ناچالاكبوون و دروستبوونی گرفت له سوڕی خوێنی مرۆڤ ده‌بێته هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، به تایبه‌ت كاتێك
خوێنبه‌ره‌كان تووشی گیران ده‌بن، ئه‌گه‌ر به خێرایی نه‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌وا تووشی مه‌رگی كتوپڕ و له‌ناكاو ده‌بن، له خواره‌وه‌یش گرنگترین نیشانه‌كانی ئه‌و گرفته مه‌ترسیداره ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، دروستبوونی ئازار له‌م ناوچه‌یه ته‌نیا به‌هۆی زۆر دانیشتنه‌وه نییه، به‌ڵكوو زۆرجار به‌هۆی گیرانی خوێنبه‌ره‌كانه‌وه ئازار له‌و ناوچه‌یه دروست ده‌بێ، پزیشكان ده‌ڵێن، كۆبوونه‌وه‌ی خوێن له نێو خوێنبه‌ره‌كان به‌هۆی گیرانه‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌و ئازاره و كار له بڕبڕه‌ی پشتیش ده‌كات و زۆرجار ئازاره‌كه‌ی زۆر به‌هێز ده‌بێت.
گیرانی خوێنبه‌ره‌كان مرۆڤ تووشی مه‌رگی كتوپڕ ده‌كات
دووه‌م: ئازاری پووز، ره‌قبوونی ده‌ماره‌كانی خوێن گرنگترین هۆكاره بۆ گیرانی خوێنبه‌ره‌كان له قاچ دا، زیاتریش تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ، كه جگه‌ره ده‌كێشن، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ره‌قبوونی ده‌ماره‌كانی قاچ و پووز كرد، ئه‌وا بزانه هۆكاره‌كه‌ی بۆ گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌ردانی پزیشك بكه.
سێیه‌م: فه‌رمانی سیسته‌می هۆشیاری و ده‌ماری له‌ش، كاتێك خوێنبه‌ره‌كان بگیرین، ئه‌لیكترۆلایت و گوێزه‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی مێشك بۆ له‌ش كێشه‌ی لێ دروست ده‌بێ، لێدانی دڵ خێرا ده‌بێ و ئازار له حه‌وز یان به‌شی تری جه‌سته دروست ده‌بێت و چالاكییه‌كانی جه‌سته سست ده‌بن و به گشتی له‌ش قورس ده‌بێت.
چواره‌م: توندبوونی شه‌ویلگه‌كان، یه‌كێكی تره له نیشانه‌كان و ئه‌گه‌ر شه‌ویلگه‌كان توندبوون و به ئاسانی جوڵه‌یان نه‌كرد، بزانه هۆكاره‌كه‌ی بۆ گیرانی خوێنبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتی بوونی ئه‌و نیشانانه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و پشكنینی ورد و گشتی ئه‌نجام بده‌یت.