به‌شی یه‌كه‌م/
كوده‌تاكانی سووریا له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌رپه‌شتی ئینتیداب (ماندات)ی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا و كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا به‌سه‌ر سووریا و دوای سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا و جیابوونه‌وه‌ی له كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا:
له سووریای ئێسته له (3_8/ ئۆگۆستس_1918) شانشینی عه‌ره‌بی سووریا دامه‌زرا كه له هه‌مان ڕێكه‌وتدا، واتا له‌و ڕێكه‌وته‌دا شا محه‌مه‌د سه‌عید جه‌زائیری كرایه یه‌كه‌م شای شانشینی عه‌ره‌بی سووریا، دواتر شا عه‌لی ڕه‌زا پاشا ڕكابی له (30_9/سێپتمپه‌ر_1918) كرایه دووه‌م شا، پاشان شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م (1921_1933) له (5_10/ئۆكتۆبه‌ر_1918) كرایه سێیه‌م و دواین شای شانشینی عه‌ره‌بی سووریا، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م شای شانشینی عێراق بووه له نێوان ساڵانی (1921_1933). له (1_10/ئۆكتۆبه‌ر_1918) یه‌كه‌م كابینه‌ی وه‌زاری پێكهێنا به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نه‌راڵ ڕه‌زا پاشا ڕكابی و له مانگی پێنجی ساڵی 1920دا هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا به سه‌ركردایه‌تیی جه‌نه‌راڵ هێنری گۆوراود، هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی شانشینی عه‌ره‌بی سووریا، چونكه سووریا به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس_بیكۆی ساڵی 1916، درا بوو به كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا. به‌پێی كۆنگره‌ی سان ریمۆی نێوان ساڵانی (1920_1919) سووری خرایه ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا كه هه‌رێمی ڕۆژئاوای كوردستانیشی گرته‌وه، له چوارچێوه‌ی وڵاتی ئێسته‌ی سووریا دابوو.
له نێوانی مانگی چواری ساڵی (1920) تا مانگی حه‌وتی ساڵی (1921)دا، هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا توانیان ته‌واوی ویلایه‌تی حه‌له‌ب داگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی شكستی یاخیبووانی باكوری كۆماری عه‌ره‌بی سووریای ئێسته بووه، دواتر له مانگی شه‌شی ساڵی (1920) تا مانگی حه‌وتی ساڵی (1921)، ڕاپه‌رینی عه‌له‌وییه‌كان له چیاكانی كه‌ناری ده‌ریاكانی سووریا له دژی هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا به‌رده‌وام بوو، كه به سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا و شكستی ڕاپه‌ڕینی عه‌له‌وییه‌كان كۆتایی هات . له (24_7/یۆلیۆ_1920) جه‌نگی مایسالون (میسلون) له نێوان هێزه‌كانی به‌رگریی سوپای شانشینی سووریا به سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌راڵ یوسف عوزمه وه‌زیری به‌رگریی شانشینی سووریا و هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا به سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌راڵ ماریانۆ فرانكیاكۆ جولیۆ گۆیبه‌ت، ئه‌وه‌بوو له پاش (24) سه‌عات هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا، شكستیان به نێوان هێزه‌كانی به‌رگری سوپای شانشینی سووریا هێنا، له (25_7/یۆلیۆ_1920) هێزه‌كانی فڕه‌نسا ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری دیمه‌شقی پایه‌ته‌ختی شانشینی عه‌ره‌بی سووریادا گرت.
ئه‌وه‌بوو چوونه ناو شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و شا فه‌یسڵی یه‌كه‌م (1921_1933) له ڕێكه‌وتی (28_7/یۆلیۆ_1920) له پاشایه‌تیی شانشینی سووریا دوور خسته‌وه و كۆتاییان هێنا به سیسته‌می شانشینی عه‌ره‌بی سووریا، كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له سووریا و سووری و ئیسرائیل_ هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین و به‌شێكی شانشینی ئوردن و به‌شێكی باكوری كوردستان سه‌ربه كۆماری توركیای ئێسته، كه پێكهاتبوو له هه‌ر چوار ویلایه‌تی سووریا و ویلایه‌تی حه‌له‌ب و ویلایه‌تی به‌یرووت و ویلایه‌تی ئه‌ده‌نه. هه‌رسێ موته‌سه‌ریفی دێره‌زوور و موته‌سه‌ریفی جه‌به‌ل سووری و موته‌سه‌ریفی ئورشه‌لیم، كه دابه‌ش بوون به سه‌ر 19 سه‌نجه‌ق و سێ موته‌سه‌ریف و 105 قه‌زادا.
له (3_8/ ئۆگۆستس_1920)دا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا به‌سه‌ر هه‌ردوو وڵاتی سووریا و لبنان، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ یان یه‌كێتیی سووریا، دواتر له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا، ئه‌و وڵاته‌ی دابه‌ش كرد بۆ سه‌ر پێنج ده‌وڵه‌ت كه ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب له نێوان ساڵانی (1924_1920)دا بوو و ده‌وڵه‌تی عه‌له‌وی له نێوان ساڵانی (1936_1920)دا بوو، ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له نێوان ساڵانی (1925_1921)دا بوو، ده‌وڵه‌تی چیای دووز له نێوان ساڵانی (1936_1921)دا بوو، ده‌وڵه‌تی لبنانی گه‌وره له نێوان ساڵانی (1926_1920)دا بوو، به‌ڵام دواتر له هه‌مان ساڵدا لبنان له سووریا جیا كرایه‌وه و چوار ده‌وڵه‌ته سه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆماری سووریا، پاشان له چوارچێوه‌ی كۆماری یه‌كه‌می سووریا، تا ساڵی (1936)دا مانه‌وه. ده‌وڵه‌تی حه‌ڵه‌ب سێ سه‌رۆك، ده‌وڵه‌تی عه‌له‌وی چوار سه‌رۆك، ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق دوو سه‌رۆك، ده‌وڵه‌تی چیای دووز 10 سه‌رۆكی به خۆی بینیوه، دواتر له ڕێكه‌وتی (17_4/ئه‌پرێل_1946) سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا، دواین كابینه‌ی وه‌زاری له (23_9/سێپتمبه‌ر_2024) پێكهێنرا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د غازی جه‌لالی.
سووریا له ساڵی (1918)ه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی سێ شا و (19) سه‌رۆكی چوار ده‌وڵه‌ته‌كانی حه‌له‌ب و عه‌له‌وی و دیمه‌شق و چیای دووز و (27) سه‌رۆك كۆماری هه‌بووه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (82) كابینه‌ی وه‌زاری پێكهێنراوه كه نزیكه‌ی چوار كابینه‌ی وه‌زاری له سه‌رده‌می پادشایه‌تی بووه، نزیكه‌یی دوو كابینه‌ی وه‌زاری له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا له سووریا، و هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می بوونی ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا به‌سه‌ر وڵاتی سووریادا، نزیكه‌ی (25) كابینه‌ی وه‌زاری بووه، واتا له سه‌رده‌می بوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ یان یه‌كێتیی سووریا و كۆماری یه‌كه‌می سووریا و كۆماری دووه‌می سووریا، نزیكه‌ی (51) كابینه‌ی وه‌زاری له سه‌رده‌می كۆماری بووه، واتا له سه‌رده‌می كۆماری سێیه‌می سووریا و كۆماری چواره‌می سووریا (سه‌رده‌می كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی میسر و سووریا)، سه‌رده‌می كۆماری پێنجه‌می سووریا (سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆسیالیستی سووریا)، سه‌رده‌می كۆماری شه‌شه‌می سووریا (سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆسیالیستی سووریا_پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خێزانی ئه‌سه‌دییه‌كان بۆ ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا)، سه‌رده‌می كۆماری حه‌وته‌می سووریا (سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆسیالیستی سووریا_دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خێزانی ئه‌سه‌د).
یه‌كه‌م/ له (30_ئادار_1949) یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، له سووریا به سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌راڵ حوسنی زه‌عیم و به پشتیوانی هه‌ر یه‌كێك له جه‌نه‌راڵ ئه‌دیب شیشاكلی و جه‌نه‌راڵ سامی حه‌ناوی، له دژی شوكری قوتلی یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری سووریا، له دوای سه‌ربه‌خۆیی له كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا كه له (17_4/ئه‌پرێل_1946) تا (30_ئادار_1949) بووه به سه‌رۆك كۆمار، كابینه‌ی وه‌زاری خالید ئه‌ل ئازمه (عوزمه)، بۆ جاری سێیه‌م بووه به سه‌رۆك وه‌زیران كه له (29_12/كانوونی یه‌كه‌م_1948) تا (30_3/ئادار_1949) بووه، جه‌نه‌راڵ حوسنی زه‌عیم بووه به سه‌رۆك كۆمار، له (30_ئادار_1949) تا (14_8/ئۆگۆستس_1949) بووه، له هه‌مان كاتیش‌دا بووه به سه‌رۆك وه‌زیران، له (30_ئادار_1949) تا (26_6/یۆنیۆ_1949)، دوایی موحسین به‌زازی بووه به سه‌رۆك وه‌زیران كه له (26_6/یونیو_1949) تا (14_8/ ئۆگۆستس_1949) بووه.
دووه‌م/ له (14_8/ ئۆگۆستس_1949) دووه‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، به‌سه‌ركردایه‌تیی جه‌نه‌راڵ سامی حه‌ناوی و به پشتیوانی محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د ته‌له‌س، له دژی سه‌رۆك كۆمار حوسنی زه‌عیم له (30_ئادار_1949) تا (14_8/ئۆگۆستس_1949) بووه، كابینه‌ی وه‌زاری موحسین بازازی كه له ڕێكه‌وتی (26_6/یۆنیۆ_1949) بووه به سه‌رۆك وه‌زیران تا له (14_8/ئۆگۆستس_1949) به‌رده‌وام بووه له‌و پۆسته‌دا، جه‌نه‌راڵ سامی حه‌ناوی بۆ یه‌ك ڕۆژ بووه سه‌رۆك كۆمار كه ئه‌وه‌یش له (14_8/ئۆگۆستس_1949)دا بوو، دواتر له (15_8/ ئۆگۆستس_1949) هاشم ئه‌تاسی بووه سه‌رۆك كۆمار كه تا (2_12/كانوونی یه‌كه‌م_1951) به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا بووه به سه‌رۆك وه‌زیران كه له (14_8/ ئۆگۆستس_1949)دا بووه، تا (24_12/كانوونی یه‌كه‌م_1949) بووه.
سێیه‌م/ له (19_12/كانوونی یه‌كه‌م_1949) سێیه‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، به سه‌ركردایه‌تیی جه‌نه‌راڵ ئه‌دیب شیشاكلی، له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی جه‌نه‌راڵ سامی حه‌ناوی و كابینه‌ی وه‌زاری هاشم ئه‌تاسی بووه، كه له (14_8/ئۆگۆستس_1949) بۆ جاری دووه‌م بووه سه‌رۆك وه‌زیران، تا (24_12/كانوونی یه‌كه‌م_1949) به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆك كۆمار مایه‌وه تا له (2_12/كانوونی یه‌كه‌م_1951)، هه‌روه‌ها دواتر نازم قودسی له (24_12/كانوونی یه‌كه‌م_1949) بووه سه‌رۆك وه‌زیران كه تا (27_12/كانوونی یه‌كه‌م_1949) به‌رده‌وام بووه، خالید عوزمی كه بۆ جاری چواره‌م بووه به سه‌رۆك وه‌زیران، له (27_12/كانوونی یه‌كه‌م_1949)دا بووه كه تا (4_6/یۆنیۆ_1950) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بووه.
چواره‌م/ له (29_11/تشرینی دووه‌م_1951) چواره‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، به سه‌ركردایه‌تیی جه‌نه‌راڵ ئه‌دیب شیشاكلی به پشتیوانی جه‌نه‌راڵ فه‌وزی سلو، له دژی سه‌رۆك كۆمار هاشیم ئه‌تاسی كه له (14_8/ئۆگۆستس_1949) تا (2_12/كانوونی یه‌كه‌م_1951) به‌رده‌وام بووه، كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی مه‌عرووف ئه‌ل داوالیبی كه له (28_11/تشرینی دووه‌م_1951) تا (29_11/تشرینی دووه‌م_1951) به‌رده‌وام بووه بۆ جاری یه‌كه‌م، دواتر جه‌نه‌راڵ فه‌وزی سلو له (29_11/تشرینی دووه‌م_1951) بووه سه‌رۆك وه‌زیران و تا (19_7/یۆلیۆ_1953) به‌رده‌وام بووه له‌و پۆسته‌دا. جه‌نه‌راڵ ئه‌دیب شیشاكلی بۆ یه‌ك ڕۆژ بووه سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌یش له (2_12/كانوونی یه‌كه‌م_1951)دا بووه، ئه‌وه بوو له (3_12/كانوونی یه‌كه‌م_1951) جه‌نه‌راڵ فه‌وزی سلو پۆستی سه‌رۆك كۆماریشی وه‌رگرت تا (11_7/یۆلیۆ_1953) به‌رده‌وام بوو له‌و پۆسته.
پێنجه‌م/ له 25 و 2 _26/شوبات_1954) پێنجه‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، به‌سه‌ركردایه‌تیی جه‌نه‌راڵ فه‌یسه‌ڵ ئه‌لتاسی و به پشتیوانی جه‌نه‌راڵ مه‌سته‌فا حه‌مدوون، له دژی سه‌رۆك كۆمار ئه‌دیب شیشاكلی كه له (11_7/یۆلیۆ_1953) بووه به سه‌رۆك كۆمار، تا (2_25/شوبات_1954) به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها له (19_7/یۆلیۆ_1953) پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی وه‌رگرت كه تا (2_25/شوبات_1954) به‌رده‌وام بووه له‌و پۆسته‌دا. ئه‌وه بوو مه‌ئموون كوزباری بووه به سه‌رۆك كۆمار له (2_25/شوبات_1954) به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تا (2_28/شوبات_1954)، هاشم ئه‌تاسی له (2_28/شوبات_1954) بۆ جاری سێیه‌م پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرت، و تا (6_9/سێپتمبه‌ر_1955) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها سه‌بری ئه‌لعه‌سه‌لی له (2_25/شوبات_1954) بوو به سه‌رۆك وه‌زیران بۆ جاری یه‌كه‌م و تا (19_6/یونیو_1954) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو.
شه‌شه‌م/ له (28 و 29_9/سێپتمبه‌ر_1961) شه‌شه‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، به سه‌ركردایه‌تیی جه‌نه‌راڵ عه‌بدولكه‌ریم حه‌نلاوی، له دژی كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (كۆماری عه‌ره‌بی میسر و كۆماری عه‌ره‌بی سووریا) كه كوده‌تاكه بووه جیابوونه‌وه‌ی كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له یه‌كتر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی. مه‌ئموون كوزباری كه له (16_8/ئۆگۆستس_1961) پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت و بووه به سه‌رۆك كۆمار له (29_9/سێپتمبه‌ر_1961) بۆ جاری دووه‌م، تا (20_11/تشرینی دووه‌م_1961) له پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری سه‌رده‌می كۆماری پێنجه‌می وڵاتی سووریا بووه، هه‌روه‌ها تا (20_11/تشرینی دووه‌م_1961) له پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران به‌رده‌وام بوو.
حه‌وته‌م/ له (8_3/ئادار_1963) حه‌وته‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌ربازی به‌شی هه‌رێمی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سووریا به سه‌ركردایه‌تیی هه‌ر یه‌كێكه له جه‌نه‌راڵ زیاد حه‌ریری و جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د عه‌مران و جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح جه‌دید و جه‌نه‌راڵ حافز ئه‌سه‌د و جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د قه‌تینی و جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د سۆفی و جه‌نه‌راڵ جاسم عه‌لوان، له دژی سه‌رۆك كۆمار نازم قودسی كه له (14_12/كانوونی یه‌كه‌م_1961)دا بوو به سه‌رۆك، تا ڕێكه‌وتی (8_3/ئادار_1963) له‌و پۆسته به‌رده‌وام، سه‌رۆك وه‌زیران خالید عوقمی كه له (14_9/سێپتمبه‌ر_1962) بۆ جاری شه‌شه‌م و كۆتا جار بووه به سه‌رۆك وه‌زیران، تا (9_3/ئادار_1963) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه بوو له ئه‌نجامی كوده‌تاكه نزیكه‌ی (820) كه‌س كوژران، هه‌روه‌ها كۆتایی هات به سه‌رده‌می كۆماری پێنجه‌می وڵاتی سووریا، كۆماری شه‌شه‌م كه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سووریا شوێنی گرته‌وه، لوئه‌ی ئه‌تاسی له (8_3/ئادار_1963) بوو به سه‌رۆك كۆمار و تا (7_7/یۆلیۆ_1963) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها سه‌ڵاحه‌دین بیتار بۆ جاری یه‌كه‌م بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وه‌یش له (9_3/ئادار_1963) بوو و تا (11_11/تشرینی دووه‌م_1963) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو.
هه‌شته‌م/ له (21 و 22 و 23_2/شوبات_1966) هه‌شته‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، له ناوخۆیی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمی سووریای حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی به سه‌ركردایه‌تیی هه‌ریه‌كه له جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح جه‌دید و جه‌نه‌راڵ حافز ئه‌سه‌د و جه‌نه‌راڵ سه‌لیم حاته‌م و جه‌نه‌راڵ مه‌سته‌فا عه‌بدولقادر ته‌لاس، له دژی سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی حزبی به‌عس به سه‌ركردایه‌تی میشیل عه‌فله‌ق و مونیف رزاز و سه‌رۆك كۆمار ئه‌مین حافز كه له (7_7/یۆلیۆ_1963) بووه به سه‌رۆك كۆمار كه تا (23_2/شوبات_1966) سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام بوو، سه‌ڵاحه‌دین بیتاری له (21_12/كانوونی یه‌كه‌م_1965) تاڕێكه‌وتی (23_2/شوبات_1966) بۆ جاری سێیه‌م و كۆتا جار بوو به سه‌رۆك وه‌زیران بوو، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د عه‌مران له (1_9/سێپتمبه‌ر_1965) تا (14_2/شوبات_1966) وه‌زیری به‌رگریی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا بووه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی هه‌رێمی سووریای حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی بوو كه له (25_2/شوبات_1966)دا دامه‌زراوه، له ئه‌نجامی كوده‌تاكه نزیكه‌ی هه‌زار و 400 كه‌س كوژران، هه‌روه‌ها نووره‌دین ئه‌تاسی له (23_2/شوبات_1966) بوو به سه‌رۆك كۆمار و تا (18_11/تشرینی دووه‌م_1970) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها یوسف زعین عانی بۆ جاری دووه‌م بوو به سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌وه‌یش له (23_2/شوبات_1966)دا بوو و تا له (29_10/ئۆكتۆبه‌ر_1968) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو.
نۆیه‌م/ له (16_11/تشرینی دووه‌م_1970) نۆیه‌م كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام درا، له دژی باڵی جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح جه‌دید و نوره‌دین ئه‌تاسی سه‌رۆك كۆماری سووریا، كه له (23_2/شوبات_1966)دا بووه به سه‌رۆك كۆمار، تا (18_11/تشرینی دووه‌م_1970) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی (29_10/ئۆكتۆبه‌ر_1968) بوو به سه‌رۆك وه‌زیران و تا (18_11/تشرینی دووه‌م_1970)دا به‌رده‌وام بوو، كه باڵی جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح جه‌دیدی سه‌ربه حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سووریا بووه له‌لایه‌ن باڵی جه‌نه‌راڵ حافز ئه‌سه‌د و جه‌نه‌راڵ ڕه‌فعه‌ت ئه‌سه‌د و جه‌نه‌راڵ مه‌سته‌فا عه‌بدولقادر ته‌لاس بوو، توانرا باڵی جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح جه‌دید و نوره‌دین ئه‌تاسی له حزبی به‌عسی سووریا دوور بخه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د خه‌تیب له (18_11/تشرینی دووه‌م_1970) تا (22_2/شوبات_1971) بوو به سه‌رۆك كۆمار، جه‌نه‌راڵ حافز ئه‌سه‌د له (18_11/تشرینی دووه‌م_1970) بوو به سه‌رۆك وه‌زیران و تا (3_4/ئه‌پرێل_1971) و دواتر له (22_2/شوبات_1971) بوو به سه‌رۆك كۆماری سووریا و تا (10_6/یونیو_2000) به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها عه‌بدولڕه‌حمان خله‌یفاوی له (3_4/ئه‌پرێل_1971) بوو به سه‌رۆك وه‌زیران و تا (21_12/كانوونی دووه‌م_1972) له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو.
ده‌یه‌م/ له ڕێكه‌وتی (30_11/تشرینی دووه‌م_2024) هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو ئه‌نجام درا، له دژی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سووریا كه له (17_7/یۆلیۆ_2000) بووه به سه‌رۆك كۆماری سووریا، هه‌روه‌ها له دژی دواین سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا محه‌مه‌د غازی جه‌لالی كه له (23_9/سێپتمبه‌ر_2024) بووه سه‌رۆك وه‌زیران، له‌لایه‌ن لیوا حیسام لۆقا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی سووریا له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی سوپای كۆماری عه‌ره‌بی سووریا، دواتر سه‌رجه‌میان گیران و دواتر ده‌سته‌یه‌كی پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆمار پێكهات، هه‌روه‌ها له (15_3/ئادار_2011) جه‌نگی ناوخۆیی سووریا ده‌ستی پێ كرد له نێوان تیرۆریستانی به ناو ئۆپۆزسیۆنی سووریا به پشتیوانی كۆماری توركیای ئێسته له دژی حكوومه‌تی كۆماری حه‌وته‌می عه‌ره‌بی سووریا و تا ئێسته به‌رده‌وامه، ئه‌و كوده‌تایه له دوای ئه‌وه هات كه گرووپی تیرۆریستی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام به هاوكاریی هێزه‌كانی توركیا له پاش ئه‌وه‌ی له (27_11/تشرینی دووه‌م_2024) ده‌ستی به هێرشكردن كرد له سنووری هه‌رسێ پارێزگای حه‌له‌ب و ئیدلب و حه‌ماه له دژی هێزه‌كانی سووریا، توانرا له (29_11/تشرینی دووه‌م_2024) شاری زۆرینه‌ی شاری حه‌له‌ب داگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات (هه‌ده‌سه) توانیان به‌شێكی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب بگرن و دواتر لێی كشانه‌وه، هه‌روه‌ها گرووپی تیرۆریستی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌تی زۆرینه كوردنشین كرد، دواتر به‌ره‌و پارێزگای حه‌ماه پێشڕه‌وییان كرد كه توانیان ده‌ست بگرن سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌ماه، له پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان چۆڵ كرد بێ شه‌ڕ و پێكدادان، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام توانیویانه تا ئێسته ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (100) شار و شارۆچكه و شاره‌دێ و دێ له باكوری سووریا، ئه‌وه‌بوو هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیا بۆ پشتیوانی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی سووریا، ده‌ستیان به بۆردمانكردنی پێگه و مۆڵگه‌كانی ته‌حریر شامیان كرد و توانرا پێشڕه‌وییان خاو بكرێته‌وه، ئێسته هێرشی ته‌حریر شام به‌رده‌وامه.
به‌شی دووه‌م/
ناوی ته‌واوی شای شانشینی عه‌ره‌بی سووریا و فه‌رمانڕه‌واكانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌كه و سه‌رۆكه‌كانی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا، له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌رپه‌رستی ئینتیداب (ماندات)ی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا و كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا و دوایی سه‌ربه‌خۆیی سووریا له كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا، تا ئێسته:
ئه‌لف- ناوی شا و فه‌رمانڕه‌واكانی شانشینی عه‌ره‌بی سووریا و چوار ده‌وڵه‌ته‌كه پێش كۆماره‌كانی وڵاتی سووریای ئێسته:
یه‌كه‌م/ ناوی شاكانی شانشینی عه‌ره‌بی سووریا كه ئه‌م شانشینه له (3_8/ ئۆگۆستس_1918) دامه‌زراوه و له (28_7/یۆلیۆ_1920) كۆتایی پێكهات، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا كه ته‌مه‌نی شانشینی عه‌ره‌بی سووریا نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ و (11) مانگ و (25) ڕۆژ بووه:
1_ شا محه‌مه‌د سه‌عید جه‌زائیری (1918ز) (1) مانگ و (27) ڕۆژ.
2_ شا عه‌لی ڕه‌زا پاشا ڕكابی (1918) پێنج ڕۆژ.
3_ شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م (1918_1920) یه‌ك ساڵ و (9) مانگ و (23) ڕۆژ.
دووه‌م/ ناوی فه‌رمانڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له (1_9/سێپتمبه‌ر_1929) دامه‌زراوه و (1_1/كانوونی دووه‌م_1925) كۆتایی پێهات، له ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق یه‌كی گرت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ یان فیدراسیۆنی سووریا كه ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب، نزیكه‌ی (4) ساڵ و (4) مانگ بووه:
1_ كامیل پاشا قودسی (1920_1923) (2) ساڵ و (6) مانگ و (4) ڕۆژ.
2_ مسته‌فا به‌گ به‌رمه‌دا (1923_1924) (11) مانگ.
3_ مه‌رعی پاشا مه‌لاح (1924_1925ز) (11) مانگ و (27) ڕۆژ.
سێیه‌م/ ناوی فه‌رمانڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی چیای عه‌له‌وی كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له (2_9/سێپتمبه‌ر_1929) دامه‌زراوه و له (5_12/كانوونی دووه‌م_1936) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی چیای عه‌له‌وی نزیكه‌یی (16) ساڵ و (3) مانگ بووه:
1_ ماری جۆزێف ئیمیلی نیگه‌ر (1920_1921) (10) مانگ.
2_ گاستۆن هێنری گوستافه بیلۆت (1921_1922) (1) ساڵ.
3_ لیۆن هێنری چارڵز كایلا (1922_1925) (2) ساڵ و (7) مانگ.
4_ ئێرنست ماری هوبێرت شوفلێر (1925_1936) (10) ساڵ و (11) مانگ و (2) ڕۆژ.
چواره‌م/ ناوی فه‌رمانڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له (30_11/تشرینی دووه‌م_1920) دامه‌زراوه و له (21_12/كانوونی یه‌كه‌م_1925) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، نزیكه‌ی (5) ساڵ و (21) ڕۆژ بووه:
1_ حه‌قی ئه‌ڤیم (1920_1922) (1) ساڵ و (6) مانگ و (28) ڕۆژ.
2_ سوبحی به‌گ به‌ره‌كات خالید (1922_1925) (3) ساڵ و (5) مانگ و (23) ڕۆژ، كه له هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ (فیدراسیۆن_یه‌كێتی) سووریا بووه له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئینتیداب (ماندات)ی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا.
پێنجه‌م/ ناوی فه‌رمانڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی چیای دووز كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له (1_5/ئایار_1921) دامه‌زراوه و و له (2_12/كانوونی یه‌كه‌م_1936) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی چیای دووز، نزیكه‌ی (15) ساڵ و (7) مانگ و (1) ڕۆژ بووه:
1_ ئه‌میر سالم پاشا ئه‌تراش (1920_1923) (2) ساڵ و (4) مانگ و (14) ڕۆژ.
2_ ترێنگا (1923_1924) (5) مانگ و (21) ڕۆژ.
3_ گابرێل ماری ڤیكتۆر كار بیلێت (1924_1925) (1) ساڵ و (7) مانگ و (8) ڕۆژ.
4_ سوڵتان پاشا ئه‌تراش (1925_1927) (1) ساڵ و (5) مانگ و (18) ڕۆژ.
5_ چارڵز ئاندرێ (1927) (4) مانگ و (14) ڕۆژ.
6_ ماری جۆزێف لیۆن ئۆستین هێنری (1927) (5) ڕۆژ.
7_ ئابێل جان ئزیرنست كلیمنت گرانكۆرت (1927_1932) (4) ساڵ و (3) مانگ و (14) ڕۆژ.
8_ كلۆد گابربێل ڕێنۆ ماسیت (1932_1934) (2) ساڵ و (11) مانگ و (22) ڕۆژ.
9_ جاستن ئه‌نتۆنی دیڤیك (1934_1935) (1) ساڵ و (29) ڕۆژ.
10_ پێیر جۆزێف فرانسوا تاریت (1935_1936) (1) ساڵ و (11) مانگ و (4) ڕۆژ.
بێ- ناوی سه‌رۆك كۆماره‌كانی سووریای ئێسته له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئینتیداب (ماندات)ی كۆماری سێیه‌می فڕه‌نسا و كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا:
یه‌كه‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ (فیدراسیۆن_یه‌كێتی) سووریا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له (28_6/یۆنیۆ_1922) دامه‌زراوه و له (14_5/ئایار_1930) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (7) ساڵ و (10) مانگ و (16) ڕۆژ بووه:
1_ سوبحی به‌گ به‌ره‌كات خالید (1922_1925) (3) ساڵ و (5) مانگ و (23) ڕۆژ.
2_ فرانسوا پێیر جولیۆس ئه‌لیپ (1925_1926) (4) مانگ و (8) ڕۆژ.
3_ ئه‌حمه‌د نامی (1926_1928) (2) ساڵ و (7) مانگ و (17) ڕۆژ.
4_ تاجه‌دین حه‌سه‌نی (1928_1930) (1) ساڵ و (5) مانگ.
دووه‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی كۆماری یه‌كه‌می سووریا كه له (14_5/ئایار_1930) دامه‌زراوه و له (27_9/سێپتمبه‌ر_1936) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (6) ساڵ و (4) مانگ و (13) ڕۆژ بووه:
_ تاجه‌دین حه‌سه‌نی (1930_1931) (1) ساڵ و (6) مانگ.
6_ لیۆن سۆلۆمیاك (1931_1932) (6) ساڵ و (22) ڕۆژ.
7_ محه‌مه‌د عه‌لی عابد (1932_1936) (4) ساڵ و (3) مانگ و (16) ڕۆژ.
سێیه‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی كۆماری دووه‌می سووریا كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له (27_9/سێپتمبه‌ر_1936) دامه‌زراوه و له (17_4/ئه‌پرێل_1946) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (9) ساڵ و (6) مانگ و (20) ڕۆژ بووه:
-محه‌مه‌د عه‌لی عابد (1936) (2) مانگ و (24) ڕۆژ.
_ هاشم ئه‌تاسی (1936_1939) (2) ساڵ و (6) مانگ و (17) ڕۆژ.
10_ به‌هیج خه‌تتیب (1939_1941ز) (1) ساڵ و (8) مانگ و (28) ڕۆژ.
11_ خالید عه‌زیم (1941) (5) مانگ و (12) ڕۆژ.
12- تاجه‌دین حه‌سه‌نی_(1941_1943) (1) ساڵ و (4) مانگ و (1) ڕۆژ.
13_ جه‌میل ئالیشی (1943) (2) مانگ و (8) ڕۆژ.
14_ عه‌تا ئه‌یووبی (1943) (4) مانگ و (23) ڕۆژ.
15_ شكور قواتلی (1943_1946) (2) ساڵ و (8) مانگ و (1) ڕۆژ.
جیم/ ناوی سه‌رۆك كۆماره‌كانی كۆماره‌كانی سووریای ئێسته له دوای سه‌ربه‌خۆیی كۆماری سووریا و جیابوونه‌وه‌ی له كۆماری چواره‌می فڕه‌نسا، كه له (17_4/ئه‌پرێل_1946) سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتووه:
یه‌كه‌م/ ئه‌م كۆماره له (17_4/ئه‌پرێل_1946) دامه‌زراوه و له (22_2/ئه‌پرێل_1958) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (9) ساڵ و (10) مانگ و (5) ڕۆژ بووه:
16_ شكور قواتلی (1946_1949) (2) ساڵ و (11) مانگ و (13) ڕۆژ.
17_ حوسینی زه‌عیم (1949) (4) مانگ و (15) ڕۆژ.
18_ سامی حه‌ناوی (1949) (1) ڕۆژ.
19_ هاشم ئه‌تاسی (1949_1951) (2) ساڵ و (3) مانگ و (18) ڕۆژ.
20_ ئه‌دیب شیشاكلی (1951) (1) ڕۆژ.
21_ فه‌وزی سیل‌و (1951_1953) (12) ساڵ و (7) مانگ و (8) ڕۆژ.
22_ ئه‌دیب شیشاكلی (1953_1954) (7) مانگ و (14) ڕۆژ.
23_ مه‌ئموون كوزباری (1954) (3) ڕۆژ.
24_ هاشم ئه‌تاسی (1954_1955) (1) ساڵ و (6) مانگ و (6) ڕۆژ.
25(15)_شوكر قوواتلی (1955_1958) (2) ساڵ و (5) مانگ و (16) ڕۆژ.
دووه‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی كۆماری چواره‌می سووریا (سه‌رده‌می كۆماری یه‌كگرتووه‌ی عه‌ره‌بی_میسر و سووریا)، ئه‌م كۆماره له (22_2/_1958) دامه‌زراوه، و له (29_9/سێپتمبه‌ر_1961) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (3) ساڵ و (7) مانگ و (5) ڕۆژ بووه:
26_ جه‌مال عه‌بدولناسر (1958_1961) (3) ساڵ و (7) مانگ و (5) ڕۆژ
سێیه‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی كۆماری پێنجه‌می سووریا (سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتداری پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سووریا)، ئه‌م كۆماره له (22_9/سێپتمبه‌ر_1961) دامه‌زراوه و له (8_3/ئازار_1963) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (1) ساڵ و (5) مانگ و (9) ڕۆژ بووه:
27_ مه‌ئموون كوزباری (1961) (1) مانگ و (21) ڕۆژ.
28_ عیزه‌ت نووس (1961) (21) ڕۆژ.
30_ نازم قودسی (1961_1963) (1) ساڵ و (2) مانگ و (25) ڕۆژ.
چواره‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی كۆماری شه‌شه‌می سووریا (سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سووریا له پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خێزانی ئه‌سه‌دییه‌كان)، ئه‌م كۆماره له (22_9/سێپتمبه‌ر_1961) دامه‌زراوه و له (8_3/ئادار_1963) كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (1) ساڵ و (5) مانگ و (9) ڕۆژ بووه:
31_ لوئه‌ی ئه‌تاسی (1963) (3) مانگ و (20) ڕۆژ.
32_ ئه‌مین حافز (1963_1966) (2) ساڵ و (7) مانگ و (16) ڕۆژ.
33_ نوره‌دین ئه‌تاسی (1966_1970) (4) ساڵ و (8) مانگ و (23) ڕۆژ.
34_ ئه‌حمه‌د خه‌تیب (1970_1971) (3) مانگ و (4) ڕۆژ.
پێنجه‌م/ ناوی سه‌رۆكه‌كانی كۆماری حه‌وته‌می سووریا (سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی سووریا_سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خێزانی ئه‌سه‌دییه‌كان)، ئه‌م كۆماره له (8_3/ئادار_1963) دامه‌زراوه و تا ئێسته به‌رده‌وامه:
35_ حافز ئه‌سه‌د (1971_2000) (29) ساڵ و (7) مانگ و (17) ڕۆژ.
36_ عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام (2000) (1) مانگ و (7) ڕۆژ.
37_ به‌شار ئه‌سه‌د (2000_تا ئێسته به‌رده‌وامه)
سه‌رچاوه‌كان
1_ د . فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ: كوردستان له چاپكراوه عوسمانلییه‌كاندا_ نووسه‌ر له زمانی توركی عوسمانلییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی-هه‌ولێر 2004.
2_یاسین سابیر ساڵح: ئینسایكلۆپیدیای گشتی – سلێمانی 2005.
3_ عه‌لی كه‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌كانی كوردستان و وڵاتانی جیهان- هه‌ولێر 2005.
4_ د . عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو: كوردستان و كورد-وه: عبدالله حه‌سه‌ن زاده-2007.
5_ كه‌مال بوركای: كورد و كوردستان- و: عه‌لی فه‌تحی- هه‌ولێر 2008.
6_پ . د. جڤری برۆن: پوخته‌ی مێژووی ئه‌وروپا- و: نیهاد جه‌لال حبیبه‌ڵا-سلێمانی 2009.
7_ هێریه‌ت مۆنتگومری: كوردی سووریا_بوونێكی نكۆڵی لێكراو- و: محه‌مه‌د ئه‌مین حوسێن عه‌لی (مینه) و پێشه‌وا عه‌بدولخالق محه‌مه‌د سلێمانی 2009.
8_ ئادریان لیفت یك: سیاسه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندن له جیهانی سێیه‌مدا- و: مێهدی مێهرپه‌روه‌ر-هه‌ولێر 2009.
9_ كریس كۆچێرا: كورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌مدا- و: حه‌مه كه‌ریم عارف-هه‌ولێر 2011.
10_ ن . لازایف: مێژووی كوردستان- و: وشیار عه‌بدوڵا سه‌نگاوی-هه‌ولێر 2012.
11_ بێرنارد لویس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست- و: عه‌بدوڵا ڕه‌سوولی-هه‌ولێر 2014.
12_ دیار غه‌ریب: خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ مێژووی كوردستان-سلێمانی 2016.
13_ كارڵ برۆكلمان: مێژووی گه‌لانی موسڵمان- و: عومه‌ر عه‌لی غه‌فوور-تاران 2017 .
14_ ده‌یڤد ماكدواڵ: مێژووی هاوچه‌رخی كورد- و: د. ئه‌بو به‌كر خۆشناو-هه‌ولێر 2019.
15_ ئنته‌رنێت-ویكیپیدیا.