایبه‌تیش ئه‌و بڕیارانه به‌سه‌ر وڵاتانی ناو یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو ده‌سه‌پێنرێت، بۆیه به ڕوونی ده‌مه‌وێ بیڵێم، ئه‌و جیهانه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی نابێ و له‌م جیهانهیش ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه.