مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌ندازیار ئه‌ركان شه‌هاب ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌یبانی وه‌زیری گه‌یاندنی عێراقی و شاندێكی یاوه‌ری كرد .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ته‌مووز، له راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا كه ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی خوه‌یلدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی ئاماده‌ی بوون، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی، به تایبه‌تی له بواری گه‌یاندن تاوتوێ كرا.
ئێمه ڕێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین و ده‌مانه‌وێ باشترین پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هاوكاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی له پێناو پێشخستنی بواری گه‌یاندن له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا. گوتی" ئێمه ڕێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین و ده‌مانه‌وێ باشترین پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت، چونكه به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه" .
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرده‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، چونكه جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور فاكته‌رێكی گرنگیی پێشكه‌وتن و سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراقه.