كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و شه‌شه‌م بوار كه به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، بریتییه له دروستكردنی پشتیوانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا له توێژی فه‌رمانڕه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی و دروستكراودا.
ئه‌م بواره به ته‌واوی ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی داتا و ڕاستییه‌كانی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و باڵا ده‌ست، كه زۆرجار ئه‌و چینه له ده‌سه‌ڵاتیش نین، بگره له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵات و ناوچه‌كه‌ن، كه‌چی به ویستی خۆیان مامه‌ڵه به داتاكان ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی وه‌همی و دروستكراو ده‌سازێنن و ڕای گشتی پێ له خشته ده‌به‌ن.
د. سولیمان ئاش پسپۆروی ده‌روونی و یه‌كێك له زانا پێشه‌نگه‌كانی ده‌روونناسی توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و فره‌وانی له‌سه‌ر ئه‌و بواره كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه له ڕێی ئامرازه‌كانی میدیا و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و پێوانه‌كردنی ڕای گشتی و ڕاپرسی، ده‌زگه نهێنییه‌كان و ده‌وڵه‌تی قووڵ و شاراوه زۆر به وردی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕێكی ڕه‌هایان لا ده‌چه‌سپێنن، كه هه‌ر چۆنێك بێ، پشتیوانی گرووپه‌كه بن یان دژ، له كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وان زۆرینه‌ی ڕه‌هان، له‌به‌ر ئه‌وه تاكه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه زۆرینه پێك ده‌هێنن، سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دروستكراو و وه‌همییه‌دا ده‌بنه پشتیوانی گرووپه‌كه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، له زۆرینه‌یه‌كی دروستكراو، زۆرینه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه دروست بكرێ، له ڕێی ئه‌و ته‌ڵه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانده‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڕابوون له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌كان كردووه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، له ڕێژه‌ی 100%ی خه‌ڵك، ڕێژه‌ی 36.8%ی كۆمه‌ڵگا كاتێك بانگه‌شه‌ی چینێكی زۆرینه‌یان له‌لا زۆر دووباره بكرێته‌وه، باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌یان ده‌گۆڕێ و ده‌چنه به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی زۆرینه ده‌كه‌ن، ئه‌میش ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نییه، ئه‌گه‌ر گرووپه‌كه خۆیان 20% خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ بێ، به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه به‌هۆی بانگه‌شه‌كردن به‌وه‌ی كه زۆرینه‌ن كاتێك ده‌چێته پاڵیان به واقیعی ده‌بنه زۆرینه.
له ڕێی زۆرینه‌ی وه‌همی دروستكراوه‌وه وا ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌لای خۆیان كێش بكه‌ن و ئامانجه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن
زۆربه‌ی به‌شداربوون بێ دوودڵی دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆچوونیان چۆن بێ، ئه‌گه‌ریش گومانیان له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه هه‌بێ و به ڕاستی نه‌زانن، ئه‌وا ئه‌وان ده‌بنه شوێنكه‌وتووی ڕای زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه، كه ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وایكرد ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ و وردتر كار له‌سه‌ر ئه‌م بواره بكه‌ن.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلان و شێوازه‌ی گۆڕینی ڕای گشتی، ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تیۆری بێده‌نگی به‌ردوام و ده‌رخواردنی زانیاری و داتای دروستكراو پێڕه‌و ده‌كه‌ن كه له ساڵی 1974 توێژه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌لیزابێ نیومه‌ن خستییه ڕوو و به ته‌واوی ستراتیج و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و تیۆره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا تاقی كردبووه و شێواز و چۆنیه‌تیی كاركردن و جێبه‌جێكردنی له په‌رتووكێكدا بڵاو كرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و تیۆره سه‌ره‌تا بێده‌نگییه‌كی زۆر و چڕ دروست ده‌كرێ، دواتر به به‌رنامه و هه‌نگاو به هه‌نگاو داتا و زانیاری دروست ده‌كرێ و له میدیا جۆراوجۆره‌كان و ئامرازه جیا جیاكان ده‌رخواردنی خه‌ڵك ده‌درێ و ڕێ به بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری دژ به‌و ستراتیجه نادرێ، ئه‌مه‌یش له ڕێی كۆنتڕۆڵكردنی میدیا كاریگه‌ره‌كان ده‌بێت، ناتوانن له‌و بواره‌ی كه هه‌وڵی دروستكردنی زۆرینه‌ی له‌سه‌ر ده‌درێ زانیاری دژ بڵاو بكه‌نه‌وه، له سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر ئازاد ده‌بن، به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و داتا و ئامار و ڕاپرسی و توێژینه‌وه‌ی دروستكراو، سه‌ره‌نجام خه‌ڵكی جۆش ده‌كرێ، گه‌وره‌ی ئه‌و زۆرینه وه‌همییه له هزر ده‌چێنرێ و دواجار ئایدیاكانی ئه‌و زۆرینه وه‌همییه بڵاو ده‌كرێته‌وه و خه‌ڵكیش شوێنی ده‌كه‌ون.
له وڵاته دیموكراته‌كان ئه‌و ستراتیجه له ڕێی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرترین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت
ئه‌م
ستراتیجه له زۆرێك له وڵاتانی دیكتاتۆرییه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه ئازادی میدیا و میدیای سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه، هه‌مووی له ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتن، بۆیه زۆر به ئاسانی و خێرایی ده‌توانرێ ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌دی بهێنرێت، له كۆمه‌ڵگا ئازاد و دیموكراسییه‌كانیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ستراتیجه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران ورد ده‌كرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی عێراق و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی تر له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕووی دا، كه ڕووسیا و چه‌ند وڵاتێك تۆمه‌تباركران به‌وه‌ی یارییان به داتا و زانیارییه‌كان كردووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره و كاندیده‌كان.
له‌م ستراتیجه زۆرترین میدیا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و په‌یمانگه‌كانی ڕاپرسی و پێوانه‌كردنی ڕای گشتی به نهێنی له‌لایه‌ن گرووپی ده‌وڵه‌تی قووڵه‌وه هان ده‌درێن و شێوازی كاركردنیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ ڕوون ده‌كرێته‌وه، داتا و زانیاری له‌سه‌ر دروست ده‌كرێ و ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و باوه‌ڕه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌گۆڕن.
به‌شه‌كانی تر
یه‌كه‌م
دووه‌م
سێیه‌م
چواره‌م
پێنجه‌م