بۆ ئەوەی مێردەكەی ژنی تر نەهێنێت سپلیتكوژی كرد

:: PM:06:33:19/04/2024 ‌

ژنێكی عێراقی دوای ئەوەی زانی مێردەكەی بە نیازە ژنێكی تر بهێنێت، بڕیاری دا بێ پیاوی لە نیو پیاوی باشترە، یەكسەر كوشتی.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی نیسان، پۆلیسی ڕەسافە لە شاری بەغدا، ژنێكیان بە تۆمەتی كوشتنی مێردەكەی گرت و هەر زوو ددانی بە تاوانەكەی و هۆكارەكەشیدا نا كە بەهۆی ئەوەوە بووە، زانیویەتی دەیەوێت ژنێكی تر بهێنێت.

وەك ئەو ژنە بۆ پۆلیسی گێڕاوەتەوە، كاتێك مێردەكەی لە ژووری نوستن خەوی لێ دەكەوێت، سپلیتی ژوور سەری دەكاتەوە و فڕێی دەدات بە سەریدا و دەمودەست گیان لەدەست دەدات.

دیاردەی فرەژنی لە عێراقدا پەرەی سەندووە، ئەمەش وای كردووە ڕووداوی كۆمەڵایەتیی جۆاوجۆری لێ بكەوێتەوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر