ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بۆ دانی زانیاری له‌باره‌ی سه‌رۆكی داعش و شوێنه‌كه‌ی، زیاد كردووه و گه‌یشتووه‌ته 10 ملیۆن دۆلار.
ده‌ستی هه‌بووه له كوشتن و رفاندنی ئێزیدییه‌كان له شنگال و بازرگانی پێوه‌كردنیان
پێگەی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان مولی كه ئێسته سه‌رۆكی رێكخراوی داعشه، ده‌ستی هه‌بووه له كوشتن و رفاندنی ئێزیدییه‌كان له شنگال و بازرگانی پێوه‌كردنیان.
ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئاداره‌وه سه‌رۆكی نوێی داعشی خستووه‌ته ناو لیستی تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سه‌رۆكی پێشتری داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له شه‌وی 26-27ی ئۆكتۆبه‌ری 2019دا له ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا له پارێزگای ئه‌دلب له باكوری رۆژئاوای سووریا هاته كوشتن، له كۆتایی ئه‌و مانگه‌دا داعش "ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی"ی كرده سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، به‌ڵام چونكه قوره‌یشی ناوێكی دیار نه‌بوو كه زۆر كه‌س پێیان وابوو ئه‌و ناوه له بنچینه‌دا نییه، بۆیه هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا پێیان وابوو "محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان مولی" سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌یه.
دوای رووخانی رێكخراوه‌كه كه له 2014وه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی عێراقی داگیر كردبوو، ئێسته ماوه‌یه‌كه داعش خۆی رێكخستووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌دات كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند كه‌سی كوشتووه و ژماره‌یه‌كی زۆریشی رفاندووه. هاوكات له‌و كرده‌وانه‌دا كوردی به ئامانج گرتووه.