ئێران: عەلاوی عێراق بەرەو سەقامگیری دەبات

:: PM:06:28:06/02/2020 ‌

ئەمیر حوسێن عەبدلەهیان یاریدەری تایبەتی كاروباری نێودەوڵەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی كرد كە ئەمەریكییەكان گەندەڵیان لە عێراق دروست كردووە و دەبێت ئەو وڵاتە جێبێڵن، دووپاتی كردەوە كە محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو عێراق بەرەو سەقامگیری دەبات. 
تاران پاڵپشتی لە عەلاوی دووپات دەكاتەوە
عەبدلەهیان لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی كەناڵی "عالەم"ی ئێرانی گوتی، ئەمەریكییەكان گەندەڵیان لە عێراق دروست كردووە و ئەوان پێشێلی بواری ئاسمانی عێراق دەكەن و گەورە فەرماندەیەكی عێراقیان كردە ئامانج كە جەنگی داعشی كرد لەگەڵ بەرپرسێكی ئێرانی، بۆیە پێویستە ئەوان لەسەر داوای پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە عێراق بچنە دەرەوە. 

لەبارەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق گوتی، ئەگەر پەرلەمان متمانەی پێ بدات، محەمەد تۆفیق عەلاوی وڵاتەكە بەرەو سەقامگیری دەبات، دووپاتی كردەوە كە كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیش پێوەندیان بە دەستەوارەی سەدەوە هەیە بۆ تێپەڕاندنی، پێشتر داوایان لە ئێران كرد لەرێگەی میانگیرانەوە بەوەی رازی بن لەسەر دەستەوارەكە بەرانبەر بە لابردنی سزاكانی سەر ئێرانن بەڵام وەڵاممان نەدایەوە.

 ئەمڕۆ غەیس تەمیمی سەركردەی پارتی مواتەنەی عێراقی گوتی، موقتەدا سەدر بۆ بەرژەوەندی خۆی لە گۆڕەپانەكانی مانگرتن بووە بۆ دەستكەوتی سیاسی، ئێستەیش دەیەوێ ویستی خۆی بەسەر خۆپێشاندەران بسەپێنێت و كۆتایی بە ناڕەزایەتییەكان بێنێت، چونكە محەمەد تۆفیق عەلاوی كاندیدی تارانە و ئەو كوشتن و سەركوتكاریەیشی دەیكات، بەفەرمانی ئێرانە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل