زانا هۆڵەندییەكە بە پێشبینییەكی جیاواز گەڕایەوە و هۆشداری دەدات

:: PM:05:32:26/04/2024 ‌
پێشبینیكاری بوومەلەرزەی هۆڵەندی دوای مانگێك لە بێدەنگی گەڕایەوە بە پێشبینیەكی نامۆ و جياواز و مەترسیدار گەڕایەوە و لە نوێترین تویتدا ئاماژە دەكات، ئەمڕۆ یا سبەی و دووسبەی پێشبینی روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەكرێت. 

ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسانی 2024، فڕانك هۆگەربێتس پێشبینیكاری بوومەلەرزەی هۆڵەندی، لە تویتێكدا لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە "ئێكس" ئاماژەی بە ئەندازەی نوێ و جوولە لە هەسارەكان كردووە كە دەبێتە هۆی چالاكی بەهێزی بوومەلەرزە لە ماوەی ئەمڕۆ تا دوو رۆژی ئایندە لە تایوان و دەوروبەری. 

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی تویتەكەیدا،  لەسەر وێنەیەكی تایبەت بە دەستەی SSGEOS كە سەپەرشتی دەكات نووسیوویەتی، لێرەدا كۆبوونەوەیەكی بەهێزی روون دەردەكەوێت و لەبارەی گوڕی بوومەلەرزەكەیشدا روونی كردووەتەوە كە لە سەرووی 5.6 پلەی رێختەر دەبێت. 

هۆگەربێتس دووپاتی كردووەتەوە، بەپێی ئەو نەخشە بڵاوكراوانە بێت، مانای وایە لەمڕۆوە یا 27 و28ی ئەم مانگە بوومەلەرزە ئاماژەپێكراوەكان روو دەدەن. 

جێگەی ئاماژەیە، زانایانی جیۆلۆجی پێیان وایە كە بوومەلەرزە لە زانستدا پێشبینی ناكرێت، بەڵام ئەم زانا هۆڵەندییە بە هەموو توانایەكییەوە پشتگیری لە تیۆری پێوەندی نێوان جووڵەی هەسارەكان لەگەڵ روودانی بوومەلەرزە لە زەویدا دەكات و دیارترین پێشبینیشی بریتی بوو لە پێشبینی كردن بۆ بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی توركیا و سووریا.


وشە - پۆڵا مەحموود