هاوولاَتییانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، چاوه‌ڕێ بووین په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان بكه‌ن بۆ سه‌ر كوردستان نه‌ك بچنه‌پاڵ شۆڤێنیه‌كان و دژی كورد بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌یاد حه‌سه‌ن هاووڵاتییه‌كی سنووری خانه‌قینه و به "وشه"ی گوت، به پێویستی ده‌زانین له‌بری قسه‌گوتن به كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چوونه پاڵ شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا، ئه‌و په‌رله‌ماتارانه‌ی رۆژانه دوژمنانی كورد خۆش ده‌كه‌ن كار بۆ ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان بكه‌ن.
خه‌وله عه‌لیش، كچه ئاواره‌یه‌كی سنووری سه‌عدیه‌یه ده‌ڵێ، تاوانێكی گه‌وره‌یه كه‌سانێك به ده‌نگی كورد بچنه به‌غدا، به‌ڵام دواتر له‌وێ دژی كورد كار بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه گولیزار ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، قسه‌كردن له‌سه‌ر كورد له به‌غدا كارێكی زۆر ناشیرینه كه كه‌سانێك ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كه‌ن و سته‌مه پێیان بڵێن كورد.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانی دژی كورد قسه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌هێناوه كه شه‌ڕی كورد له به‌غداوه بكه‌ن و پێویست بوو شه‌ڕی به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی رابردوو گرووپێك په‌رله‌مانتاری كه به كرێگیراو ناسراون له به‌غداوه دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی كوردستانیان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ریسوا كران.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی