گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: بیمه‌ی ته‌ندروستی له پێویستی پێویستتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كوردستان كه‌رتی ته‌ندروستی بێ به‌رانبه‌ره، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌وانه‌ی كاتێك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده به‌سه‌ریان ده‌كاته‌وه، دارونه‌داریان له ده‌ست ده‌درێت و كه‌سانێكیش ناچار به قه‌رز ده‌كات. وڵاتانی پێشكه‌وتوو به بیمه‌ی ته‌ندروستی خۆیان له‌و به‌ڵایه ده‌رباز كردووه و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌ڵێ، "بیمه‌ی ته‌ندروستی له پێویستی پێویستتره".
ڕێبوار ئیسماعیل تا ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵی قه‌ت به‌خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتبوو ڕۆژێك نه‌خۆشییه‌ك به‌ربینگی بگرێت و ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه به ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی له‌سه‌ر یه‌كی داناوه، به هه‌فته‌یه‌ك لێی بستێنێته‌وه و ناچار به ده‌رگه لێدانی ئه‌م و ئه‌وی بكات. ئه‌و كه بژێوی ماڵ و سێ منداڵه‌كه‌ی به تاكسی په‌یدا ده‌كرد، ڕۆژێك له‌كاره‌كه‌ی هه‌ست به ئازاری گورچیله‌ی ده‌كات، ئه‌و ئازاره لێی نابێته‌وه و ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر هه‌راسانی ده‌كات، دوای پشكنین بۆی ده‌رده‌كه‌وێت گورچیله‌كانی سست بوونه و پێویسته بگۆڕێن، شووشتنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی گورچیله‌كان دادی نادات و زه‌وی و تاكسییه‌كه‌ی بۆ گۆڕینی گورچیله‌ی ده‌فرۆشێت، ئه‌و كه نۆ مانگه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری كردووه، ده‌ڵێ "له نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی نۆره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری درێژ بوو و ده‌شیانگوت باش نییه، بۆیه له تایبه‌ت كردم".
له كوردستان هاوشێوه‌ی ڕێبوار زۆرن، زوڵفا مه‌حموود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان نموونه‌ی زۆری لایه و ده‌یگێڕێته‌وه، زۆر هه‌بوون هه‌رچییان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌یان فرۆشتوویانه و هیچیان نه‌ماوه، یان كه‌سانێك هه‌بوون خه‌ڵك كۆمه‌كی بۆ كۆ كردوونه‌ته‌وه و هه‌شبووه كه هیچی شك نه‌بردووه، گورچیله‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی فرۆشتووه، خه‌ڵكانێك پێوه‌ندییان پێوه كردووین، به‌گریانه‌وه ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه كه توانای دارایی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌یان نییه.
جیا له‌وانه‌ش كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پێشكه‌وتووی پشكنین و پسپۆڕی له كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ر ڕوو له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و له‌و بواره‌شدا كۆمپانیای گه‌شتیاری ته‌ندروستی په‌یدا بوون. فازڵ محه‌مه‌د له كۆمپانیای ساڕ‌ێژ باس له كاره‌كه‌یان ده‌كات كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ناتوانن به فڕۆكه یان ئۆتۆمبێل بچنه ده‌ره‌وه و پێویسته له‌ژێر چاودێریدا بن، ئه‌وان به ئۆتۆمبێلی پزیشكی (ئه‌مبۆلانس)، ده‌یانگوازینه‌وه بۆ ئێران كه ئه‌وانه تا ئاستێك كه‌من، به‌ڵام ده‌ڵێ "كه‌سانێكی زۆر هه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ڕوو له ئێران ده‌كه‌ن كه زۆریان ئێمه ڤیزه‌یان بۆ وه‌رده‌گرین".
ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر كه به بڕوای زوڵفا مه‌حموود هۆكاری په‌راوێزخستنی نه‌خۆش و متمانه نه‌مانی خه‌ڵكه به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان. به‌لای دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، شتێكی ئاساییه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، مه‌رج نییه خه‌ڵكێك كه ده‌چنه ده‌ره‌وه، هۆكاره‌كه‌ی خراپی كه‌رتی ته‌ندروستی كوردستان بێت، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه ده‌چنه ده‌ره‌وه كه چاره‌سه‌ریان لێره نییه و ئه‌وه‌ش ئاساییه و هیچ وڵاتێك نییه ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی تێدا به‌رده‌ست بێت.
وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیشی له ڕێی كۆمپانیاوه نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات. موحسین حوسێن له كۆمپانیای ئێر تروو تراڤڵ بۆ گه‌شتیاری ته‌ندروستی سنووردار كه نه‌خۆش بۆ توركیا و هیندستان ده‌به‌ن، ده‌ڵێ "ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پشكنین و لێزه‌ری شێرپه‌نجه له كوردستان چاره‌سه‌ریان كه‌مه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا خه‌ڵكێك هه‌یه پاره قه‌رز ده‌كات و له ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".
چاره‌سه‌روه‌رگرتن له ده‌ره‌وه یان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، گیرفانی زۆر كه‌سی كوردستانی هه‌ڵته‌كاندووه و له‌رزی له زۆریش هێناوه كه له‌به‌ر نه‌بوونی، له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌یان، له كاتێكدایه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور، سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بێ به‌رانبه‌ره و پێویسته هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بێ به‌رانبه‌ر پێشكه‌ش بكرێت. به‌ڵام سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی خولی پێشووی په‌رله‌مان ده‌ڵێ، "له كوردستان سیستمێك نییه به‌ناوی ته‌ندروستی و ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌وزا و گه‌ره‌ڵاوژه‌یه و له‌ڕووی كوالیتییه‌وه باش نین".
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ٧٥ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له كوردستان هه‌ن و به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ده‌ڕووخێن، نه‌خۆشخانه هه‌یه له ساڵی ٢٠١٨‌دا، دوو ملیۆن و ٧٠٧ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س پشكنین و چاره‌سه‌ریان تێدا وه‌رگرتووه كه بۆ هه‌ر مانگێك زیاتر له ٢٢٥ هه‌زار و ٦٣٠ كه‌س ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت وه‌نه‌بێت كه هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه ته‌نیا هی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بن، به‌ڵكو فازڵ محه‌مه‌د له كۆمپانیای ساڕ‌ێژ ده‌ڵێ، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان بێ به‌رانبه‌رن، له ڕێی ئێمه‌وه نه‌خۆش له ئێرانه‌وه هاتووه له كوردستان چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌رییه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه نرخیان زۆر به‌رزه"، حكوومه‌تی كه ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌ی نه‌خۆش نایه‌ت، به‌شی ئێوارانی له نه‌خۆشخانه‌كانی به پاره‌یه‌كی كه‌متر له ده‌ره‌وه كردووه‌ته‌وه.
زوڵفا مه‌حموود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی خولی پێشووی په‌رله‌مان ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان بێ به‌رانبه‌رن، به‌ڵام نه‌خۆش هه‌یه توانای نییه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی دڵ بكات، چونكه تێچووی نه‌شته‌رگه‌ری و پشكنین و چاره‌سه‌ریان زۆره كه به‌وهۆیه‌وه ڕوون نییه نه‌خۆشخانه‌كه گشتییه یان تایبه‌ت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه".
له ساڵانی به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ٥-٧% ی بودجه‌كه‌ی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه، زوڵفا مه‌حموود ده‌ڵێ "ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر كه‌مه و له وڵاتان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ١٠% ی بودجه‌ی وڵاتی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، خۆ له كاتی شه‌ڕ و كاره‌ساتی سروشتی و باری نایاسایی، بڕه‌كه‌ی بۆ ١٥% ی بودجه به‌رز ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه له كوردستان به‌دی ناكرێت".
ئه‌و باره‌ی له‌به‌ر قورسی له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی كوردستان خوار بووه، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه ژێری، به سیستمی بیمه ڕێكیان خستووه. دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باس له گرنگی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌مێكه داوای ده‌كات و پڕۆژه یاسامان نارده په‌رله‌مان و داوامان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كار به بیمه‌ی ته‌ندروستی بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته هه‌ر چاوه‌ڕێین. ئه‌و ده‌ڵێ "بیمه‌ی ته‌ندروستی له پێویستی پێویستتره و هه‌ر ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، چونكه بۆ خه‌ڵك زۆر باشه و ترسی ئه‌وه‌یان نابێت كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی موڵك و ماڵیان بفرۆشن و بكه‌ونه ژێرباری قه‌رزه‌وه. بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیش ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌رده‌ست ده‌بێت كه پێویسته، به جێبه‌جێكردنی كوالیتی نه‌خۆشخانه‌كان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه و له به‌شێكی زۆری چاره‌سه‌رییه‌كاندا خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نابێت".
به بڕوای زوڵفا مه‌حموود، بیمه‌ی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر و به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی ته‌ندروستییه له كوردستان و ده‌ڵێ، "له ڕابردوودا فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی پێشكه‌ش كرد و كاری زۆرمان له‌سه‌ر كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراقه، نه‌مانتوانی بیمه دابنێین و پێویسته یاسا كۆنه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه".
هه‌رچه‌نده كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستان فرییه، ئێسته ڕێبوار ئیسماعیل جیا له ئۆتۆمبێل و زه‌وییه‌كه‌ی، هه‌زار و ٧٠٠ دۆلار قه‌رزداره و زۆریش هه‌ن چاوه‌ڕێی ده‌ستی میهره‌بانی ئه‌م و ئه‌ون بۆ چاره‌سه‌ر و ڕزگاربوونیان له ئازار، ئه‌و دۆخه‌ش ئه‌گه‌رێكه و له‌پێش هه‌ر تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، ده‌كرێت به پێدانی بڕێكی ساڵانه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی، ئه‌و مۆته‌كه‌یه له یه‌خه‌یان بكرێته‌وه.
"هۆكاری په‌راوێزخستنی نه‌خۆش و متمانه نه‌مانی خه‌ڵكه به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان"
وشه/ چواس خالید