دروستبوونی ئازار له سنگ به پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاره‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری هۆرمۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، زیاتریش ژنانی دووگیان تووشی ده‌بن و ئازاره‌كه وه‌كوو پیاچوونی شتێكی تیژه به پێست و هه‌ندێكجار وه‌كو سووتانه‌وه‌یه و گرنگترین چاره‌سه‌ره‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: خواردنی سۆیا، به‌كارهێنانی سۆیا به گشتی و شیری سۆیا ئازاری سنگ كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كان ده‌دات، به‌مشێوه‌یه‌ش ئازاره‌كه كۆتایی پێ دێت.
دووه‌م: خۆراكی پڕ له ڕیشاڵ، خۆراكه پڕ له ڕیشاڵه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئازاری سنگ له‌ناو ده‌به‌ن، به گشتیش زۆرترین سوودیان هه‌یه، قه‌بزی ناهێڵن و هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ڕێ له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده‌یش ده‌گرن.
به به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگا سروشتیانه به خێرایی به‌سه‌ر ئازاری سنگ زاڵ بن
سێیه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له خۆراكی پڕ سۆدیۆم، خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر سۆدیۆمیان تێدایه، ده‌بنه هۆكارێك بۆ زیادبوونی ئازاری سنگ، بۆیه پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه له‌و خۆراكانه دوور بكه‌وینه‌وه.
چواره‌م: زه‌رده‌چه‌و له خۆراكه‌كانت زیاد بكه، زه‌رده‌چه‌و یه‌كێكه له‌و به‌هاراتانه‌ی پڕه له ڕیشاڵ و ئازاری سنگ كه‌م ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری هه‌وكردن و ئاوسان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئازاری
سنگ زۆر بوو، كوپێك ئاوی گه‌رم نیو كه‌وچك زه‌رده‌چه‌وی تێ بكه و دواتر بیخۆرهوهوه، ئه‌مه وا ده‌كات به خێرایی ئازاری سنگ كه‌م ببێته‌وه.