سامسۆنگ بە مۆبایلەکی تازەوە دەگەڕێتەوە بازاڕەکان

:: PM:08:31:02/07/2020 ‌

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گەیاند، دوای ماوەیەک لە دابران بە مۆبایلێکی نوێ گەراینەوە بازاڕەکان و تازەترین بەرهەممان پێشکەیش کرد کە ئەویش ''Galaxy M30''ییە و یەکێکە لە مۆبایلە باشەکان و کوالێتییە بەرزەکان کە ئێستە داواکارییەکەی زۆری لەسەرە لە سەرانسەری دنیا.

شارەزایان لە ماڵپەڕی ''gadgets'' ئاشکرایان کردووە کە سامسۆنگ دوای دابڕانی بۆ زیاتر لە پێنج مانگ گەڕایەوە بازاڕەکان بە مۆبایلێک لە جۆری ''Galaxy M30'' کە مۆبایلێکە کوالێتی بەرزە و دیزاینێکی تایبەتی هەیە و لەڕووی هێزیشەوە گرینگی پێدراوە چونکە سیستمێکی تازەیان بۆ داناوە لەگەڵ پرۆسێسەرێک کە خاوبوونەوەی نییە.

مۆبایلە تازەکە پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە و بە سیستمی ئەندرۆید 8.1 Oreo کار دەکات

ئەوەیش گوتراوە کە ئەم مۆبایلە شاشەیەکی گەورەی بۆ دانراوە و قەبارەکەی 6.40 ئینجە بە ڕوونی شاشەی 1080 بە 2340 پیکسڵ، جگە لەوەیش ڕامی سێ گاێگابایتە و میمۆری ناوەکیشی تا 64 گێگابایت زیاد دەکات، پاترییەکەیش 5000 میلی ئەمپێرە و بە سیستمی ئەندرۆید 8.1 Oreo کار دەکات، ئەمەیش وای کردووە لە بازاڕەکان بە نرخی 138 دۆلار بفرۆشرێت.

سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له‌ ساڵی 1938 دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله‌ له‌ دنیادا و رۆژانه‌ به‌ ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌فرۆشرێن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان