ماوه‌ی 50 ڕۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت و حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش بكات، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه سبه‌ی مووچه دابه‌ش بكات، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه‌یش به‌ته‌واوی ڕوون نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندان جار ڕای گه‌یاندووه، پاره‌ی داهاتی ناوخۆ و نه‌وت حازره و چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كات بودجه‌ی ته‌واوكاری بنێرێت و مووچه دابه‌ش بكات.
بڕیاربوو حكوومه‌تی عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌ك به سێ قۆناغ بۆ چاكسازی بنێرێته په‌رله‌مان به‌ڵام تا ئیسته نه‌یناردووه
به‌غدا ئێسته پاره‌ی پێوستی بۆ دابه‌شكردنی مووچه نییه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی زۆر له پرسی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و بوونی چه‌ندان گرووپی مافیایی، جگه له‌وه‌ی پێشتر بڕیاربوو حكوومه‌تی عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌ك به سێ قۆناغ بۆ چاكسازی بنێرێته په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئیسته نه‌یناردووه. له به‌رانبه‌ردا سبه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی ھه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان و لێكه‌وته و ھه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
پێویسته بگوترێت، ھه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 66 له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌ی كرد، به‌گوێره‌ی بانگھێشتنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه سه‌عات 10ی به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، له‌وباره‌یه‌وه سه‌لام زوبه‌یدی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "چاكسازی حكوومه‌تی عێراقی له به‌غدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نییه، ئێمه بڕوای ته‌واومان هه‌یه كه ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ چاكسازی بكات."
زیاتر گوتی، "چاكسازیی ڕاسته‌قینه له عێراق ده‌بێته هۆی بڕینی پاڵپشته داراییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان له به‌غدا، ئه‌مه‌یش كه‌س قبووڵی ناكات، بۆیه چاكسازی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌سته‌مه".
شایانی باسه ماوه‌ی سێ مانگه له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی، یاسای چاكسازی كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه ھه‌رسێ مانگ جارێكیش حكوومه‌ت قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، به‌ڵام له عێراق نه كازمی ئاماده‌یه بچێته په‌رله‌مان و نه حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له به‌غدا چاكسازیی ڕاسته‌قینه جێبه‌جێ بكات.