كۆرۆنا لە 25 دەوڵەت بڵاو بووەتەوە

:: PM:07:02:06/02/2020 ‌

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە چینەوە بەرەو سەرانسەری دنیا بڵاو بووەتەوە، گەیشتووەتە هەزاران كەس لەوانە 563یان گیانیان لەدەست داوە و سەتانیشیان دۆخی تەندروستیان باشتر بووە، چین نەخۆشخانەیەكی تایبەتی بۆ تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە دروست كرد كە 1600 قەرویڵە لەخۆ دەگرێت و دووپاتی كردەوە كە ڤایرۆسەكە لە 25 دەوڵەتی دنیا بڵاو بووەتەوە.
چین بەنیازە چەند تەلارێكی گشتی بكاتە نەخۆشخانە
چین دەیەوێ شوێن بۆ هەزاران تووشبووی ئەو ڤایرۆسە دابین بكات كە تا ئێستە لەو وڵاتە 28.200 هەزار تووشبوو هەن، هەروەها ڤایرۆسەكە لە 25 دەوڵەتی دنیا بڵاو بووەتەوە كە لە شاری ووهان لە هەرێمی هوبای لە ناوەڕاستی چین لە كۆتای كانوونی یەكەمی رابردوو دەستی بە بڵاوبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ هەزاران كەس لەسەر دوو كەشتی گەشتیاری لە ئاسیا مانەوە بەهۆی دەركەوتنی تووشبوونی 20 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر كەشتییەكیان، لەوكاتەی چین بەنیازە چەند تەلارێكی گشتی بكاتە نەخۆشخانە بۆ لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆریە تووشبووان.

لەبارەی ژمارەی حاڵەتەكان لە ژمارەیەك دەوڵەت تا ئەمڕۆ پێنجشەم بەمشێوەیە بوو، ژاپۆن 45 حاڵەت، و سەنگاپوور 28 حاڵەت و تایلەند 25 حاڵەت و كۆریای باشوور 23 حاڵەت و ئوسترالیا 14 حاڵەت و ئەڵمانیا 12 حاڵەت و ئەمەریكا 12 حاڵەت و تایوان 13 حاڵەت و مالیزیا 14 حاڵەت و ڤێتنام 10 حاڵەت و فڕەنسا 6 حاڵەت و ئیمارات 5 حاڵەت و كەنەدا 4 حاڵەت و هیندستان 3 حاڵەت و فیلیپین 3 حاڵەت و رووسیا 2 حاڵەت و ئیتاڵیا 2 حاڵەت و بریتانیا 2 حاڵەت و هەریەك لە بەلجیكا و نیپال و ئیسپانیا و سوید سریلانكا و كەمبۆدیا و فنلەندا یەك حاڵەت.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل