ناڕێكی و ناله‌باری باری ده‌روون و فشار و گرفتی زۆر، پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌له‌وه هه‌یه، بۆیه پزیشكان هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌ی دووگیانی و كاتی به‌خێوكردنی منداڵ پێویسته دایكان له‌وپه‌ڕه‌ی ده‌رووندروستی بن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروست نه‌بێ و به قۆناغێكی ته‌ندروستانه گه‌شه بكه‌ن.
پزیشكان له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئافره‌ت له كاتی دووگیانی دڵه‌ڕاوكێی زۆر و گرفتی ده‌روونی هه‌بێت، ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ دروست ده‌كات و له دوای هاتنه دنیای كه‌سێكی خه‌مۆك و هه‌میشه نیگه‌رانی لێ ده‌رده‌چێ و ئه‌مه له ڕێی جیناتی دایكه‌وه بۆ كۆرپله به‌شێوه‌یه‌كی بۆ ماوه‌یی ده‌گوازرێته‌وه، وه‌كچۆن نه‌خۆشییه ئاساییه‌كان له وه‌چه‌وه بۆ وه‌چه ده‌گوازرێنه‌وه، هاوكات گرفته ده‌روونییه‌كانیش هه‌مان حاڵه‌تیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو دایك له كه‌شێكی زۆر ده‌رووندروست نه‌بێت، ئاوا كۆرپه‌له‌كه‌ی تووشی زۆر گرفتی ده‌روونی ده‌بێته‌وه.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و كه‌سایه‌تی منداڵ دروست ده‌كات و به ته‌واوی ناته‌ندروستی ده‌كات
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌یش
توێژینه‌وه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه پشتیوانی هاوسه‌ر و ماڵباتی ئافره‌ت بۆ ژنانی دووگیان زۆر به‌سووده و كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی ژنان ده‌بێت، كه سه‌ره‌نجام كۆرپه‌یه‌كی ته‌ندروست له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ده‌هێننه دنیاوه.
له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی منداڵیش دا، به‌هه‌مانشێوه گرفته ده‌روونییه‌كانی دایك به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوو و ڕه‌وشتی منداڵ دروست ده‌كات، منداڵان له ته‌مه‌نی زوو ناپه‌یڤن و قسه ناكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌كانیان و گوێچكهكانیان هه‌موو شتێك تۆمار ده‌كات و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییان له داهاتوو دروست ده‌بێت، بۆیه دایكێكی هه‌میشه خه‌مگین و نیگه‌ران، منداڵێكی ده‌رووندروست په‌روه‌رده ناكات، به پێچه‌وانه‌وه‌یش دایكێكی درهوونئارام و بێ كێشه و شاد وا ده‌كات منداڵه‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت.