كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و پێنجه‌م بوار كه به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، بریتییه له دروستكردنی ته‌نگژه‌ی گه‌وره له پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ و كاره‌سات خوڵقاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
ئه‌م شێوازه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر فره‌وانتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی بیری لێ ده‌كرێته‌وه، ڕه‌نگه جۆره‌كانی تری گۆڕینی ڕای گشتی بۆ پشتیوانی چینی ده‌سه‌ڵات، ته‌نیا ئه‌و توێژانه بگرێته كه پێوه‌ستن به سیاسه‌ته‌وه و توێژی هۆشیار و خوێنده‌وارن، بێگومان كاسبكار و ئه‌وانه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كانی به سیاسه‌ته‌وه نییه، له‌و دۆخه تێوه ناگلێن، به‌ڵام دروستكردنی ته‌نگژه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی لای خه‌ڵك پێویستی سه‌ره‌كین، یان كاره‌ساتی دروستكراو هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌بێ و ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی توێژی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و جارانه‌ی كه ئه‌م شێوازه بۆ كێشكردنی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌كارهێنراون، زیاتر
ته‌نگژه و كاره‌سات له سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان و خواردن دروست كراوه، كه به دوو كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی پێویستییه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێن، بۆیه خه‌ڵكی ناچاربوون له پێناوی قووتی ژیان و ڕزگاربوون ئه‌ژدێهای برسیه‌تی كه ژیانی مرۆڤه‌كان به خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌ره‌و كۆتایی ده‌بات، هه‌موو خواست و ویسته‌كانی توێژی ده‌سه‌ڵاتدار قبووڵ بكه‌ن. بێگومان خواردنیش پێوه‌سته به هه‌ردوو دیوه ئابوورییه‌كه‌ی له‌لایه‌كه‌وه و كه‌لوپه‌لی خۆراكیش له‌لایه‌كی تره‌وه.
دوای ئه‌وه كاره‌با و ئاو و پێویستییه‌كانی تر دێن، به گوێره‌ی خواستی پلاندانه‌ر و ویستی له خێرایی كاریگه‌ری دروستكردن ده‌توانرێ پێویستترین پێداویستی مرۆڤ دیاریی بكرێ، ئه‌گه‌ریش بیانه‌وێ كاریگه‌رییه‌كان به نه‌رمی دروست بكه‌ن، ئه‌وا له‌سه‌ر بواری كه‌متر پێویست ته‌نگژه و كاره‌سات دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا ئامرازێكی ده‌ستی سیاسییه‌كان و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكوو گه‌وره بازرگان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانیش ئه‌م ئامرازه‌یان بۆ قازانجكردنی زیاتر زۆر به‌كارهێناوه، به‌هۆی مانه‌وه‌ی كاڵاكانیان و نه‌فرۆشتنیان ده‌نگۆی ته‌نگژه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تا خه‌ڵكی به خێرایی زۆرترین كاڵاكانیان كڕیوه، ئه‌مه‌یشیان له ڕێی قۆرخكردن و ڕێگری له خستنه بازاڕی به‌روبوومی زیاتر دروست كردووه، كه به ته‌واوی باوه‌ڕیان لای خه‌ڵكی دروست كردووه، كه چیتر ئه‌م كاڵایه ناگات و ته‌نگژه‌یان بۆ دروست كردووه، تا خه‌ڵكی له شوێنی پێویستی ڕۆژێك پێویستی چه‌ند مانگێكیان كڕیوه، به نرخێكی زۆر زیاتره‌وه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین قازانجی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون.
له 2013 و له میسڕ دوای ئه‌وه‌ی ئیخوانه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكایه‌تیی میسڕی ده‌كرد، گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی كاره‌با و سووته‌مه‌نی دروستكرا، له‌لایه‌ن گرووپی دژه ئیخوانه‌كان، كه دواجار خه‌ڵكی كه زۆرترین ده‌نگیان به ئیخوانه‌كان دابوو، سه‌رجه‌میان له ئیخوان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و هاتنه سه‌ر شه‌قام و داوای دوورخستنه‌وه‌ی مورسی و ئیخوانه‌كانیان كرد، تا دۆخه‌كه ته‌واو پێگه‌یشت و ئنجا عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئێسته‌ی میسڕ كوده‌تایه‌كی نه‌رمی به‌رپا كرد و ئیخوانه‌كان خرانه گرتووخانه‌وه و له وڵات قه‌ده‌غه كران، ئه‌مه باشترین پلان بوو، كه هه‌واڵگری میسڕ دایڕشت و توانیشی سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واو به ده‌ست بهێنێت، له گۆڕینی ڕای خه‌ڵك له پشتیوانی ڕه‌های ئیخوانه‌كانه‌وه، بۆ دژایه‌تی ڕه‌ها و داواكردنی دوورخستنه‌وه‌یان.
به دروستكردنی ته‌نگژه خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ن بۆچوونیان بگۆڕن و ڕای گشتی سه‌راوژێر ده‌كه‌ن
نموونه‌یه‌كی تری زیندوو هه‌نگاوه گه‌وره‌ی دیلما رۆسیلی سه‌رۆكی پێشووی به‌رازیل بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی به باشترین سه‌رۆكی وڵاته‌كه له مێژوودا هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دا، ڕێژه‌ی سو‌و له‌سه‌ر پاره كه‌متر بكات، كه بانكه‌كان پێڕه‌وییان ده‌كرد و گوتی، هیچ كه‌سێك نابێ له‌سه‌ر سیسته‌می ئابووری یه‌كسانی ئێمه قازانجی گه‌وره بكات، له ڕێی سووه‌وه، پێویسته هه‌موو سووده‌كان بۆ خه‌ڵك و وڵات بێ، ئه‌مه گورزێكی گه‌وره بوو به خاوه‌ن بانك و سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كان.
به‌وهۆیه‌وه بازرگان و بانكه‌كان پشتیوانی پارتی ڕاستڕۆی به‌رازیلی ڕكابه‌ری دیلما رۆسیلیان كرد و به ملیۆنان پۆسته‌ری دیلما رۆسیل له شه‌قامه‌كانی به‌رازیل بڵاوكرانه‌وه، كه به گه‌نده‌ڵی و كه‌سێكی خوێنمژ وێنه‌ی ئه‌وی تێدا كێشرا بوو، جیا له‌وه‌یش بانكه‌كان مامه‌ڵه‌یان وه‌ستاند و پاره‌ی خه‌ڵكیان نه‌ده‌دایه‌وه، ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد، دواجاریش له ڕێی میدیاكانه‌وه به فه‌رمی دیلما رۆسیل و حزبه‌كه‌ی له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلێنران، به‌مشێوه‌یه پشتیوانی جه‌ماوه‌ری له ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌هاوه سه‌ره‌تا 30% كه‌می كرد و دواجار گه‌یشته 56%.
له 2013 له میسڕ و دواتریش له به‌رازیل ئه‌و ستراتیجه پێڕه‌و كرا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزبی ڕكابه‌ر و بازرگانه‌كان له هه‌مووان خوێنمژتر بوون و ته‌نیا چاویان له قازانجی خۆیان بوو، تا رۆسیل ده‌ستی بۆ گیانی ئه‌وان و قازانجه زه‌به‌لاحه‌كه‌یان نه‌برد بازرگانانی وڵات پشتیوانی توندیان ده‌كرد، كه‌چی دواجار ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و دوورخستنه‌وه و دادگاییكردن و گرتن و لێكۆڵینه‌وه كرا.
به‌شه‌كانی تر
یه‌كه‌م
دووه‌م
سێیه‌م
چواره‌م