له دوای شه‌ڕی ناوخۆوه، پێده‌چێت ئێسته هه‌رێمی كوردستان له قورسترین و سه‌ختترین قۆناغی ژیانی سیاسیی خۆیدا بێت، له یه‌ك كاتدا كه‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوی كاڵبوونه‌وه‌ی پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی و تۆخبوونه‌وه‌ی گوشاری سیستمی هه‌رێمی و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، هه‌روه‌ها تێكچوونی ته‌بایی و یه‌كڕیزی ناوخۆیی. دۆخێكی سه‌خت و نه‌خوازراوی كه‌موێنه دروست بووه.
ئێسته به‌شێكی گه‌وره‌ی رای گشتی كوردستان و ده‌سته‌بژێری سیاسی، باس له یه‌كڕیزیی ناوخۆ ده‌كه‌ن و ئه‌مه به گره‌نتی ده‌ربازكردنی ئه‌م قۆناغه ده‌زانن و به‌جۆرێك به تاقه چاره‌سه‌ری داده‌نێن.
بوونی ئاستێكی به‌رچاوی ته‌بایی، هه‌میشه كاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و هه‌روه‌ها به‌هێزی و گه‌شه‌كردنی سیستمی سیاسیی وڵاتاندا هه‌یه. كه‌س لاری له‌مه نییه و راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام ئایا ته‌نیا ئامۆژگاری بۆ یه‌كڕیزی، ده‌توانێ به‌ره‌و ته‌باییمان ببات، له كاتێكدا ئێمه گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه روو له گۆڕانه‌كه‌ی خۆمان به هه‌ند وه‌رناگرین؟
پێش هه‌موو شتێك یه‌كڕیزی به‌رهه‌می تێڕوانین و بیركردنه‌وه و جیهانبینیی ته‌با و یه‌كڕیزه. تێڕوانین و جیهانبینیی هاوبه‌ش بۆ مرۆڤ، بۆ كۆمه‌ڵگه، بۆ سیاسه‌ت، بۆ ئابووری، بۆ دنیای ده‌وروبه‌رمان، كۆ ده‌كرێنه‌وه و ده‌كرێن به بناغه‌ی ستراتیج و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش. كه‌واته تا تێڕوانینه‌كان ته‌با نه‌بن و جیهانبینییه‌كان لێك نزیك نه‌بن، باسكردن له یه‌كڕیزی زۆر ئه‌سته‌مه، به جۆرێك ده‌كرێ بڵێین ئه‌مه پێشمه‌رجی ته‌باییه.
ئێمه له دوای 1998ـه‌وه راسته پاڵپشتیی نێوده‌وڵیتیش هه‌بوو، به‌ڵام نه‌وه‌یه‌كی سیاسی له كوردستان له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ره‌می سیاسیی حزبه‌كاندا بوون كه زۆرینه‌یان ده‌رچووی یه‌ك قوتابخانه‌ی هاوبه‌ش بوون، ئه‌وه‌یش قوتابخانه‌ی كوردایه‌تییه. بڕوایان به كۆمه‌ڵێك به‌ها و مانای هاوبه‌ش بوو بۆ كوردستان. ئه‌ركی خۆیان له دووتوێی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی كوردستاندا پێناسه ده‌كرد و ته‌مه‌ن و ژیانیان له‌سه‌ر دانابوو. ده‌یانویست كوردستان سه‌ره‌ڕای پێوه‌ندیی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیی وه‌ك نیشتمانێكی جیاواز و گه‌لێكی جیاواز پارێزراو بێت. له هه‌مان كاتیش‌دا پێیان باش بوو كوردستان له رۆژئاوا نزیك بێت و به‌شێك بێت له‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵگری به‌های رۆژئاوایین.
ئه‌م نه‌وه‌یه خاوه‌ن یه‌ك زمان بوون، سیستمێكی مه‌عریفی هاوبه‌ش كۆی ده‌كردنه‌وه و به ئاسانی له یه‌ك تێده‌گه‌یشتن، كۆده‌كانی پشت قسه‌ی یه‌كیان ده‌ناسییه‌وه و ته‌نانه‌ت به جۆرێك ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2012، له ده‌رئه‌نجامی چه‌ندان گۆڕانكاریی یه‌ك له دوای یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئاڵوگۆڕی ده‌ستكردیشدا، ئێسته ئێمه لانیكه‌م له كوردستان و به دیاریكراوی له‌ناو ده‌سته‌بژێری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م وڵاته‌دا، دوو بگره سێ قوتابخانه‌ی جیاوازمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌ك ناگونجێن و بیركردنه‌وه‌یان جیاوازه و خاڵی هاوبه‌شیان كه‌مه، به چه‌ند زمانێكی جۆراوجۆر قسه ده‌كه‌ن و به ئه‌سته‌م له یه‌ك تێده‌گه‌ن.
ئێسته له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شێك له حزبه‌كاندا شتی ئه‌وه‌نده نامۆ ده‌بینین، ته‌نیا ده‌توانین چمكی "كوده‌تای هزری"ی بۆ دابنێین. واته كوده‌تایان كردووه دژ به بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی رابردووی خۆیان، به جۆرێك پشتیان له‌و مێژووه كردووه و شتێ نامۆیان به‌سه‌ر ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌دا سه‌پاندووه، به بیانووی ده‌سته‌به‌ركردنی دۆخێكی ئابووری باشتر و ئیمتیازی دارایی، لارییان نییه كوردستان به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به به‌غدا و ناوچه‌كه بداته‌وه. واته پاڵپشتی له سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر ده‌كه‌ن و پێش ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌دوا ئامانجه‌كانی خۆی بگات، ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری ببن.
به ڕوونی و به‌ئاشكرا له زاری هه‌ندێ سه‌ركرده‌وه ده‌بیستین كه ده‌ڵێن: كێشه چییه كه‌ركووك هی هه‌رێمی كوردستان نییه، با به‌ده‌ست سوپای عێراقه‌وه بێت! یان ئه‌م بابه‌ته ده‌ورووژێنن: جا ئێمه بۆ نه‌وت بفرۆشین؟ پێیان گوتووم نه‌وتی به‌سره‌تان بۆ ده‌فرۆشین له‌وێ ده‌ریایه‌ك نه‌وت هه‌یه و ئێوه په‌رداخێكتان هه‌یه! جا ئیتر بۆ چیتانه نه‌وتی خۆتان بفرۆشن؟
ئه‌مه چی پێشان ده‌دا؟ هه‌رێمی كوردستان تووشی سه‌ركردایه‌تییه‌ك هاتووه، تێگه‌یشتنی بۆ سیاسه‌ت خاوه و زۆر ئایدیالیستی و خه‌وناوی و به دوور له ریاڵیزم سیاسه‌ت ده‌كات، سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆی، گرنگی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی، سه‌ربه‌خۆبوونی خۆی .... لێكناداته‌وه. نازانێ له 1923 به‌دواوه، لای كه‌مه‌كه‌ی پێنج نه‌وه‌ی كورد، ژیان و ته‌مه‌نیان كرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ون و برز نه‌بێت و به‌شێك نه‌بێ له عێراقی عه‌ره‌ب و نه‌توێته‌وه، كه‌چی ئه‌م به ئاسانی بێ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا، بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق بڕیبێتیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه تێكه‌ڵاو ببینه‌وه و ئێوه نه‌وتمان بۆ بفرۆشن، داوای چیمان لێ ده‌كه‌ن؟ ئێمه له كوێی ئه‌م عێراقه تازه‌داین؟ زمان و ناسنامه و رابردوو و داهاتوومان چۆن ده‌نووسرێته‌وه؟ كه‌چی دێت باس له تێكه‌ڵكردن ده‌كات زۆر به ئاسانی.
به‌گشتی، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیی كلاسیكمان هه‌یه، به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵدایه، درێژكراوه‌ی مێژووی ئه‌م وڵاته و خه‌باتی 100 ساڵه‌یه‌تی. رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد بگات به دوا قۆناغه‌كانی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاماده‌یه پراگماتیكی بجووڵێته‌وه و سیاسه‌ت بكات.
قوتابخانه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌نده خه‌می دامه‌زراندن و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نییه، ده‌زانێت ئه‌مه كارێكی زۆر قورسه و ئیراده‌ی گه‌وره و ماندووبوونی زۆری ده‌وێت، بۆیه حه‌زی لێی نییه و خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م كاره نادات و دوای ئه‌م ئه‌ركه قورسه ناكه‌وێت، به‌ڵكو زیاتر ئاماده‌یه له‌پێناو تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئابووری و دارایی، ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له مافه سیاسی و كولتوورییه‌كانی كورد بێت، بۆ ئه‌م قۆناغه‌یش نه‌یاران پاڵپشتی له به‌رنامه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به به‌غدا ده‌كه‌ن.
له‌م بواره‌دا كه‌لێنێكی زۆر گه‌وره دروست بووه و خه‌ریكه به‌ره‌به‌ره ده‌بێت به قڵیشێك به هیچ پڕ نه‌بێته‌وه. ئاشته‌وایی نێوان ئه‌م دوو قوتابخانه‌یه مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه. ئه‌وانه‌ی خه‌می یه‌كڕیزییانه، ده‌بێت پێش یه‌كڕیزی، ئه‌م ژینگه‌یه بخوێننه‌وه، ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنی دیسكۆرس و گوتاره ببینن و بیرێك له‌و كه‌لێنه بكه‌نه‌وه، پاشان پلان دابنێن بزانن ئاخۆ ده‌كرێت هه‌ندێ گرێی نوێ و به‌هێز، ئه‌م دوو قوتابخانه‌یه به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه یان نا؟