ورده ورده به‌ره‌و ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمه مه‌زنه‌که و شێواندن و هاوکات ده‌رخستنی ڕاسته‌قینه‌ی هاوکێشه‌کان و ده‌مامکی سیاسی و کو‌لتووریی ناوچه‌که و یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌که له‌و قۆناغه‌دا، ده‌ڕۆین. خواستی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستان له سه‌رانسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌مدا خواستێکی به‌هێز بووه، به‌پێی بەرژەوەندی و دۆخی سیاسی و باڵانسی هێز، کپ کراوه، کاڵ نوێنراوه، نه‌هێراوه‌ته سه‌ر زاران، به‌ڵام هه‌میشه خه‌ونی هه‌موو کوردێک بووه که تۆزێک بۆنی شنه‌ی نیشتمانی له که‌پووی بیره‌وه‌رییه‌کانیدا هه‌ڵگرتبێت.
ئه‌م خه‌ونه ته‌نیا بۆ سه‌ده‌ی بیسته‌میش کورت ناکرێته‌وه، ئێمه سه‌ره‌داوی بیری سه‌ربه‌خۆیی لای ئه‌حمه‌دی خانی مه‌زن و حاجی قادری کۆیی و دواتر هه‌موو شاعیره نیشتمانپه‌روه‌ر و بیریار و ئه‌دیبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ده‌بینینه‌وه.! بۆیه ده‌ڵێم لای هه‌موو شاعیر و ئه‌دیبه‌کان و هیچ ڕێژه‌گه‌رێتییه‌کی تێناخه‌م، چونکه خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونێکه پێوه‌سته به ڕزگاریی و ئازادییه‌وه و هیچ کوردێک نییه ئازادی و ڕزگاریی له میحرابی داگیرکراویی و ژێرده‌سته‌یی و کۆیله‌ییدا قوربانی بکات، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی دارایی و دنیاییان کردووه به ئامانجی مه‌عنه‌وی خۆیان! هه‌ربۆیه زۆر ئاسانه له‌وه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر له هه‌ندێک قۆناغدا گوتاری سیاسیی کورد باسی دانوستان یان ئۆتۆنۆمی یاخۆ هه‌ر فۆرمێکی تری حوکمڕانیی جگه له سه‌ربه‌خۆیی کردبێت، ئه‌وا مه‌به‌ست زه‌وینه‌سازی و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بووه له داهاتوودا، ئه‌مه ڕاستییه‌که له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی واقیعبینانه و ڕیاڵ پۆڵه‌تیکه‌وه هیچ کوردێک ناتوانێت سووسه‌یه‌ک گومانی بخاته سه‌ر.
ئه‌م خواسته باڵا و شۆڕشگێڕانه‌یه له چوارچێوه‌ی چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌ی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و چاره‌ی خۆنووسیندا له پێش 91 له ئارادا بوو، پاش 91 و به تێپه‌ڕاندنی کۆمه‌ڵێک قه‌یران و شکست و شکۆوه، له ڕۆژی 7/6/2017 له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆک بارزانی و به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاتی كوردستان، بڕیاری ڕیفراندۆم له رۆژی 25/9/2017 درا. واته ڕۆژی پراکتیزه‌کردنی ئیراده‌که بۆ ڕاپرسی، به‌و ڕۆژه دیاری‌کرا. ئیراده‌ی بڕیاردانه‌که خۆی شتێکی بێزه‌وینه و بێ پێشینه نه‌بووه، به‌ڵام چرکه‌ساتی بڕیاره‌که به دڵنیاییه‌وه چرکه‌ساتێکی مێژوویی و دره‌وشاوه بووه له مێژووی ئێمه‌دا و بۆ ئه‌به‌دیش به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
دیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی نێوان بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەكەدا، زۆر هه‌ڵوێست و گوشار و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه هاتنه ئاراوه، به‌ڵام ئیراده‌ی سیاسیی کوردستان خۆی بەدەستەوە نەدا و گوێی بۆ ئه‌و قسه و گوتارانە ڕانه‌گرت که ده‌یانویست خواستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بخه‌نه مزایه‌ده‌وه و له هاوکێشه‌یه‌کی سازشکارانه‌دا بنپیێی بخه‌ن. هه‌ربۆیه هێنده مکوڕبوونی ئیراده‌که گرینگ بوو، هه‌ر هێنده‌یش ئه‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆم گرینگ بوون، ئه‌مه به‌و مانایه‌ی مکوڕبوون و سووربوون له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌شدارییه‌کی به‌رفراوانی نه‌ته‌وه‌یی به (به‌ڵێ) لێ که‌وته‌وه و دۆزی کوردیش له ئاستی دیپلۆماسی و میدیای نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت له‌ناو ڕای گشتیی وڵاتانی داگیرکه‌ری کورددا، زیاتر زه‌ق بووه‌وه و فورمەله کرا.
به بارێکی دیکه‌دا، ئه‌نجامه زێڕین و چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ڕیفراندۆم له‌و قۆناغه‌دا مسۆگه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام به‌و مانایه نییه کارامه‌یی و کاریگه‌ریی ڕیفراندۆم زه‌ربی سیفر بووه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ڕیفراندۆم کارتێکی یه‌ده‌گ و هه‌رده‌م ئاماده‌یه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئه‌نجامه‌کانیشی ته‌نیا سڕ کراون و له‌لایه‌ن ده‌زگا یاسایی و سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی کوردستانه‌وه ڕه‌وایی و شەرعیه‌تی خۆی هه‌ر هه‌یه و ده‌شێت له قۆناغێ زوو یان نزیکدا کارا و پراکتیزه بکرێته‌وه. ئه‌مه کۆی ئه‌و دیمه‌نه‌یه که ئیراده و بڕیار و ئه‌نجامدان و ئه‌نجامی پێدا هات.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، هۆی مسۆگه‌رنه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهاتنی خه‌ونه مه‌زنه‌که چی بوو؟ بێگومان ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین شاپرسیار ئه‌وا یه‌کێک له پرسیاره سه‌ره‌کییه‌کانه که نهێنی و ڕازی سه‌رنه‌که‌وتنی ڕیفراندۆم له باره نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌یدا بۆ ئێمه ڕوون ده‌کاته‌وه. ئه‌و ڕازه نه‌بوونی ئه‌و یه‌کانگیریی و خواسته ڕه‌ش و لاده‌ره بوو که 16ی ئۆکتۆبه‌ری به‌دی هێنا.
واته ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و خواستی سه‌ربه‌خۆییخوازیی، هەر ده‌بێت خه‌سارناسیی وردی خواستی 16ی ئۆکتۆبه‌رییه‌کان بکه‌ین، چونکه 16ی ئۆکتۆبه‌ر ته‌نیا خواستێک نییه له هه‌مبه‌ر ڕیفراندۆم و له 2017دا له کوردستانی دابێت، به‌ڵکوو ئیراده‌یه‌کە ده‌یه‌وێت بێته کێبەرکێ و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ خواست و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه. ئاخر 16ی ئۆکتۆبه‌ر ئێسته‌یش له هه‌رێمی کوردستان و له په‌ڕله‌مانی عێراق و ناو کوتله کوردییه‌کانی ئه‌و گوتاره‌ی به‌غدای کردووه به قووڵایی ڕزگاریی و ستراتیجی خۆی، هێشتا تیۆریزه ده‌کرێت و به دروشمی سیاسی و ما‌کیاجی مادی سواغ ده‌درێت و خه‌ڵکی پێ فریو ده‌درێت.
ته‌نیاو ته‌نیا ئەوە به‌سه خه‌ڵک بیر له‌وه بکه‌نه‌وه مه‌گه‌ر خواستی 16ی ئۆکتۆبه‌ر هه‌ر ئه‌وانه نه‌بوون وتیان نه‌وت و داهات ڕاده‌ست بکه‌ین به‌غدای باوک هه‌موو شتێک و له سه‌رووی هه‌موویشه‌وه مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئه‌ی کوا؟ مەگەر بەردەوام به‌غدا گاڵته به دان و نه‌دانی مووچه ناکات؟ ده‌ی بۆچی ئۆکتۆبه‌رییه‌کان مته‌قیان لێوه نایه‌ت و وه‌ڵام ناده‌نه‌وه؟ ئەی ئەوان نه‌یانوت که‌رکووک و دۆخی ناوچه دابڕێنراوه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌کێتی ئارام ده‌که‌ینه‌وە؟ ئه‌ی ئەوە نییە هەموو ڕۆژ ڕێگری له جووتیاران و کرێکار و كشتوكاڵی كورد دەكرێت و گێچەڵی دەركردنیان پێ دەكەن، یەك ئۆکتۆبه‌رچی دەبینی بێتە دەنگ؟ وەڵام، ده‌بێت شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌سه‌ر پشکی پارتی و كوردایەتیی و جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی عیراقی ئیحتیلال خۆی ڕاسته‌وخۆ داخڵی مه‌وزووعه‌که بێت؟
هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ساده و ڕوونن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ڕیفراندۆم هه‌بوایه و نه‌بوایه، ئه‌م کوردبرسیکردنه هه‌ر هه‌بوو، ڕیفراندۆم بکرایه و نه‌کرایه عێراق هه‌ر ئه‌و عێراقه‌یه که ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و پاکتاوی بارزانییه‌کانی خولقاند، به‌ڵام ئیراده‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم وایکرد دوژمن و داگیرکه‌ران ئه‌و ترسه‌یان لێ بنیشێت که نه‌زمی ئێستەی ناوچه‌که بۆ هه‌میشه وا نامێنێت و ئێمه‌یش زیاتر خۆمان و لاوازییه‌کانمان بناسینه‌وه، ڕیفراندۆم واته هه‌نگاوێکی مه‌زن و ئه‌فسانه‌یی به‌ره‌و پێشه‌وه، ئه‌گه‌رچی هێشتا ڕێگاکه زۆری ماوه بیبڕین، بەڵام رێبازەكەی كۆڵ نادات و هەر دەگات.