كه‌مێك پێش ئێسته و له‌كاتی كاركردن له یه‌كێك له كانه‌به‌رده‌كانی نزیك گوندی بناوه‌سووته‌ی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، شۆفێرێك كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی شۆفڵه‌كه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ست داوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ته‌مووز، لوقمان له‌تیف لێپرسراوی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی باشماخ و بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن، ته‌رمی گه‌نجێك هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن كه شۆفێری شۆفڵ بووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و گه‌نجه كاری له یه‌كێك له كانه‌به‌رده‌كانی نزیك گوندی بناوه‌سووته‌دا كردووه و به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی شۆفڵه‌كه‌ی له به‌رزاییه‌وه، گیانی له ده‌ست داوه.
"گه‌نجه‌كه ناوی (ش،ل،ع) دانیشتووی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق /29 ساڵ/ له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن كاری پزیشكی دادوه‌ری بۆ ده‌كرێت و ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه". لوقمان له‌تیف وای گوت.
گوندی بناوه‌سووته ده‌كه‌وێته نزیكی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و سه‌ر به شارۆكه‌ی پێنجوێنه، دانیشتووانی به‌كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه سه‌رقاڵن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی