دوو رۆژ پێش ئێسته، یه‌كێك بووم له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه به‌رچاوه‌كانی كوردستان كه بانگهێشتی دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كراین، بۆ گفتوگۆیه‌كی كراوه و ئازاد، دواتر كۆی دیداره‌كه پێشكه‌شی رای گشتیی كوردستان كراوه و بوو به‌بابه‌تی گه‌رمی میدیا و سۆشیال میدیا، به‌شداری دوو له هاوكارانم زۆرتر بڵاو بووه‌وه، ئه‌وانیش ره‌حمان غه‌ریب كه له هه‌ڵوێستێكی بێبهڵگهدا ده‌ركه‌وت و محه‌مه‌د ره‌ئووف كه ئه‌میان زۆرتر پشتیوانی خه‌ڵكی به‌ده‌ست هێنا.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ددان به‌وه‌دا بنێین ئه‌و پێكه‌وه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و میدیا، زۆر گرنگه و به خزمه‌تی كوردستان ده‌شكێته‌وه، هه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌كه مرۆڤ هه‌ستی به بووژانه‌وه‌یه‌ك ده‌كرد لای میدیاكارانه‌وه و زۆر لێڵی له بیركردنه‌وه‌یاندا گۆڕا بۆ به‌رچاوڕوونی و بیركردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارانه‌تر بۆ كاری داهاتوویان، هیوادارم هه‌روایش بێ.
ره‌حمان غه‌ریب بۆ تێكه‌وت؟
ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه قسه‌ی كرد، به ئازادی قسه‌ی كرد و هه‌رچی پێویست بێ گوتی، به‌ڵام لای خه‌ڵك ئه‌وه بووه جێی سه‌رنج كه له‌وكاته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای به‌ڵگه‌ی لێ ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌و گوته‌یه‌ی كه خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروڕا و كۆمێنت گیراون، به‌ڵگه‌ی لانه‌بوو، لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو كه بۆچوونه‌كه‌ی ره‌حمان له‌و ستایله قسه‌كردنه گشتییه‌وه هات كه هه‌ریه‌كێكمان رۆژانه به‌ری ده‌كه‌وین و خه‌ڵك هه‌رچی به ده‌میدا بێت ده‌یڵێ، به‌ڵام ئه‌وه لای مه‌سروور بارزانی ناخوات، چونكه پیاوێكی زانستی و به‌ڵگه‌ییه، هه‌رگیز هیچ قسه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه سه‌رنجی رانه‌كێشاوه، یان داتایه‌كی زاره‌كی كه راپرسیی یان توێژینه‌وه‌یه‌كی له پشته‌وه نه‌بێت، ره‌نگه ره‌حمان ئه‌مه‌ی له‌باره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نه‌زانیبێت، بۆیه تێكه‌وت، به‌ڵام هه‌ر خۆی ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه وا ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر، هه‌ریه‌ك له‌وانه باشتر خۆیان پڕچه‌ك بكه‌ن كه دۆكیۆمێنتیان پێویسته.
محه‌مه‌د ره‌ئووف بۆ وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ركه‌وت؟
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه بۆ گه‌یاندنی قسه‌وباسی گشتیی، ئه‌ویش سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌وه‌وه هات كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رفه‌تی كراوه‌ی به‌خشی و خواستی خۆی بۆ بیستنی هه‌ر گله‌یی و ره‌خنه‌یه‌ك ده‌ربڕی، محه‌مه‌د ره‌ئووف هه‌ندێك تێبینی رۆژنامه‌وانی دا و هه‌ندێك كێشه‌ی خۆیشی له ده‌ره‌وه‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر خسته ڕوو. وه‌ك خۆی گوتی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ت، به‌ڵام خۆ ئه‌و قسانه هیچ ئیزافه‌یه‌كیان نه‌بوو بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكێك رۆژانه له ده‌مه‌ته‌قه‌ی هاوڕێیانه و چایخانه و به‌ر مایكهكانهوه ده‌یكه‌ن، ته‌نیا جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌بوو ئه‌و له به‌رده‌م كه‌سی یه‌كه‌می حوكمڕانیدا كردی و هه‌ستم ده‌كرد چاوه‌ڕێی هه‌ڵچوونیش بكات، به‌ڵام پێشوازی لێ كرا و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوای به‌شدارییه‌كه‌ی به "ده‌ستخۆش سوپاس" وه‌ڵامی دایه‌وه.
دیوی جوانی ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌وه‌بوو كه هه‌موومان ده‌رفه‌تمان هه‌یه بێ پێچوپه‌نا له هه‌ر كوێی كوردستان بڕه‌خسێ قسه‌ی ناخمان بكه‌ین، كوردستان جوانتر بوو له‌و دیداره‌وه، بۆیه وڵاتێكی وا، مرۆڤ ده‌بێت قه‌دری بگرێت و به‌رگریی لێ بكات.
سروشتی خەڵك وایە كە حەز دەكەن پاڵەوان دروست بكەن، ئەگینا هەر كەس گلەیی هەبووبێت یان رەخنە، بە دیاریكراوی لە دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، زۆر توندتر و زبرتر قسەی كردووە و كەسیش نەیوتووە بەری چاوت كلی پێوەیە. بەهەرحاڵ بۆ من گرنگ نییە و خەڵك مافی خۆیەتی، بەڵام دەبێت ئەو جوانییە لەبیر نەكرێ كە ئەوە ئازادییە محەمەد رەئووف وا پێشان دەدات نەك ژینگەیەكی داخراو.
له‌سه‌رچی كۆكین؟
ئه‌وه‌ی گرنگه و باس نه‌كرا وه‌ك پێویست له رای گشتیدا، ئه‌وه‌یه كه ئازادییه‌كی ره‌ها له كوردستان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌م ئازادییه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می وڵات خۆی ده‌رفه‌ت ده‌دات به ره‌قترین ره‌خنه و وه‌ڵامیشی ده‌داته‌وه، كه‌واته له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یڵێت رۆژانه و به‌ری ده‌كه‌وین، چ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان به سه‌رۆك وه‌زیرانیان گوت، بۆ یه‌ك شوێنمان ده‌به‌ن، ئه‌ویش هه‌رێمێكی ئازاده و هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا هیچ قسه‌یه‌ك به‌های نییه له‌باره‌ی نه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕینه‌وه، لێره‌دا هه‌موو ده‌كه‌وینه یه‌ك سه‌نگه‌ر ئه‌ویش "كوردستانێكی ئازاده" له لووتكه‌وه تا هاووڵاتییه‌كی شه‌قام، به‌ڵام خۆ ئه‌م ئازادییه ده‌بێت بپارێزرێت و باشتر بیری لێ بكه‌ینه‌وه، چونكه له كه‌م شوێن ده‌ست ده‌كه‌وێت و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا وێنه‌ی نییه، بۆیه ئه‌ركی رۆژنامه‌نووس و میدیایه زیاتر له هه‌ر كه‌س به‌های بۆ دا‌نێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌دات كه به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه بۆی ره‌خساوه.
مه‌سروور بارزانی چیی گه‌یاند؟
ئه‌و سه‌ركه‌وتووترین كه‌سی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌ركه‌وت و هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی لای هه‌ندێك كه‌س بۆی دروست كراوه، شێوێنراوه و خۆی كه‌سێكه له هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه له ناوچه‌یه‌كی بێ ئازادی و پڕ قه‌یراندا، تا دواسنوور بڕوای به ئازادی هه‌یه و هیچ ده‌رفه‌تێكی نه‌هێشته‌وه بۆ شیكاری له‌وباره‌یه‌وه، چونكه ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌كیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێ نه‌هێشت تا ته‌واو بوو، زۆر به وریایی و بێ ئاماده‌كاری وشه و رسته‌كانی له‌جێی خۆیدا به‌كار ده‌هێنا و هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد هه‌ڵچوونی پێوه دیار بێت.
به‌گشتیی كۆبوونه‌وه‌كه زۆر گرنگ بوو، میدیاكاران به‌ر ئه‌وه كه‌وتن كه ئه‌و ئازادییه‌ی باسی ده‌كه‌ن، لای سه‌رۆكی حكوومه‌ت له بڕوایه‌كی قووڵتره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، مه‌سروور بارزانی داوای هاوكاریشی كرد بۆ پاراستنی نیشتمان و پێشخستنی، له‌و رووه‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی لا دروست بوو كه میدیا بكات به هاوبه‌شی هه‌نگاوه ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌گه‌رنا هیچ داوایه‌كی شه‌خسی نه‌بوو، ته‌نیا خه‌مێك كه له‌ودا هه‌ستی پێ ده‌كرا، ئه‌وه‌بوو هه‌موو كه‌س به به‌رزی كوردستان ببینێت و به‌هی خۆی بزانێت و بیپارێزێت، بۆ ئه‌وه میدیای به چه‌كێكی به‌هێز ده‌زانی كه راستگۆ و پیشه‌یی بێت و نه‌كه‌وێته داوی هه‌ڵه یان به‌كارهێنانه‌وه.