سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌میشه له به‌ره‌ی هاووڵاتییاندا
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كرد، له وتاره‌كه‌دا به ڕوونی و به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، بۆچوونی خۆی بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م بارودۆخه دژواره ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیان و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م سۆنگه‌وه‌یه به رژدی كار ده‌كات بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیی كارگێڕی "به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان بگونجێ" و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای مسۆگه‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد، بێگومان ئه‌م خاڵانه وه‌ك بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ و چه‌سپاو له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كراون، بۆیه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه سووربوونی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ربڕی.
سه‌رۆك حكوومه‌ت به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری و دڵسۆزییه‌وه شانی داوه‌ته به‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆ باشكردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك
من دڵنیام سه‌رۆك حكوومه‌ت به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری و دڵسۆزییه‌وه شانی داوه‌ته به‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆ باشكردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه كه ده‌رهاوێشته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانه له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، هه‌موو لایه‌ك شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی و هاوكاری حكوومه‌ت بن، به‌تایبه‌ت له پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
پێویسته ئه‌وه بڵێین پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌رزوتای له گه‌نده‌ڵكار و بندیواره‌كان هێناوه، ئه‌وانه‌ی زۆرترین پاره‌ی ئه‌م وڵاته‌یان بردووه، ئێسته ده‌یانه‌وێت به‌ناوی دڵسۆزی بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، خه‌ڵك هان بده‌ن دژی پڕۆژه‌ی چاكسازی بوه‌ستن، هه‌ندێ لایه‌ن په‌له‌قاژه‌ی گه‌نده‌ڵی و بندیواره‌كانی خۆیان بوون، ئێسته ده‌ڵێن له خه‌می ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بووین.
پێویسته بگوترێ پڕۆژه‌ی چاكسازی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی ئه‌م كوردستانه لێی سوودمه‌ند ده‌بێت، جگه له بندیوار و مووچه‌خۆری نایاسایی، ئه‌وانه‌یشی پاره‌ی حكوومه‌تیان به‌قه‌رز بردووه و نایده‌نه‌وه، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ دانه‌وه‌ی نه‌ك سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به مووچه‌وه.
مه‌سروور بارزانی به روونی رای گه‌یاند، "چاكسازی خواستی گه‌له و نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی رێگری له پرۆسه‌ی چاكسازی بكات
له په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سروور بارزانی به روونی رای گه‌یاند، "چاكسازی خواستی گه‌له و نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی رێگری له پرۆسه‌ی چاكسازی بكات، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا خۆیشم مابم، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌خه‌مه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ستبه‌رداری خواستی گه‌ل نابم".
كه‌واته لێره‌دا پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان رۆح و گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌موومان مل بده‌ینه به‌ر به‌رپرسیارێتی و هاوكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بین، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین، ئه‌سته‌مه حكوومه‌ت به‌ته‌نیا بتوانێت له‌م دۆخه دژواره ده‌ربازمان بكات، بۆیه با چاو له وڵاتانی دنیا بكه‌ین و خه‌مێك له ئێسته و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان بخۆین، ئێسته كاتی موزایه‌ده‌ی سیاسی و یه‌كترشكاندن نییه، به‌ڵكو كاتی كردار و هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارێتی.