له سه‌رده‌می ماركه و گه‌یاندن له‌ڕێی ئۆنلاین، داواكارییه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته فۆلكلۆری و ده‌سته‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه، مه‌رج نییه هه‌میشه كاره‌كان له دوكانێك یان پێشانگایه‌ك نمایش بكرێن، زۆرجار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بنه باشترین فرۆشگه. خه‌یاڵ ئه‌حمه‌د سامی یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كاری ده‌ستی و فۆلكۆر ده‌كات، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له چیرۆكی خولیایه‌ك ده‌كات كه بووه به پیشه و سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانی.
*سه‌ره‌تای دهستكردنت به‌كاری ده‌ستی كه‌ی بوو و چۆن فێر بوویت؟
له منداڵییه‌وه خولیای كاری ده‌ستیم هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر خوێندنه‌كه‌م دایكم نه‌یده‌هێشت، هه‌ر خه‌ریكی شتی بچووكی ورد بووم، به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونم هه‌موو هه‌وڵێكم ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی فێری زیاتر ببم له چنین و كاره ورده‌كان، هه‌موو ئه‌و ئیشانه‌ی ئێسته ده‌یانكه‌م له یوتوبه‌وه فێریان بووم، شه‌ونخوونی زۆرم كرد بۆ ئه‌وه‌ی باشتر فێر ببم و له‌خوا به‌زیاد بێت توانیم به‌بێ مامۆستا و به‌شداری له هیچ خولێك، به هه‌وڵی خۆم فێر ببم، سه‌ره‌تاش كاره‌كانم به چنین ده‌ستم پێ كرد، دواتر چوومه سه‌ر كاری ڕازاندنه‌وه‌ی شته‌كان "توحوفیات" دواتر ده‌ستم كرد به كاری فۆلكلۆری كوردهواری، دواتر كاری ریسایكلینم كرد، ئه‌ویش به ڕووپۆشكردن و دووباره چاككردنه‌وه‌ی شته خراپبووهكانی ناو ماڵ، بۆ نموونه شتێك ده‌شكێت به گوریس و مووروو یان چه‌ند شتێكی تر ڕووپۆشی ده‌كه‌م یان شتێكی تری لێ دروست ده‌كه‌م، یانیش به بۆیه‌كردن و دروستكردنی نه‌خشی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ریان دووباره به‌هایه‌كی به‌رز بۆ شته‌كه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه .
شتی فۆلكلۆر و كاری ده‌ستی له‌لای هه‌ندێك كه‌س له هه‌موو ماركه‌كان به‌نرختره
یه‌كه‌م جار كاره‌كانت له كوێ نمایش كرد و سه‌ره‌تای به‌بازاڕكردنی كاره‌كانت كه‌ی و چۆن بوو؟
سه‌ره‌تا له دڵخۆشی ئه‌وه‌ی فێر بووبووم و شتی زۆر جوانم ده‌چنی، هه‌موو شتێكم بۆ خزم و ناسیاوه‌كانم به‌به‌لاش ده‌چنی و دروستم ده‌كردن، به‌ڵام پاشان كه كاره‌كانم زیاتر بوون، بیرم له بهبازاڕكردنیان كرده‌وه، سه‌ره‌تا به‌و دوكانانهم ده‌فرۆشت كه له‌لای قه‌ڵای هه‌ولێرن و شتومه‌كی فۆلكلۆری و كاری ده‌ستی ده‌فرۆشن، پاشان به‌شداریم كرد له پێشانگا ناوخۆییه‌كان و دواتریش له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له كوردستان ده‌كران له هه‌ولێر و سلێمانی و خانه‌قین. دووجار گه‌وره‌ترین سوودم له ئینته‌رنێت بینیوه، جاری یه‌كه‌م كه لێوه‌ی فێری كاری ده‌ستی بووم، جاری دووه‌م كه هه‌ر له‌و ڕێیه‌وه كاره‌كانم ده‌فرۆشم.
تا ئێسته بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانت دوكانێك یان شوێنێكی تایبه‌ت به خۆتان بگرن بۆ نمایش و فرۆشتنی كاره‌كانتان؟
بێگومان بیرمان لێ كردووه‌ته‌وه، زۆریش كارمان له‌سه‌ر كردووه، ده‌مانویست له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر دوكانێك وه‌ربگرین، به‌ڵام داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان ده‌كرد كه ئێمه توانای به‌ده‌ستخستنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان نه‌بوو، بۆیه وازمان هێنا، ئێسته من له ڕێی په‌یجی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ كاره‌كانم نمایش ده‌كه‌م و هه‌ر له‌و ڕێیه‌شه‌وه ده‌یانفرۆشم.
نه‌وه‌ی نوێ فۆلكلۆری ده‌وێت به نوێگه‌ریه‌وه
داواكارییه‌كانی خه‌ڵك چین و ئێسته زۆرترین كاری ده‌ستیت چییه؟
داواكارییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌رز و بۆنه‌كان ده‌گۆڕێن، هه‌ندێك جاریش له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی خۆم بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتێكی جیاواز دروست بكه‌م و خه‌ڵك به‌دڵیان بێت، داواكاری له‌سه‌ر زۆر ده‌بێت، یان له جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵ و ئاهه‌نگی ده‌رچوون له كۆلێژ و په‌یمانگاكان، له هه‌ریه‌ك له‌م بۆنانه‌دا شتێكی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌م و داواكاری زۆریشی له‌سه‌ر ده‌بێت.
له سه‌رده‌می داواكردن به ئۆنلاین و ماركهكاندا، ئێسته داوای خه‌ڵك له‌سه‌ر شتی فۆلكۆر زۆره؟
بێگومان داواكاری زۆره و ساڵ له‌دوای ساڵ داواكاری زیاتر ده‌بێت، شتی فۆلكلۆر و كاری ده‌ستی له‌لای هێندێك كه‌س له هه‌موو ماركه‌كان به‌نرختره، چونكه ماركه‌كان خه‌ڵكێكی زۆر ده‌توانن له‌به‌ریان بكه‌ن و بیانكڕن، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ن به‌دوای شتی تایبه‌ته‌وه‌ن كه ته‌نیا خۆیان له به‌ریان بێت، وه‌ك ئه‌و چاكهتانهی من دهیانچنم یان جانتا و هێله‌ك و ملپێچ، یان ئه‌و شتانه‌ی له ماڵه‌كان دروست ده‌كرێن و تایبه‌تن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری ده‌ستیش ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان له‌یه‌ك جیاوازه، كه‌واته ناتوانرێ شته‌كان له یه‌ك بابه‌ت زۆر هه‌بێت.
بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كاری فێرخوازی بكه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی خولیای كاری ده‌ستین؟
یه‌كێك له هیواكانم ئه‌وه‌یه بتوانم خه‌ڵك فێری كاری ده‌ستی بكه‌م، به‌ڵام تا ئێسته ده‌رفه‌تم بۆ نه‌ڕه‌خساوه، ده‌مه‌وێت له ڕێی یوتوبه‌وه به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌م كه هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی چنین و كاری فۆلكلۆری پێشان بده‌م، به‌ڵام نازانم تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، ئه‌گه‌ر له كه‌ناڵێك به‌رنامه‌یه‌كم پێ بده‌ن، ئاماده‌م بێ به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش بكه‌م.
ئه‌وانه‌ی زۆرترین خولیای كاری ده‌ستین و به‌تایبه‌ت كاری چنین ده‌كه‌ن كێن، ئایا داواكاری نه‌وه‌ی نوێ زۆره له‌سه‌ر ئه‌م كاره؟
زۆرن ئه‌وانه‌ی داواكارییان له‌سه‌ر شتی كوردهواری و شته كۆنه‌كانه، كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانن كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و شته كۆنانه‌ی له پێشتر هه‌یانبووه، ئێسته‌ش به‌و شێوازه جوانانه هه‌یانبێت، هه‌رچی نه‌وه‌ی تازه‌یه ئه‌وان فۆلكلۆریان به تازه‌گه‌ری ده‌وێت، یان هه‌ندێك شتی تایبه‌ت وه‌ك كاره‌كانی ڕازاندنه‌وه و كڵاوی جلی كوردی و چاكه‌ت و جانتای چنراو.
تۆ وه‌ك كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو له كاره‌كه‌ت، چ پێشنیارێكت بۆ ژنان هه‌یه كه توانایان هه‌یه و نایخه‌نه كار؟
به‌پێی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی وه‌رمگرتووه، ده‌بوو له بواری كشتوكاڵی كارم بكردایه، چونكه ده‌رچووی كۆلێژی كشتوكاڵم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌توانم به‌بێ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێم له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، كاری خۆم بكه‌م و داهاتێكی باشم هه‌بێت، بۆیه داوا له ژنان ده‌كه‌م ئه‌و كاره‌ی خولیایانه و داهاتیان تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت بیكه‌ن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌وان خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی ترن جیاواز له‌و بواری خوێندنه‌كه‌یان، چونكه سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دایه كارێك به‌خۆشه‌ویستییه‌وه بكه‌ی و داهات له‌ڕێیه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی هیچ كارێك نازانن، ده‌توانن له ڕێی خولی تایبه‌ت و ئینته‌رنێته‌وه خۆیان فێری ئه‌و شته بكه‌ن كه خولیای ده‌كه‌ن.