پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێسته گه‌وره‌ترین حزبی عێراق و ناوچه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كه‌م و هۆی سه‌ره‌كی، بوونی پیاوێكی گه‌وره و كاریزمایی وه‌ك سه‌رۆك بارزانییه كه ڕێبه‌ر و مه‌رجه‌ع و سیمبولی كورده، بێگومان هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له پارتی كردووه كه تۆكمه و به‌هێز و ته‌با و یه‌كگرتووتر بێت له‌ناو یه‌كدا و تا دێت گه‌شه بكات و فراوان و كاریگه‌رتر بێت، ببێته گه‌وره‌ترین حزب له كوردستان و عێراقدا.
له پاڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ند هۆكارێكی تر هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن پارتی ببێته حزبێكی گه‌وره و به‌هێز و فراوان، هۆكاره‌كانیش وه‌ك:
یه‌كه‌م/ پارتی پێش ئه‌وه‌ی حزب یان رێكخراوێكی سیاسی بێت، بیروباوه‌ڕ و ئایدیایه كه مرۆڤ هه‌ڵگری ده‌بێت، ئیتر وه‌ك حزب یان گرووپێك لێی ناڕوانێت كه پیرۆزی خۆی هه‌یه.
دووه‌م/ تاكه حزب كه هه‌ڵگری دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بێت، پارتی دیموكراتی كوردستانه، بێ شك حزبێكه بۆ هه‌موو كورد پێویسته، چونكه ڕۆژگار و مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه جگه‌له پارتی، زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر، بێ پلان و به‌رنامه‌ن و بۆ چه‌ند ساڵێك یان ساتێكی دیاریكراو دروست بوون و هیچیان بۆ كورد پێ ناكرێت، ته‌نانه‌ت ناتوانن ناوماڵی خۆیان ڕێكبخه‌ن.
سێیه‌م/ پارتی دیموكراتی كوردستان، دووره له باڵباڵێن و كوتله‌بازی و فره‌كوێخایی و په‌رته‌وازه‌یی، ئه‌مه‌ش بۆ ژیری و دانای جه‌نابی سه‌رۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزی رابه‌رایه‌تی و كاریزمایی ئه‌وه كه پارتی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، ڕێ نادات ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تێدا سه‌رهه‌ڵبدات.
چواره‌م/ له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا حزبی یه‌كه‌مه، له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێوه‌ندییه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیادا ھه‌یه و بووه‌ته ناسنامه و خاوه‌نی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد. ئه‌مه وایكردووه هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد مامه‌ڵه بكات، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارتی پێوه‌ندییه‌كانی گرێ ده‌دات، چونكه پارتی تاكه حزبه كه وه‌ڵامی داواكاریی هاووڵاتییان و دۆزی كورد بداته‌وه و به‌ر له‌وه‌ی حزبێك بێت، پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه.
پێنجه‌م/ پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕووی ھێزی سه‌ربازی و ته‌ناهی و ده‌زگا ھه‌واڵگرییه‌كانی، زۆرترین به‌رپرسیارێتیی ئه‌م ھه‌رێمه‌یان له ئه‌ستۆدایه، بۆیه ته‌ناهی و ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتیی كوردستان، كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌م حزبه و زۆر به جوانی پارێزگاریی لێ كردووه، بۆیه ئێسته كوردستان وه‌ك نموونه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌ناسرێت له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م شانازییه‌ش به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت.
شه‌شه‌م/ پارتی دیموكراتی كوردستان له پرۆسه‌ی حوكمڕانی و ده‌وڵه‌تداریدا، به‌درێژایی كابینه‌كانی حكوومه‌ت خزمه‌تێكی گه‌وره و مێژوویی به كوردستان و هاووڵاتییان كردووه، ئه‌مه‌ش له مێژوودا ده‌نووسرێته‌وه كه پارتی چ هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی گه‌وره‌ی داوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و كوردستانی گه‌یانده قۆناغێك كه هه‌موو دنیای سه‌رسام كردووه.
حه‌وته‌م/ پارتی پشتئه‌ستووره به ئه‌ندام و ده‌نگده‌ر و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، بۆیه هه‌موو كات ئه‌و هێزه مرۆییه پاڵپشتیه‌تی، هه‌ركات پارتی پێویستی به‌وان بوو ده‌ستبه‌جێ دێنه سه‌ر هێڵ و ئاماده‌ن بۆ هه‌موو قوربانییه‌ك، چونكه پارتی مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له قوربانی هه‌یه كه خۆی له ھه‌زاران شه‌ھید و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسی و كادر و ئه‌ندامه ماندوونه‌ناسه‌كانی ده‌بینێته‌وه، كه بوونه‌ته خاوه‌ن چه‌ندان داستان و نه‌به‌ردی و تێكشكاندنی دوژمن، تا ده‌گات به دروستبوونی ئه‌م قه‌واره سه‌ربه‌خۆ و ئازاده و پرۆسه‌ی پیرۆزی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری تر هه‌ن وایانكردووه پارتی به تۆكمه‌یی و به‌هێزی بمێنێته‌وه، به‌درێژایی دامه‌زراندنی ببێته پارتی هیوا و ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه هه‌ر تاكێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و خاكدۆستی پێڕه‌و بكات، پارتی تاكه حزبه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.