کاتێک باسی ده‌سه‌ڵات یان هه‌ر جۆره هێزێکی ئایدۆلۆجی ده‌کرێت، ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێک بزانین و دان به‌وه‌دا بنێین که باس له جۆره تێڕوانین و مه‌عریفه‌یه‌کیش ده‌که‌ین. بێگومان تێڕوانین و مه‌عریفه هه‌موو کات به واتای هزرمه‌ندی نایه‌ت، به‌ڵکوو له‌و سیاقه‌دا باوه‌ڕدارێتییه‌کی دۆگما و تۆقێنه‌ره که یه‌که‌م شتێک دژی بوه‌ستێته‌وه، دۆخی ئارامی و هێمنیی به‌رده‌سته. واته نیچه وته‌نی "له ڕۆژگاری ئاشتیدا، پیاوی شه‌ڕانی به‌ر ده‌بێته گیانی خۆی".
فریدریک نیتشه‌ی فیله‌سوف پێناسه‌یه‌کی ڕوونی له باوه‌ڕ هه‌بوو، ("باوه‌ڕ" ئه‌و ئایدیایه که هیچ گۆڕانێک له خۆیدا هه‌ڵناگرێت)، ده‌کرێت بڵێین تایبه‌تمه‌ندیی سیستمه میتافیزیکییه مه‌رگدۆسته‌کانه. گرێدانی ئه‌م پێناسه‌یه له "باوه‌ڕمه‌ندی" له ڕوانگه‌ی نیچه‌وه به‌وه‌ی "له ڕۆژگاری ئاشتیدا پیاو یان مرۆڤی شه‌ڕانی به‌رده‌بێته گیانی خۆی"، شتێکی لۆجیکی و گونجاوه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م گوزاره‌یه‌دا له‌باتی وشه‌ی "شه‌ڕانی" وشه‌ی "جه‌نگاوه‌ر" به‌کار دێنن و مانای دیکه‌ی لێ هه‌ڵده‌کڕێنن و هه‌ر به‌م گوێره‌یه شیکاری و ئه‌نالیزی دەكەن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی ته‌نگەبه‌ریش له نێوان شه‌ڕانی و جه‌نگاوه‌ردا قایل ببین، هه‌مدیس شتێک له پێوه‌ستبوونی باوه‌ڕمه‌ندیی و دۆگما به شه‌ڕ و جه‌نگه‌وه، ناگۆڕێت.
بێگومان شه‌ڕ ناوی به خۆیه‌وه‌یه و دژی خێر و ئاشتییه، به‌ڵام ئایا کاتێک شه‌ڕیان ڕووبه‌ڕوو کردینه‌وه، ئێمه بجه‌نگین، ئه‌مه خێره یان شه‌ڕ؟ واته دژی شه‌ڕ بجه‌نگین چاکه یان نا؟ بێگومان له دۆخێکی ناچاریی وه‌هادا که شه‌ڕ واتای به‌رگریی و خۆڕاگری و "بوونی خۆت" ده‌دات، نه‌ک چاکه، به‌ڵکوو ئه‌رک و فه‌زیله‌تێکی ئه‌خلاقیی باڵایشه. که‌واته له ڕوانگه‌ی دژوه‌ستانه‌وه‌ی شه‌ڕی هێرشبه‌ردا، به‌رخۆدان و خۆڕاگری ده‌بێت به به‌رپرسیارێتییه‌کی ئه‌خلاقی و مێژوویی.
له پانتایی مێژوودا هێزه هێرشکار و دڕه‌کان له دوو سه‌رچاوه‌ی ئایدۆلۆجییه‌وه خۆراک دراون که به زۆری میتافیزیکی بوون (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که سه‌رچاوه‌ی ئایدۆلۆجی نامیتافیزیکی بوونی نییه و سه‌رچاوه‌یه‌کی تیۆریی بۆ شه‌ڕ و شۆڕش دیاری نه‌کردووه، نموونه‌ی ئه‌مه کۆمۆنیزم و ئه‌و شۆڕشه بوو که ستالینی هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چه‌ندان ملیۆن که‌سی كردە قوربانی به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست!). ئه‌و دوو سه‌رچاوه ئایدۆلۆجییه میتافیزیکییه یه‌کیان بریتی بوو له ئه‌فسانەی گه‌لانی کۆن که بنه‌وا و ناوه‌رۆکه‌کانیان له خه‌یاڵگه‌ی خه‌ڵکی وڵاتێک‌دا ئاماده بووه و شه‌ڕکردن به واتای جه‌نگاوه‌ریی بووه و ده‌سدرێژیکردن بۆ وڵاتانی دیکه هاوشانی فه‌تحکردن و سه‌رکه‌وتن بووه، نموونه‌ی ئه‌مه سه‌ربورده‌ی ڤایکینگه‌کان له سکاندەناڤیایه که به‌پێی باوه‌ڕیان كاتی خۆی به هێزی شه‌ڕانیی خوداکانیان، ئارامگرتن و ئاسایشیان به‌لاوه کارێکی لاواز و چرووک بووە، بۆیه هێرشیان کرده سه‌ر زۆر له وڵاتان، له‌وانه تا ف‌ره‌نسا و ئینگلته‌را و ته‌نانه‌ت ئیسپانیا ڕۆشتن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی شه‌ڕ تێڕوانینی سیاسیی دیاریکراوی له پشته‌وه نه‌بوو، زیاتر هانده‌ره ئابوورییه‌کان بۆ مه‌عیشه‌ت و بژێوی ژیان هه‌ڵیده‌سووڕاند، به‌ڵام به گشتی له پراکتیزه‌کردنی شه‌ڕ و شوومیدا، ڕۆڵێکی کوشنده و گرنگی هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌ی میتافیزیکیی دووه‌م ئاینه‌کانه، واته ئه‌و سیستمه له باوه‌ڕدارێتیی که پاش ئه‌فسانەکان له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌کانه‌وه و به زۆریش له ڕۆژهه‌ڵاتنی ناوینه‌وه خراوه‌ته ڕوو. هه‌ڵبه‌ت ئاینه‌کان وه‌ک ده‌ڵێن بۆ ڕزگاریی مرۆڤ و دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری هاتوون و وه‌ک ده‌قه‌کانیان ده‌ڵێن، جه‌وهه‌ری په‌یامی خودای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌مه‌یه، به‌ڵام دواتر به خواستی سیاسی و په‌ره‌پێدانی جیۆگرافیا و وڵاته‌وه گرێ درا، لایه‌نێکی شه‌ڕانی ئایدۆلۆجی وه‌رگرت که نموونه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵای ناویندا ده‌یبینیه‌وه. له‌وانه‌یش هه‌م ئیماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستان و هه‌میش کۆماری ئیسلامیی ئێران. بێگوومان ده‌وڵه‌تانی سعوودیە، قه‌ته‌ر و ئیسرائیلیش له‌م شه‌ڕه‌ی ناوچه‌که‌دا ڕۆڵێکی شاراوەی خه‌ستوخۆڵ ده‌گێڕن.
عێراقی به‌عسی و سووریا له زاری ئه‌م دۆڵپا ئه‌هریمه‌نییه شه‌ڕخوازه‌وه هاتوونه‌ته ده‌رێ. بۆ تورکیا دۆخه‌که زۆر ئاڵۆزتره، تورکه‌کان وه‌ک ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌ک گێڕانه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ره، تا شوێنێک که ده‌یانبه‌نه‌وه سه‌ر مه‌غۆل و تاتار، ئه‌و نه‌ژادانه‌ی خوێنخۆری و شه‌ڕوئاشۆیی به‌ها باڵاکانی ژیان و دیرۆکیان بووه.
له هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌دا که کورد تێیدا دابه‌ش کراوه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه مافی زه‌وت کراوه و پێشێل کراوه، ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژ کراوه. له هیچ پارچه‌یه‌کدا نییه کورد له چڕنووکی داڵی مه‌رگ و ماشینی شه‌ڕانیی پاکتاوکردندا ئامانی هه‌بووبێت، ته‌نانه‌ت له کوردستانی بنده‌ستی ڕووسیایش له سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، دۆخه‌که هه‌روا بووه، ئه‌گه‌ر چاوێک به ڕۆمانی "شوانی کورد"ی عه‌ره‌ب شه‌مۆ بخشێنین، تێده‌گه‌ین له پاش ڕووخانی قه‌یسه‌ر و ڕابوونی کۆمۆنیسته‌کان، ده‌سه‌ڵاته بچووکه خۆجێیه‌کانی کوردیش که‌وتوونه‌ته ژێر گوشاری ململانێ و لێدانی تورک و ئه‌رمه‌ن، پێده‌چێت به‌شێک له‌و دژکرده‌وه‌یه‌ی کورد به فیتی ئه‌تاتورک له پاش هاتنه‌سه‌رکاری دژی ئه‌رمه‌نه‌کان نواندی و له ڕاستیدا پێمل کرا به‌وه، هه‌ر له‌م سته‌مچه‌شتوویی و هاوکێشه ئالۆزه مێژووییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
ئێسته پاش ئه‌م مێژووە دوور و نزیکانه، پاش ئه‌وه‌ی کورد له هه‌موو لایه‌ک پاکتاو و قڕ کرا، ناوچه‌که ده‌کوڵێت، ئاماژه‌کان پێمان ئێژن نه‌زمێکی نوێ خه‌ریکه دادێت، کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه تا ئێسته خه‌بات ده‌کات، دوای ئازادبوونی باشووری کوردستانیش یه‌کێک له یاریکه‌ره‌کان بووه لانیکه‌م له ئاستێکی بچووک و به‌پێی لوان و به‌خۆداپه‌رمان و تواناکانییه‌وه، مێژووی کورد پێمان ده‌ڵێت، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هێرشبه‌ر و شه‌ڕانی نه‌بووه، له سه‌ختترین کاته‌کاندا خۆڕاگر بووه، شه‌ڕیان کردووه به تووشییه‌وه، ئەوانەیشی تووشی شه‌ڕ دەكرێن، له ڕاستی له جه‌وهه‌ردا شه‌ڕانی نییه و وه‌ک وتم به‌رگرییه.
دیاره ئیراده و خواستی ژیانی ئاشتیانه له یادگه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا ڕه‌گێکی قووڵ و دێرینی هه‌یه. ڕاسته گوتاری پێکه‌وه‌ژیان و برایه‌تی هه‌موو چه‌ند ده‌یه‌یه باسی لێوه ده‌کرێت، به‌ڵام له ناخی کورددا هەر هه‌بووه، ئێسته به سه‌رنجدان له گۆڕانکارییه‌کانی به‌رده‌م، شایسته‌یه بپرسین گوتاری پێکه‌وه‌ژیان و هه‌روه‌تر برایه‌تی گه‌لان و ... نه‌ک له سیاقی حکوومه‌تێکی وه‌ک باشووری کوردستان که خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیه‌تی (سه‌ره‌ڕای هه‌موو پلان و پیلانه‌کانی عێراق و پرۆکسییه‌کانی)، به‌ڵکوو له ئاسته گشتییه‌که‌یدا و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆخ و هاوکێشه نوێکه‌دا به‌تایبه‌تی له ڕۆژئاوای وڵات وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه؟
واته برایه‌تی گه‌لان بۆ تورکێک که زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به شێوه‌ی سیستماتیک کورد وه‌ک نامرۆڤ یان له باشترین حاڵه‌تدا تورکی چیایی و ده‌شته‌کی ناسێنراوه، قووت ده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر تورکێک بڵێت به‌ڵی قووت ده‌چێت، ئایا ئێمه پاش ئه‌و هه‌موو برینه‌ی لەوانەوە به‌رمان که‌وت، ده‌بێت بڕوای پێ بکه‌ین؟
پێم وایه ئه‌م پرسیارانه و پرسیارگەلی هاوشێوه، به‌رچاوڕوونیمان پێ ده‌به‌خشێت که چۆن هه‌نگاو هه‌ڵێنین به تایبه‌تی له ڕۆژئاوا.