له حاڵێكدا ئه‌مساڵ یادی 45 ساڵه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌كرێته‌وه، تازه به تازه به‌ره‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنی ڕاست و پاشایەتیخوازی ئێرانی ددان به‌و ڕاستییه‌دا دەنێن كه به‌ره‌ی پێشه‌وی ئه‌م شۆڕشه، ته‌نیا ئیسلامییه‌كان و چه‌په‌كان و تێكه‌ڵه‌كه‌یان (واته موجاهیدنی خه‌لق) نه‌بوون، كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌م شۆڕشه‌دا ڕۆڵێكی بنه‌ماییان گێڕاوه و دواتر ڕووبه‌ڕووی غه‌دری گه‌وره بوونه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ددانپێدانانه وه‌نه‌بێت له ئه‌نجامی قه‌ناعه‌تێكی ڕاسته‌قینه و دوور له غه‌ره‌ز بێت، هێنده‌ی كه یارییه‌كی میدیاییه و ته‌كنیكێكی گوتاری ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌و لایه‌نانه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش جگه له كورد و چه‌ند به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌ك عه‌ره‌ب و تورك له ئاستێكی نزم، كه‌س ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌كار ناهێنێت و هه‌ر وه‌ك شۆڕشی ئیسلامیی ناوی ده‌هێنن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ئه‌و ساڵانه و ساڵانی پێش ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه‌ڕه‌زا شا ده‌بینینه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی 57 (1979ز) برد. ئه‌وه‌ی ڕووی دا به‌شێوه‌یه‌كیش ده‌ستی ده‌ره‌كیی به‌تایبه‌تی ده‌ستی ئینگلیز، فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكای تێدابوو. لێكۆڵه‌ره ئێرانییه‌كانی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌وانه دكتۆر عه‌باسی میلانی، باس له دانیشتنێی نێوان ئه‌و وڵاته ڕۆژئاواییانه له‌و ساڵانه ده‌كات كه مه‌به‌ستیان ده‌ركردنی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه‌ڕه‌زاشا بوو، پێش هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی ته‌وژمی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیۆگرافیای ئێران، حه‌مه‌ڕه‌زاشا له چه‌ندان وتووێژدا، وه‌ك وڵاتێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ڕێكخراوی ئۆپێكی ده‌كرد له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌سه‌ر دیاریكردنی هه‌نارده‌كردن و ڕاگرتن و نرخدانانی هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ میدیا ڕۆژئاواییه‌كان قسه‌ی كرد و ته‌نانه‌ت له وه‌ڵامی هه‌واڵنێرێكدا گوتی، بۆچی ده‌بێت هه‌ر چاو سه‌وز و شینه‌كانی ڕۆژئاوا، لافی كۆنترۆڵكردنی دنیا لێ بده‌ن.
بێگومان ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكات هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و پاڵپشتیكارێكی قورس و جێگیری ڕژێمی پاشایه‌تی په‌هله‌وی بوو، ورده‌ورده بوون به مه‌ترسیی هه‌ست پێ كردبوو، بۆیه ئه‌گه‌رچی له ڕژێمی پاشایه‌تیی نه‌دا، به‌ڵام ڕێگریی له هیچ زه‌وینه‌یه‌كیش كه ئه‌و رژێمه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد نه‌كرد، دواجار ئه‌وه‌ی ڕووی دا فه‌وزایه‌كی گشتی و سه‌رانسه‌ری بوو كه به داخوازیگه‌لی كه‌مینه‌كانی زۆر و زه‌به‌ندی دانیشتووی جیۆگرافیای ئێران، فه‌زاكه به‌ره‌و جۆرێك بیچمگرتنی نوێ و نه‌زمێكی سیاسی و حوكمڕانی تازه ئاره‌زووی ده‌كرد، به‌ڵام ورده‌ورده پاش ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی به‌شێك له خه‌ڵكیان وه‌ك پشتیوانی ئایدۆلۆژیكیی خۆیان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به لێدان له موجاهیدنی خه‌لق یان ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه ئێسته و ساڵانێكه پیی ده‌ڵێن مونافیقین و له‌لایه‌ن مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی (ئه‌وسا) و مریه‌می ڕه‌جه‌وی ئێسته ڕێبه‌رایه‌تیی ده‌كرا، زیاتر ده‌ستی خۆیان بۆ لێدان له هه‌ر جۆره ڕه‌وتێكی دژه‌ناوه‌ند كرده‌وه و له سه‌ركوتكردنی توركمان و ئازه‌رییه‌كاندا، هه‌رزوو سه‌ركه‌وتن و ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌ش به هه‌مو تیرۆر و له‌سێداره‌دان و له خوێنگه‌وزاندن و كوشتنێك هه‌ر به‌پێوه وه‌ستاوه، هه‌ر كورد بووه.
له‌م چركه‌ساتانه‌دا كه من ئه‌م وشانه ده‌نووسم، هه‌ر ڕۆژه و چه‌ند گه‌نجی كوردپه‌روه‌ر و بێ‌تاوان له ژێر ده‌ستی دادگا بێداده‌كانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی له سێداره ده‌درێن، ڕاستییه‌كه‌ی شه‌هیدانی كورد له درێژه‌ی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا، پێڕستێكی هه‌زاران لاپه‌ڕه‌یی پڕ ده‌كه‌نه‌وه و ئینسكلۆپێدیایه‌ك له خه‌بات و جوامێریی و به‌رگریمان بۆ تۆمار ده‌كه‌ن. ده‌بێ بزانین چ سیستمی كۆماری ئیسلامی یان هه‌ر سیستمێكی تر، ته‌نانه‌ت په‌هله‌وی یان خێڵی ڕه‌جه‌وییه‌كانیش له تاران ده‌سه‌ڵاتدار بوونایه، هه‌ر دۆخه‌كه بۆ كورد ئه‌مه ده‌بوو، بۆیه له‌م یادكردنه‌وانه‌دا ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌مه‌مان له بیر بێت وه‌ك كورد ته‌نیا و به‌پێوه بمرین، باشتره له‌وه‌ی ملكه‌چی ژیانێكی مشه‌خۆرانه و كۆلكه‌پاسدارانه ببینه‌وه كه ئێسته و ساڵانێكه كۆماری ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیاده‌ی كردووه و هه‌ڵبه‌تیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، زۆر گرنگه كه هیچ كات باوه‌ڕ به به‌ڵێن و نه‌رمی نواندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌ر ڕژێمیكی تری تاران نه‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی له به‌رده‌می كورده، فه‌لسه‌فه‌ی خه‌بات و كوردایه‌تیی خۆیه‌تی و به‌س، له‌وه بترازێت ته‌نیا ژانه‌كانی هاوشێوه‌ی میكۆنۆسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ڕژێمێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی نه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكو له هه‌ر گۆشه‌یه‌ك باسی ماف و قه‌واره‌یه‌كی كوردی بكرێت، باكی نییه مووشه‌كی بالیستیكی پێوه بنێت وه‌ك له ڕووداوه‌كانی ماوه‌یه‌ك پێش له هێرشكردنه سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی ڕه‌وانشاد و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی و خزمه‌تكاره‌كانی شایه‌تی بووین، ئه‌مانه وانه و نیشانه‌ی گه‌وره‌ن كه بزانین له 22ی ڕێبه‌ندانی 79 چ غه‌درێكمان لێ كرا، چۆن ڕۆژ دوای ڕۆژ و ساڵ دوای ساڵ له‌وكاته‌وه تا ئێسته، قووڵایی ئه‌م غه‌در و برینانه زیاتر بووه‌ته‌وه، با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كورد له‌و ساڵانه بیتوانیایه سیستمێكی دیفاكتۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له ئاستێكی به‌رته‌سكیشدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بكات، لانیكه‌م رژێمێكی وه‌ك كۆمار نه‌یده‌توانی به ئاسانی مووشه‌ك بنێت به هه‌ولێری پایته‌خته‌وه، یان سلێمانی بكات به مه‌كۆی ئاخوندی شیعه‌ی قه‌ومی و ئیتڵاعاتی ئێرانی و به‌رپرسانی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی، خه‌ڵك له ژێر ده‌ستیاندا به ملكه‌چی به‌ڕێوه‌به‌رانی سلێمانی بچه‌وسێته‌وه و هه‌ر ڕۆژه و به بارێكدا به كاریان بهێنن. بێگومان مه‌به‌ستی من باسكردنی خه‌ونی دوور له واقیع و هوتافی ناسیۆنالیستی نییه، هێنده‌ی مه‌به‌ستمه بڵیم دۆزی كورد دۆزێكی سه‌رانسه‌ری و یه‌كپارچه‌یه و ناكرێت به‌ش به‌ش و پارچه‌پارچه ببینرێت.
له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه له‌م ساڵیاده، هه‌ژماره‌كانی عه‌لی خامنه‌یی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سڕانه‌وه و خۆی ده‌شێت ئه‌مه زیاتر وه‌ك تووڕه‌ییه‌كی ڕه‌مزیی ڕۆژئاوا ببینین، نه‌ك وه‌ك هه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی ڕوون بۆ گۆڕانی ئه‌م ڕژێمه، لانیكه‌م تا ئێسته وا ده‌رده‌كه‌وێت نه ئه‌مه‌ریكا و نه ڕۆژئاوا به هه‌موو پێداگری و پاڵه‌په‌ستۆكانی ئیسرائیلیشه‌وه، نایانه‌وێت به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ش نییه و ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا خه‌ریكن ورده‌ورده له هه‌مبه‌ر كاره توندئاژۆ و تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه له‌لایه‌ن گرووپه به‌وه‌كاله‌ته‌كانیان، له‌وانه حووسییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و به‌گشتی به‌ره‌ی مقاوه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوپه‌یمانیی گه‌وره و گرنگ پێك دێنن و پێده‌چێت ئه‌مانه و ئه‌و هه‌موو له سێداره‌دان و خوێنڕشتن و سه‌ركوتكارییه‌ی ناوخۆی ئێران، له پاڵ هه‌ڵاوسانی بێ وێنه‌ی ئابووری و ڕابوونی جه‌ماوه‌ریی كه‌ڵه‌كه‌بوو، چاره‌نووسی ئه‌م ڕژێمه به‌ره‌و كۆتایی ببات، ئه‌مه‌ش به هه‌موو له‌مپه‌ر و هاوكێشه به‌ڕواڵه‌ت نه‌رێنییه‌كانه‌وه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا دوور له چاوه‌ڕوانی نییه.