كلێنسی منداڵان كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و گونجاو بۆ پێست و جه‌سته‌ی ناسك و تازه گه‌شه‌سه‌ندووی منداڵ دروست ده‌كرێ، ده‌توانرێ بۆ زۆر مه‌به‌ستی تریش سوودی لێ وه‌ربگیرێت، گرنگترینیان بۆ كاری جوانكارییه و خانمان زۆرترین سوودی لێ وه‌رده‌گرن.
یه‌كه‌م: بۆ لابردنی بۆیه‌ی نینۆك، كلێنی ته‌ڕی منداڵان، له‌لایه‌ن خانمانه‌وه بۆ لابردنی بۆیه‌ی نینۆك به‌كارده‌هێنرێ و له هه‌موو ڕێگاكانی تر باشتر و خێراتر بۆیه‌ی نینۆك لا ده‌بات و هیچ زیانیش به نینۆك و په‌نجه‌كانتان ناگه‌یه‌نێت.
دووه‌م: بۆ لێكردنه‌وه‌ی بۆیه‌ی قژ، به‌هه‌مانشێوه ئه‌مجۆره كلێنسه زۆر به سوود و خێراییه له لێكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی بۆیه‌ی قژ و پاككردنه‌وه‌ی قژ له پاشماوه‌كانی بۆیه‌كردن، یان به‌ركه‌وتنی بۆیه‌ی قژ به جلوبهرگهكانتان، ده‌توانن به‌م كلێنسه به پاكی بیسڕنه‌وه.
كلێنسی منداڵان ته‌ندروسته و هیچ ماده‌یه‌كی كیمیایی له دروستكردنی به‌كارنایه‌ت
سێیه‌م: بۆ گرژكردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست، كاتێك كونیله‌كانی پێست تووشی كشان و گه‌وره‌بوون ده‌بن، كلێنسی منداڵ ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌م گرفته كرد، ئه‌وا كلێنسه‌كه بخه ناو به‌فرگره‌وه و ئنجا به ساردی به‌سه‌ر پێستی ڕووخسارتی دابهێنه و به ته‌واوی ئه‌و كێشه‌یه له‌ناو ده‌بات.
چواره‌م: بۆ لێكردنه‌وه‌ی مه‌كیاج، كلێنسی منداڵ هیچ پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خشی تێدا نییه، بۆیه زۆر به سووده بۆ لێكردنه‌وه‌ی مه‌كیاج و هیچ زیانێك له‌دوای خۆی جێ ناهێڵێت.