ئیدریس عه‌بدی فیلمسازی پیشه‌گه‌ری كورد له‌باره‌ی فیلمی ''ئه‌و دیوی دیوار''، تێچێنی خۆی ده‌نووسێت، فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی وه‌حید جهلیلوهنده كه تێدا سه‌ختیی ئه‌زموونی ژیان له هه‌ر ماڵێكی ئێران‌دا ده‌خرێته ڕوو، فیلمه‌كه دیوی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێران په‌خش ده‌كات، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت دیوی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه له ئێران و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئیسلامی، هیچی كه‌متر نییه له دیوی ناوه‌وه‌ی گرتووخانه، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت.
عه‌بدی له باره‌ی فیلمه‌كه ده‌نووسێ، فیلمی ” ئه‌و دیوی دیوار ” چیرۆكی عه‌لی پیاوێكی كه‌مبینا ده‌گێڕێته‌وه كه نه‌وید محه‌مه‌د زاده ڕۆڵی ده‌گێڕێت و ده‌یه‌وێت له گه‌رماوی باڵەخانەکە خۆی بكوژێت، به‌ڵام دواتر ته‌قه‌ی ده‌رگا لێ ده‌درێت و خۆكوژی عه‌لی ده‌وه‌ستێنێت و ده‌ڕواته به‌رده‌رگا ده‌بینێت، پاسەوانی باڵه‌خانه‌كه‌یه و باس له‌وه ده‌كات گوایه ژنێك هه‌ڵهاتووه و هێزه ته‌ناهییه‌كان به دوایدا ده‌گه‌ڕێن و پێده‌چێت له یه‌كێك له باڵەخانەکان خۆی حه‌شار دابێت. دواتر عه‌لی ده‌زانێت كه ژنه‌كه له‌یلا مهوهحێد كه دیانا حه‌بیبی ڕۆڵ ده‌گێڕێت، له باڵەخانەکەی عه‌لی خۆی حه‌شار داوه.
له‌یلا له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارگه‌یه‌ك كه دواتر توندوتیژی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و منداڵه چوار ساڵانه‌كه‌ی له شوێنی خۆپێِشاندانهكه به جێ ماوه. عه‌لی بڕیار ده‌دات یارمه‌تی بدات. دواتر بۆ بینەران ئاشكرا ده‌بێت كه عه‌لی شۆفیری ئوتوموبیلی هێزه ته‌ناهییه‌كانه و له كاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییهكه، هۆكارێك ده‌بێت بۆ هه‌ڵهاتنی له‌یلا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و منداڵه‌كه‌ی په‌یدا بكات. چیرۆكی ئه‌وه‌ی كه عه‌لی له باڵەخانەکەی خۆی له‌یلا ده‌شارێته‌وه و ئه‌یپارێزێت و یارمه‌تی ده‌دات ده‌رباز بێت، گێڕانه‌وه‌یه‌كی زه‌ینی عه‌لییه له گرتووخانه كه به هۆكاری یارمه‌تیدانی له‌یلا بۆ هه‌ڵهاتن له ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ده‌رهێنه‌ر زۆر زیره‌كانه سنووری نێوان گرتووخانه و باڵەخانەکەی عه‌لی كه‌مڕه‌نگ ده‌كاته‌وه و له ڕوانگه‌ی هێرمۆنۆتیكییهوه، به جۆرێك ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌خاته زه‌ینی بینەرەوە كه كۆماری ئیسلامی هه‌موو تاكێكی ئێرانی له ناو ماڵی خۆیدا زیندانیی كردووه.
راستییه‌كه‌ی باڵەخانەکەی عه‌لی مێتافۆر و نموونه و وێنه‌یه‌كه له هه‌موو باڵەخانەکان و ماڵه‌كان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا.
ئه‌و كاته‌ی عه‌لی ده‌یه‌وێت خۆی له گه‌رماودا بخنكێنێت و خۆكوژی بكات، له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌زموون و وێنه‌یه‌كه له‌و ئه‌شكه‌نجه و ئازارانه‌ی كه عه‌لی له گرتووخانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌كه‌ش وێنای هه‌ر ئه‌و گرتووخانانه ده‌كات كه جار جارێك له ده‌رگای ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كه‌ی عه‌لی ده‌دات و قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌و پزیشكه‌ی ڕۆژانه سه‌ردانی عه‌لی ده‌كات و بۆ كهمبینابوونی چاوی، ده‌رمانی پێ ده‌دات هه‌مان پزیشكی گرتووخانه كه ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ش كه ئاپارتمانی عه‌لی تێیدا ژیان ده‌كات، هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌یه كه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئیتڵاعاتی بۆ لێپرسینه‌وه سه‌ردانی ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێن و جێی له‌یلا و چۆنیه‌تیی هه‌ڵهاتنی له عه‌لی بپرسن. ئه‌و نامانه‌ی كه پاسه‌وانی باڵەخانەکە هه‌ر چه‌ند ڕۆژ جارێك له ژێر ده‌رگاوه ده‌یخاته ناو باڵەخانەکەی عه‌لی، ئه‌و نامانه‌ن كه له‌یلا بۆ عه‌لی له گرتووخانه‌ی ده‌نێرێت و عه‌لی به‌رده‌وام ده‌بینێت كه نامه‌كان پێش ئه‌و كه‌سێكی تر كردوویه‌تییه‌وه. له دیمه‌نێكی فیلمه‌كه‌دا، ئه‌و كاته‌ی عه‌لی تێده‌گات كه له‌یلا له ئاپارتمانهكهی ئه‌و خۆی حه‌شار داوه، كاتێك عه‌لی ده‌ڕواته گه‌رماو و له‌یلا به‌په‌له بانگی ده‌كات كه ده‌نگی هاواری پیاوێك له ئاپارتمانی دراوسێی دێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كه‌ی ته‌نیشتی عه‌لییه كه گیراوێكی تری لێ ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه زۆر زیره‌كانه و به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه، ئه‌م ڕووداوانه له به‌ستێنی چیرۆكی فیلمه‌كه پێكه‌وه گرێ ده‌دات.
بنه‌ماكانی سیاسه‌تی سه‌رده‌می مودێرن به‌پێی مافی تاكه‌كانه له ناو كۆمه‌ڵگه، مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی عه‌قڵ و ئیراده‌یه، ده‌توانێت بڕیار بدات و له دیاریكردنی یاسا و ڕێساكانی كۆمه‌ڵگه، ڕۆڵی كاریگه‌ریی بێت نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا حكوومه‌ته‌كان یاسا و ڕێساكان دیاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی ” ده‌ربازبوون له سه‌غاره‌ت ” یان مێرمنداڵی بنیات نراوه. سه‌غاره‌ت یان مێرمنداڵ و منداڵ، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی یاساییه، بۆ ئه‌و تاكانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه به‌كار دێت كه هێشتا ته‌مه‌نیان پێنه‌گه‌یشتووه و ناتوانن له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره‌كانیاندا سه‌ربه‌خۆ بن، ده‌بێت كه‌سێكی گه‌وره و ده‌مڕاستیان بێت و ئاگاداربوون و به‌ڕێوه‌بردنیان له‌خۆبگرێت. ئه‌م گه‌وره و ده‌مڕاسته به جێی ئه‌وان بڕیا ده‌دات و بۆی دیاری ده‌كات چی به سووده و چی به زیانیه‌تی و به‌م جۆره، ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان، ده‌ستێوه‌ردان بكات.
كۆماری ئیسلامی وه‌ك حكوومه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆ، له هه‌موو بابه‌ته ئاساییه‌كانی ژیانی هه‌ر تاكێك هه‌ر له جلوبه‌رگ پۆشینه‌وه بگره تا ئه‌وه‌ی كه تاك ده‌توانێت چی له سینه‌ما ببینێت ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات. كانت بۆ یه‌كه‌م جار له پێناسه‌كردنی ئه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری چییه، باسی ئه‌وه ده‌كات كاتێك تاك خۆی له مێرمنداڵی و هه‌رزه‌كاریی ده‌رباز بكات ده‌توانێت به قۆناغی ڕۆشنگه‌ری بگات، پێویسته پشت به هزر و ئیراده‌ی خۆی ببه‌ستێت. كۆماری ئیسلامی پێی وایه خه‌ڵك ئاست و توانایی تێگه‌یشتنیان نزمه، بۆیه دیاری ده‌كات كه چ فیلمگه‌لێك به‌رهه‌م بێت و ده‌رهێنه‌رانی بیرجیاواز سه‌ركوت ده‌كات و سینه‌ما سانسۆر ده‌كات، بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌بێت مرۆڤه گه‌وره‌كان به‌ره‌و قۆناغی سه‌غاره‌ت یان مێرمنداڵیی و هه‌رزه‌كاریی بگێڕێته‌وه. ئه‌م چه‌مكه‌ی ئاماژه‌مان پێی دا له فیلمی "ئه‌و دیوی دیوار" به‌ئاشكرا پێشان دراوه. هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌رفه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بچووكترین بابهتهكان، لێپرسینه‌وه له عه‌لی بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و نامانه‌ی كه له‌یلا بۆی ده‌نێریت، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕازاندنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریشدا ده‌ستوه‌ردان ده‌كات، بۆیه سه‌روبنی ماڵه‌كه‌ی عه‌لی ده‌پشكنن كه نه‌ك بوار یان شتێك پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێساكانی ئه‌وان بێت.
سەرەڕای ئەوەی عەلی کارمەندی ڕژێمە، بەڵام هەستی کوردایەتی لە ناخیدا زیندووە
عه‌لی له فیلمی "ئه‌و دیوی دیوار” خه‌ڵكی كوردستانه و له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێلی هێزه ته‌ناهییه‌كانه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پچڕاندووه و حاشایان لێ كردووه. عه‌لی له كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپێشاندانی كرێكاران بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین به دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، چه‌ند جارێك به هاوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێت، بهێڵه ئه‌و ژنه له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ی بڕوات، به‌ڵام هاوكاره‌كه‌ی قبووڵی ناكات و دۆخه‌كه وای لێ دێت، عه‌لی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی له یه‌كتر ده‌نگ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و پاش كێشه و مشت‌ومڕێك و له كۆتادا، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تر تووشی پێكدادان دێت و له‌یلا له‌و ده‌رفه‌ته سوود وه‌رده‌گرێت و هه‌ڵدێت.
له كۆتایی فیلمه‌كه بۆ به‌رده‌نگ ڕوون ده‌بێته‌وه هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه كه له ڕواڵه‌تدا له باڵەخانەکەی عه‌لی ڕوویان داوه، راستییه‌كه‌ی چیرۆكی بیر و خه‌یاڵ و زه‌ینی "عه‌لی”ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ربكه‌وێت عه‌لی له‌به‌رئه‌وه‌ی كورده، هه‌رچه‌ند خۆی یه‌كێك له هێزه ته‌ناهییه‌كانه، به‌ڵام هێشتا سیستم نه‌یتوانیوه هه‌ست و سۆزی لێ وه‌ربگرێت و گه‌یشتووه به‌و ئاسته له وشیاریی و خۆناسین كه یارمه‌تی له‌یلا بدات بۆ ده‌رباز بوون. ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێت مێتافۆر و ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌رخستنی چۆنی و جیاوازییه‌كانی تێڕوانینی تاكی كورد له هه‌مبه‌ر پرسی ژنان و به گشتی چالاكانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌یه‌كیشه به‌و ڕاستییه‌ی كه كورد هه‌موو كات پشتوپه‌نایه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ ژنان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بووه. عه‌لی وه‌ك كاراكته‌رێكی كورد له‌گه‌ڵ له‌یلا وه‌ك ژنێكی كرێكاری مافخوراو، هاوشان و هاوته‌ریب شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كه‌ن.