زۆر بڕوام به‌و قسه‌یه‌ی خۆم هه‌یه كه له كوردستان جددی بیت، ده‌یان دوژمنت بۆ دروست ده‌بێت و فاشلیش دۆست و پشتیوانی زۆره. راستییه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه له جێی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت و له كاتی خۆیدا قسه ده‌كات، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌ی حوكمڕانی گرتووه‌ته ده‌ست، ئه‌گه‌ر به خێرایی به میمۆرییه‌كه‌ماندا بچینه‌وه، ده‌زانین دنیا و كوردستانیش چه‌ند ته‌نگژه‌ی قووڵیان دووچار بووه، ئه‌و توانی هه‌رێمه‌كه‌ی بپه‌ڕێنێته‌وه دۆخێكی ئارام بۆ ژیان و بووژانه‌وه‌ی ئابووری، به‌ڵام له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ر ئه‌و كاریگه‌ری و رژدییه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنت زۆر بێ.
داخه‌كه‌م كورد خۆیشی له ناوه‌وه كه‌وتووه گیانی خۆی و یه‌كێتییه نوێیه‌كه‌یش، توانای خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كاره‌كانی له حكوومه‌ت هه‌ڵپه‌سێرێ
لێره‌وه مرۆڤ تووشی بیركردنه‌وه‌ی قووڵ ده‌بێت، ئاخۆ حزبی كوردی بۆچی دامه‌زراوه؟ تۆ سه‌یركه له رۆژئاوا كورد له چ مه‌ترسییه‌كدایه؟ له رۆژهه‌ڵات خوێن ده‌چۆڕێ، باكور له‌ژێر توانه‌وه‌دایه و ته‌نانه‌ت گرووپه ئۆزپۆسیۆنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش كه ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، به وشه‌یه‌ك باسی كێشه‌ی كوردیان له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستووره‌كه‌یاندا نه‌كردووه، كه‌واته هه‌مانه و نیمانه ئه‌م تۆزه خاكه‌یه كه ئه‌و سێ داگیركه‌ره چاویان تێبڕیوه و به ره‌وای نازانن كورد هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی هه‌بێت، داخه‌كه‌م كورد خۆیشی له ناوه‌وه كه‌وتووه گیانی خۆی و یه‌كێتییه نوێیه‌كه‌یش، توانای خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كاره‌كانی له حكوومه‌ت هه‌ڵپه‌سێرێ. به‌ڵام میله‌تی خاوه‌ن كولتوور و هۆشیار، له‌م دۆخانه‌دا به توندی ده‌ست به حكوومه‌ته‌كه‌یه‌وه ده‌گرێت و هه‌ڵه‌یشی هه‌بێت، چاوپۆشی لێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خواستی نه‌یارانی نه‌یه‌ته دی.
دوای هه‌شتی ته‌مووز كه بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرت، هه‌فته‌ی دواتر چووه سه‌ر گۆڕی مام جه‌لال تاڵه‌بانی و وتارێكی خوێنده‌وه كه مرۆڤ دڵخۆش ده‌بوو به‌و تێگه‌یشتنه، هه‌ستی ئه‌وه‌ت لا دروست ده‌بوو كه كوردستان به‌ره‌و ته‌بایی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ڕوات، ئه‌و یه‌كێتییه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌م حوكمڕانه و هه‌م رووخێنه‌ری حكوومه‌تیش، ئیتر تێگه‌یشتووه كێشه‌كان چین و پشتیوانیی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ده‌كات، ئه‌م دڵخۆشییه له چییه‌وه ده‌هات؟
بافڵ تاڵه‌بانی له وتاره‌كه‌یدا به وردی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه هۆی كوده‌تاكه‌ی ئه‌وه‌بوو، "له سلێمانی ده‌ست خراوه‌ته بینه‌قاقای خه‌ڵك و رێ نه‌ده‌درا حكوومه‌ت پڕۆژه جێبه‌جێ بكات و شاره‌كه خه‌ریكه ده‌خنكێ"، بۆیه ده‌بوو ئه‌م بڕیاره بده‌م /مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی بوو/، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئێمه به ساده‌یی بیر ده‌كه‌ینه‌وه و دڵخۆشییه‌كانمان كاتین، چونكه هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، سلێمانی خراپتر بوو له‌وه‌ی كه هه‌بوو، خه‌ڵك ژیانی ته‌نگه‌به‌رتر بوو، بانكه‌كان خاڵی كرانه‌وه و گرفت بۆ ئه‌و مووچه‌یه‌ش دروست كرا كه حكوومه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابین ده‌كرد، داهات هه‌ر نه‌ما و ئێسته ئه‌وه‌یشی هاتووه‌ته سه‌ر كه تیمی یه‌كێتی مان ده‌گرن له حكوومه‌ت، بۆیه داوای لێبوردن له خۆم ده‌كه‌م كه بۆ چه‌ند رۆژێك دڵخۆش بووم به‌وه‌ی یه‌كێتی نوێ ده‌چێته‌وه سه‌ر رێبازی مام جه‌لال، له‌گه‌ڵ پارتی هاوئاهه‌نگ ده‌بێت بۆ پێشخستنی كوردستان.
یه‌كێتی كێشه‌كه‌ی ته‌نیا رژدیی و كاریگه‌ریی مه‌سروور بارزانییه له حوكمڕانیدا
ئێسته‌یش كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم، چه‌ند رۆژێكه بیر ده‌كه‌مه‌وه و دیقه‌تی هه‌واڵ ده‌ده‌م، نازانم یه‌كێتی له چی نیگه‌رانه؟ نه شه‌ڕ له ئارادایه كه پارتی هه‌ڵیگیرساندبێت، نه كێشه‌ی مووچه و بودجه ماوه تا بڵێن ئێمه به‌رپرسیار نین، نه گه‌مارۆمان له‌سه‌ره تا بڵێن ئێمه‌ی تێدا نین، بۆیه بێ دوودڵی ده‌ڵێم، یه‌كێتی كێشه‌كه‌ی ته‌نیا رژدیی و كاریگه‌ریی مه‌سروور بارزانییه له حوكمڕانیدا و زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی له كوردستان شه‌یدای حوكمڕانییه‌كی تۆكمه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و چه‌ند جاره‌ی من و گرووپی تری رۆژنامه‌نووسیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمم بینیوه و گفتوگۆمان كردووه، ئه‌و به گێچه‌ڵ و ململانێی لابه‌لا راناگیرێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌رچاوی زۆر روونه و ده‌زانێ چی ده‌كات و ئامانجی چییه، كوردستانیش سه‌ركرده‌ی وای پێویسته.
قسه‌ی گرنگیش بۆ یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، خه‌ڵك بێزار و ماندووه له ململانێ و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ باشتر ده‌ربكه‌ون و جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وه هاوكاری حكوومه‌ت بن و پڕۆژه‌ی جوانتر پێشكه‌ش بكه‌ن، یان له شوێنێكدا حكوومه‌ت كارێكی بۆ نه‌كرا، له‌و داهاتانه‌ی ده‌یبه‌ن له سنووره فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانه‌وه، ئێوه كاره‌كه بكه‌ن و حكوومه‌ت و خه‌ڵكیش ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كات، ئه‌گه‌رنا دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی پێت وابێ به دژایه‌تیی حكوومه‌ت و پارتی، ده‌نگ كۆ ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه قۆناغێك بوو تێپه‌ڕی و گۆڕان به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوارد.