رووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر و كه‌وتنی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠، بووه هۆی نه‌مانی سه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و ناوچانه. له‌و ساته‌وه تا ئێسته و به‌تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌رده‌وام پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كورد پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه. واته كورد له‌ڕێی ده‌نگدان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی له‌ڕێی دیموكراسییه‌وه، ده‌توانێت پێگه و هێزی جارانی له‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت، ئه‌م بانگه‌شه‌یه تا چه‌ند ده‌توانێت راست بێت؟ ئایا به‌ڕاستی سندووقی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها پۆستێك به ناوی پارێزگاری كه‌ركووك، ده‌توانێت ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بكاته‌وه یان نا؟
نووسه‌ر نایه‌وێت به هیچ شێوازێك تاكلایه‌نه بیر بكاته‌وه و تۆوی ره‌شبینی بچێنێت، به‌ڵام هه‌رچی دۆخه‌كه لێكده‌داته‌وه، ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر نین، لانیكه‌م چه‌ند هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی واده‌كه‌ن ئه‌م بانگه‌شه‌یه نزیك نه‌بێت له راستییه‌وه، بگره زۆر دووریش بێت له واقیعی ئه‌مڕۆی عێراق و ناوچه‌كه‌وه.
یه‌كه‌م: له عێراقی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا و به‌پێی دواین ئامار و به‌راورده‌كان، كورد له به‌غدا واته له ده‌وڵه‌تی عێراقدا زیاتر له ٦٠٠ پۆستی باڵای به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌ر له سه‌رۆك كۆماره‌وه بگره تا وه‌زیری ده‌ره‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چه‌ند وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باڵا، باڵوێز... تاد. ئه‌م هه‌موو پۆسته بۆ نموونه دوای ١٦ ئۆكتۆبه‌ر چی‌یان بۆ كورد كردووه؟ بۆ نموونه با له سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، یه‌كێك له‌و وێنانه‌یه عێراقی پێ ده‌ناسرێته‌وه، به‌رپرسێكه به‌شێكی به‌رچاوه ره‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و رژێمی نوێی عێراق له‌ودا ده‌رده‌كه‌وێت، توانیویه‌تی چی بۆ كه‌ركووك و به‌گشتی كورد بكات؟
ئه‌گه‌ر ئێمه شرۆڤه‌ی كار و كرداره‌كانی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت نه‌یتوانیوه كارێك بۆ كه‌ركووك بكات، نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت لێدوانێكی كاریگه‌ر بۆ بابه‌تی مووچه و بودجه‌ش بدات، به دیارچاویه‌وه كورد له پێگه و سه‌نگی ده‌درێت و پلانی خه‌ساندن و شكاندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت، هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه، كورد ته‌عریب ده‌كرێت بێده‌نگه، باشه سه‌رۆك كۆمار هیچ پێ ناكرێت، پارێزگاری كه‌ركووك ده‌توانێت چی بكات؟
ئێمه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان ناتوانێت له كۆڕ و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باسێكی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كورد له عێراقدا بكات، سه‌رنجی نێوده‌ڵه‌تی رابكێشێت بۆ سته‌م و زۆرداریی ئه‌م رژێمه، به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك و شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، قایمقامی خانه‌قین چی پێ ده‌كرێت؟ ده‌نگی به كوێ ده‌گات؟
دووه‌م: بۆچی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد پۆستی هه‌یه، پۆستی باڵاشی هه‌یه به‌ڵام هیچی پێ ناكرێت؟ راستییه‌كه‌ی كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، تێڕوانینی ئێسته‌ی سیاسه‌تی كورد له باشووردا ئه‌وه‌یه پۆست ده‌توانێت هه‌وێنی گۆڕانكاری بێت، به‌ڵام پۆست كاتێك ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت كه پێوه‌ندییه‌كانی هێز به هاوسه‌نگی نووسرابێت. له دوای ٢٠٠٣ به به‌رده‌وام و قۆناغ به قۆناغ شیعه ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر حیسابی كورد و سوننه زیاتر كردووه. وای لێ هاتووه له پێوه‌ندییه‌كانی هێزدا ئه‌وان له جێی خاوه‌ن هێز و سه‌رده‌ست و پێكهاته‌ی باڵاده‌ستن. ئه‌وان سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته داده‌ڕێژن. واته بڕیار له لای ئه‌وان گه‌ڵاڵه ده‌بێت و ئه‌وان ده‌ینووسن. كوردیش و هه‌روه‌ها سوننه‌ش به‌ره‌به‌ره لاواز كراون، كه‌وتوونه‌ته دۆخی بێ ده‌سه‌ڵاتبوونه‌وه، ئه‌وان بنده‌ست و ژێرچه‌پۆكن. هیچ رۆڵێكیشیان له داڕشتنی سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته‌دا نییه.
بۆ نموونه كورد چ رۆڵێكی له داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه... هه‌یه؟ كورد دامڵراوه له‌م ده‌سه‌ڵاته، شیعه‌ی عێراق خۆیان بكوژ و ببڕن. بۆ ره‌وایه‌تیدان به ئه‌م سیاسه‌تانه‌شیان كورد و سوننه وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر یان كارپێكراو ده‌هێننه خزمه‌ت ئه‌جێنداكانیانه‌وه. پاشان هاوسه‌نگی هێزیش له چه‌ند قۆناغێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان گۆڕاوه. ئه‌وان ئێسته به‌هێزترین تای هێزن و تا ئاستێكی زۆر پێویستیان به كورد و سوننه نییه. جیهانی ده‌ره‌وه‌ش به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌وان رێكده‌كه‌وێت.
راسته كورد پۆستی هه‌یه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆك به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه، ئه‌و خاوه‌ن پۆسته، به‌ڵام هیچ توانایه‌كی له داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانیدا نییه. لایه‌نی به‌هێز، سیاسه‌ته‌كانی ده‌خاته به‌رده‌می و ئه‌مانیش جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. واته كورد بووه به جێبه‌جێكارێكی په‌تی ئه‌جێندای خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن هێز. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شیعه‌ی عێراق ته‌نیا له به‌غدا هێزی نییه تا بڵێین ئه‌م هاوكێشه‌یه هه‌ر له به‌غدادا هه‌یه، ئه‌وان له كه‌ركووكیشدا هێزی ژماره یه‌كن. كاتێك تۆ له به‌غدا جێبه‌جێكاری، له شنگالیشدا هه‌ر جێبه‌جێكاری. خۆ مه‌خموور به‌ده‌ست وڵاتی تره‌وه نییه تا بڵێین له‌وانه‌یه شته‌كه ده‌گۆڕێت. هه‌مان هاوسه‌نگی هێز و هه‌مان پێوه‌ندی هێز له به‌غدادا هه‌یه، له سنووری ١٤٠ هه‌یه به خراپتریشه‌وه.
سێیه‌م: ره‌نگه ئه‌و پرسیاره بكرێت خۆ جاران هاوسه‌نگی هێز له دژی كورد بوو و له پێوه‌ندییه‌كانی هێزیشدا ته‌نانه‌ت كورد كرابووه ده‌ره‌وه، هیچ رۆڵێكیان بۆ دانه‌نابوو و وه‌ك "مخربیش" سه‌یر ده‌كرا، كه‌چی كورد سه‌نگ و هێز و شكۆ و هه‌یبه‌تێكی هه‌بوو؟ راسته ئه‌وكات فاكته‌رێك ده‌یتوانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه خاو بكاته‌وه، ئه‌ویش رۆحی شۆڕشگێڕی و گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوو. كورد به ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه به‌ره‌نگاری دوژمن ده‌بووه‌وه له ره‌وایه‌تی ده‌دا، ته‌نانه‌ت به كه‌مترین تواناوه، دۆزه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت ته‌عریبكردنی خسته ناو سیاسه‌ت و ئه‌جێندای كاری نێوده‌ڵه‌تییه‌وه. ئێسته به‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌س گوێ له كورد ناگرێت كه ته‌عریب ده‌كرێت.
كوردایه‌تی له باشوور له ئه‌نجامی چه‌ندان گۆڕانكارییدا، تا ئاستێك داماڵراوه له خه‌سڵه‌ته شۆڕشگێڕانه‌كه‌ی و بووه به دامه‌زراوه‌یه‌كی حوكمڕانی كه ده‌یه‌وێت ئاسایی و یاسایی بجووڵێته‌وه. له‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌شدا هه‌ر لایه‌نێك له‌و خه‌سڵه‌ته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داماڵراو و ئاسایی و یاسایی هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، ده‌بێت خۆی بۆ دۆخی نه‌خوازراو و لاوازبوون ئاماده بكات.
چواره‌م: ئێمه له‌م ساڵانه‌دا ئه‌وه له بیر خۆمان ده‌به‌ینه‌وه، كورد ئه‌و ناوچانه‌ی به گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی هه‌رێمی و بگره نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ست داوه، به‌شێكیش له كورد كه ئه‌ڵقه‌ی لاوازی سیاسه‌تی كوردستان بوو، ملی دا و ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی په‌سند كرد و ناوچه‌كه‌ی چۆڵ كرد. ئه‌و دۆخه‌ی پاش ١٦ ئۆكتۆبه‌ر دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌و ناوچانه باڵاده‌ست نه‌بێت، ئێسته‌ش بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌رده‌وامه. ئه‌و لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه كۆكن، جارێ كورد له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت. ئه‌و لایه‌نه كوردییه‌ش به‌شێك بووه له‌م دانوستانه، ئێسته ناتوانێت هیچ بكات و به ته‌مایه به هه‌ندێ مانۆڕی وه‌ك هه‌ڵبژاردن، دۆڕانه گه‌وره‌كه‌ی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌ڵام هاوكێشه‌كه و لاسه‌نگییه‌كه به‌م جۆره راست نابێته‌وه.
ده‌رئه‌نجام كورد له عێراقدا بووه‌ته یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی هێز و ئه‌م ره‌وته‌ش له‌وانه‌یه بۆ ساڵانێك بخایه‌نێت و به‌رانبه‌ره‌كه‌ی واته به‌غدا زیاتر به‌هێز ببێت. له وه‌ها دۆخێك‌دا كورد به هه‌ڵبژاردن و به‌تایبه‌ت دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك، ناتوانێت ئه‌م هاوكێشه‌یه راست بكاته‌وه، ته‌نیا به‌م رێچاره ته‌كتیكییه‌كانه، كارتی لاوازیی خۆی و به‌هێزبوونی دوژمن خاوتر ده‌كاته‌وه. بۆیه باشتره كورد له جێی ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م مانۆڕه ته‌كتیكییه هه‌ڵبچنێت، به‌دوای هه‌نگاوی ستراتیجی بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆی دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر بنووسێته‌وه.