ئاشكرایه پارتی پێش ئه‌وه‌ی حزب یان رێكخراوێكی سیاسی بێت، بیروباوه‌ڕ و ئایدیایه و مرۆڤ كه هه‌ڵگری بوو، وه‌ك حزب یان گرووپێك لێی ناڕوانێ، به‌ڵكو وه‌ك ڕێباز و عه‌قیده هه‌ڵگری ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له پارتی كردووه كه تۆكمه و به‌هێز و ته‌با و یه‌كگرتووتر بێت له‌ناو یه‌كدا، ببێته حزبی مه‌زنی كوردستانی و عێراق و تاكه حزب كه هه‌ڵگری دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بێت له دنیادا.
بێ شك پارتی حزبێكه بۆ هه‌موو كورد پێویسته، چونكه ڕۆژگار و مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند جگه‌له پارتی، زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر، كاتی و بێ پلان و هه‌گبه‌به‌تاڵن و هیچیان بۆ كورد پێ ناكرێت، ته‌نانه‌ت ناتوانن ناوماڵی خۆیان ڕیكبخه‌ن و بوونه‌ته سه‌رئێشه و هۆكاری دواكه‌وتنی كورد، بوونی زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر له چوارده‌وری پارتی، ته‌نیا بۆ دواخستن و زیاندانه له دۆزی ره‌وای كورد و خیانه‌تكردن به‌و كاره مێژووییانه‌ی كه پارتی له پێناو كورد ده‌یكات و ئه‌مان تێكی ده‌ده‌ن.
پارتی بۆ هه‌رچوار پارچه‌كه و دۆزی ره‌وای كورد پێویسته، بوونی زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر ته‌نیا زیان و سه‌رئێشه‌یه و خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی دروستبوونیان، هه‌ر حزبه و هۆكاره‌كه‌ی دیاره بۆچی دامه‌زرا و له‌پێناو چیدا هاتوون. بۆیه ده‌توانین بڵێین پارتی تاكه حزبه كه وه‌ڵامی داواكاریی هاووڵاتییان و دۆزی كورد بداته‌وه، چونكه پارتی به‌ر له هه‌ر حزبێك، پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و ئامانجی خاكدۆستی و خزمه‌ت و مرۆڤایه‌تییه.
پارتی خه‌ریكی نوێبوونه‌وه و كۆنگره‌ی خۆیه‌تی و به چاودێری سه‌رۆك بارزانی، به‌هێزتر و تۆكمه‌تر ده‌بێت، ئێسته‌ش كێبه‌ركێیه‌كی شه‌ریفانه و هێمنانه له نێوان چه‌ندان ئه‌ندامی پارتی دروست بووه بۆ سه‌ركردایه‌تی، هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دروست نه‌بووه و به‌دڵنیاییه‌وه كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و نایاب و نموونه‌یی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كه هێزی پارتی پێشان ده‌دات، ئه‌وه‌یه كه پارتی تا ئێسته‌ش هه‌ر به به‌هێزی و یه‌كه‌می بێ هاوتا ماوه‌ته‌وه و دووره له باڵباڵێن و كوتله‌بازی و فره‌كوێخایی و په‌رته‌وازه‌یی، ئه‌مه‌ش بۆ ژیری و دانای جه‌نابی سه‌رۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزی رابه‌رایه‌تی و كاریزمایی ئه‌وه كه پارتی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، تا ته‌مه‌نی زیاتر بێت گه‌وره‌تر ده‌بێت و جه‌ماوه‌ری فراوان ده‌بێت. بۆیه كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی ده‌بێت له ره‌وتی حوكمڕانی كوردستان، كاریگه‌ریی ده‌بێت به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی ڕه‌وای كورد له ته‌واوی كوردستان. له‌م كۆنگره‌یه نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاریی گه‌وره ڕوو ده‌دات و چاوی هه‌موو دنیای له‌سه‌ره، چونكه هه‌ر بابه‌تێك پێوه‌ندی به پارتییه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌بێت، چونكه پارتیش هه‌ر له پێناوه‌دا دامه‌زراوه و خه‌بات ده‌كات.