عێراق.. ئاماری رۆژانەی قوربانیانی كۆرۆنا روو لە دابەزینە

:: PM:05:10:04/10/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 35 ملیۆن 200 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 39 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3210 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 9399 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 19047 پشكنین ئەنجام دراوە، 3210 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1505 حاڵەت لە بەغدا و 66 لە نەجەف و 127 لە سلێمانی و 276 لە هەولێر و 217  لە دهۆك و 66 لە كەربەلا و 122 لە كەركووك و 155 لە واست و 106 لە بەسڕە و 105 لە میسان و 101 لە بابل و 56 لە دیوانییە و 262 لە زیقاڕ و 13 لە ئەنبار و 129 لە نەینەوا و 6 لە سەڵاحەدین و 27 لە موسەنا و 156 لە دیالە.

هەر ئەمڕۆ 3817 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1582 لە بەغدا و 119 لە هەولێر و 87 لە سلێمانی و 109 لە كەركووك و 118 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 52 حاڵەتی مردن، 16 لە سلێمانی و دوو لە هەولێر و یەك لە دهۆك و سێ لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 379141 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 307482 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 9399 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل