فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه كه 22 ڕۆژی تر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێنه‌وه با خه‌ڵك خۆی خۆی كه‌ره‌نتینه بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی موژده‌ی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو راگه‌یه‌نرا ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا دابه‌زیوه.
له هه‌شتی ئێواره بۆ پێنجی به‌یانی هیچ شوێنێك ناكرێته‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا به‌شی یه‌ك ساڵ ئابووری هه‌ولێرمان پاراست، به‌ڵام هێشتا 22 ڕۆژ پێویسته تا به ته‌واوی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی هه‌ولێر 22 ڕۆژی تر خۆیان بپارێزن.
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێ، به‌ڵام له هه‌شتی ئێواره بۆ پێنجی به‌یانی هیچ شوێنێك ناكرێته‌وه و له ڕۆژانی هه‌ینیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری ده‌بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی، كردنه‌وه‌ی بازاڕ به خۆپارێزییه‌وه ئاساییه و كافتریا و شوێنه گشتییه‌كان ناكرێنه‌وه، چێشتخانه‌كانیش ده‌توانن ته‌نیا به دیلیڤه‌ری خواردن بفرۆشن.